Erbil 26°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:19

تۆمەتبارێك لەسەر سكاڵای سێ‌ هاوڵاتی دەستگیركرا

کوردستان TV
100%


لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوەو لەسەر سكاڵای سێ‌ هاوڵاتی تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م20ی6ی2023،پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: "دوای ئەوەی سێ‌ هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە، لێكۆڵینەوەكان بۆدۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر، لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دوای گەڕان و پشكنینی شوێنی نیشتەجێبوونی توانرا دەستبەسەر بڕێك پارەی دزراودا بگیرێت".
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" لەئێستادا تۆمەتبار (ح،ج،ق لەدایكبووی 1979) كە سێ‌ فەرمانی گرتنی هەیەو لەدادگای سلێمانیش داواكراو بووە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو پێشتریش بەتۆمەتی دزیكردن بەند كراوەو سزای یاسایی دراوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.