به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو جۆره ماتۆڕسكیلێكی بێ تابلۆی له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بڵاو كرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بۆ له‌مه‌ودوا هاتوچۆكردنی هه‌موو جۆرێكی ماتۆڕسكیل له شه‌قام و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان له كاتژمێر 6ی ئێواره تاكو 6ی سه‌رله‌به‌یانی قه‌ده‌غه‌یه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م بڕیاره ته‌نیا ئه‌و ماتۆڕسكیلانه ناگرێته‌وه كه كاری دیلیڤه‌ری و گواستنه‌وه‌ی خۆراكی خێرای چێشتخانه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌م بڕیارانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و ماتۆڕسكیلانه ده‌گرێته‌وه كه تابلۆیان هه‌یه و فه‌رمین، سه‌باره‌ت به ماتۆڕسكیلی بێ تابلۆش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاتوچۆكردنیان قه‌ده‌غه‌یه و له هه‌ر شوێنێك ببینرێن، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگاكان ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی عێراق له به‌یاننامه‌كه‌دا داواشی له هاووڵاتییان كرد به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ماتۆڕسكیلیان هه‌یه مامه‌ڵه‌ی تۆماركردن و وه‌رگرتنی تابلۆ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دوور بكه‌وه‌نه‌وه له كاری نایاسایی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.