Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:25

ڤیدیۆ.. پارێزگاری كەركوك و وەزیری بازرگانی عێراق سوكایەتی بە پیاوێكی پیر دەكەن

کوردستان TV
100%

چالاكوانان لە سۆشیال میدیا ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردۆتەوە كە تیایدا ئەسیر غورەیری، وەزیری بازرگانی عێراق و راكان جبووری،پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك دەردەكەون و بەسەر پیاوێكی پیردا هاوار دەكەن،ئەمەش لە سۆشیال میدیا كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناو بە سووكایەتییان ناوبرد.
لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا گوێبیستی ئەوە دەبێت كە وەزیرەكە بەسەر پیاوێك هاوار دەكات و دەڵێت: وەرە چیت هەیە و بۆمی بێنن.كاتێكیش پیاوەكە دەگاتە لای وەزیر و دەیەوێ سكاڵای خۆی باس بكات، وەزیرەكە وپارێزگای كەركوك رێگای پێ نادەن قسە بكات.
ئەم هەڵوێستەش چالاكوانانی تووڕە كردو ئەم ڕەفتارانەیان بە خۆبەزلزانین و سووكایەتیكردن زانی.
یەكێك لە تویتەر بەناوی walaahameed1971 نووسيویەتی : وەزیری بازرگانی عێراق و پارێزگاری كەركوك، سووكایەتی بە پیاوێكی پیر دەكەن،چونكە داوای لێكردوون كێشەكەی بۆ چارە سەربكەن.
كەسێكی دیكە هەر لە تویتەر بەناوی @EN8Gt0DnwXjhamG  دەڵێت: ئەگەر پارێزگاری كەركوك كورد بووایە ئەوا عەرەبەكان دونیایان وێران دەكرد.
شایانی باسە رۆژی شەممەی رابردوو ئەسیر غورەیری، وەزیری بازرگانی عێراق، سەردانی شاری كەركوكی كردوو لەگەڵ ژمارەیەك لە بازرگانانی گەنم و شۆفێری بارهەڵگرەكان چاوپێكەوتنی ئەنجامدا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.