Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:17

تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستبەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا

کوردستان TV
100%


لەدوو چالاكی جیاداو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستبەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م20ی6ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لەدادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت، دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" لەچالاكییەكی ترداو لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزرابوو، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا".
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه‌" تۆمەتبار ( ك،م،أ لەدایكبووی 1978 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.