Erbil 26°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:18

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌م راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ سێشه‌م20ی6ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت به‌گشتی، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ دووشه‌م. 
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" سبه‌ی چوارشه‌م21ی6ی2023،ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی توزێکی سوک لە باشوری هەرێم.
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه‌" پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌ 1 تا 2 پله‌ی سیلیزی به‌ به‌راورد به‌ تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 38 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 39 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  36 پلەى سیلیزى
سۆران :  35 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  42 پلەى سیلیزى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.