ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پشووی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند و ماوەی 5 ڕۆژ لەسەرجەم دامودەزگەکانی حکوومەتی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی 06ـی 2023 لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕۆژانی پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕاگەیەنرا.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتووە کە "بە بۆنەی جەژنی قوربان لە ڕۆژی سێشەممە 27ـی 06ـی 2023 تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە 02ـی 07ـی 2023 لەسەرجەم دامودەزگە حکوومییەکانی عێراق پشوو دەبێت."
بڕیارە حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بەم نزیکانە پشووی ڕۆژانی جەژنی قوربان ڕابگەیەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.