پاله‌وانێیه‌تی پایسكل سواری یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان له رۆژانی 22 و 23ی 6ی 2023 له پارێزگای دهۆك قۆناغی یه‌كه‌می پاله‌وانێیه‌تی پایسكل سواری یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان له پارێزگای دهۆك به‌رێوه‌ده‌چێت.
له لێدوانێكیدا كه‌نعان ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكل سواری كوردستان به په‌یجی فه‌رمی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند: سوپاسی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌زۆرینه‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ئه‌مساڵی یه‌كێتییه‌كه‌مانی په‌سند كرد به پالپشتی كردنی خه‌رجی پاله‌وانێتیه‌تی و چالاكییه‌كان له مساڵدا ئه‌مه‌ش پالپشتییه‌كی گه‌وره‌ی لێژنه‌ی ئۆلۆمپییه بۆ وه‌رزشوانان جێگای سوپاس و پێزانینه و وه‌رزشكارانمان قۆناغێكی باشتر ده‌بڕن به‌هۆیه‌وه و جێگای دڵخۆشییه.
كه‌نعان ئیسماعیل گوتیشی هه‌ر له‌مساڵدا و له‌ماوه‌كانی داهاتوودا خولی داوه‌ری و راهێنه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه،هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان هه‌ڵبژارده‌ی پایسكل سواری كوردستان پێكده‌هێنین به‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌بڕین و وه‌رزشوانانمان به‌ناوی هه‌رێمه‌كه‌مان به‌شدار ده‌بن له‌و چالاكی و پاله‌وانێتییانه‌ی كه به‌نیازین به‌پێی پرۆگرامی یه‌كێتییه‌كه‌مان به‌پالپشتی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربین.
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان كاروچالاكییه‌كانی به پالپشتی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
20ی6ی2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.