Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:25

هەرێمی کوردستان و وڵاتی چیک پەیوەندییە کشتوکاڵییەکان بەهێز دەکەن

کوردستان TV
100%


 لەسەر بانگهێشتی فەرمیی وەزارەتی کشتوکاڵی کۆماری چیک، بێگەرد تاڵەبانی، سەردانێکی فەرمی بۆ براگی پایتەختی ئەو وڵاتە کرد و لە لایەن بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتیی تایبەتمەند بە بواری کشتوکاڵ و ئاودێری، لە وەزارەتی کشتوکاڵی کۆماری چیک پێشوازیی لێ کرا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و ئاودێری، بەنداوەکان، ڕاهێنان و شیاندنی فەرمانبەرانی وەزارەت و جووتیارانی هەرێمی کوردستان کرا، بۆ ئەوەی سوود لە پێشکەوتنەکانی ئەو وڵاتە وەربگیرێ؛ شاندی وەزارەت داوایان لێ کردن کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیان هان بدەن بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان سەرمایەگوزاری بکەن و لەم بارەوە بەڵێنی کارئاسانیی تەواوی وەزارەتیشان پێ ڕاگەیاندن.
لە تەوەرەیەکی تری دیدارەکەدا باس لە کشتوکاڵی ئۆرگانی و هەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵی کرا بۆ ئەو وڵاتە. تیمی وەزارەتی کستوکاڵی کۆماری چیک، باسیان لە پێشکەوتنەکانی ٸەم کەرتە کرد، بە تایبەت پیشەسازیی کشتوکاڵ و  ئیدارەدانی ئاو و گرنگیی بەرهەمە خۆراکییەکان و پاراستنی ئاسایشی خۆراک و سەوزە و میوە، وە بە بایەخێکی زۆرەوە دەڕواننە هاوکاری و هەماهەنگی بۆ هەرێمی کوردستان بۆ سوودوەرگرتن لە پێشکەوتنەکانی سێکتەری کشتوکاڵ و ئاودێریی وڵاتەکەیان.
لە کۆتاییدا هەردوو لا هاوڕا بوون لە سەر کارکردن بۆ واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە سەر خاڵەکانی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە و بڕیار درا لەسەر بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.