ساڵانه له وه‌رزی زستان و به‌هۆی گرفتی ئاوهڕۆوە، له‌سه‌ر شه‌قامی 30 مه‌تری و له نزیك شەقامی 60 مه‌تری له شاری هه‌ولێر، ئاوێكی زۆر كۆده‌بووه‌وه و گرفتی بۆ سیسته‌می هاتووچۆ دروست ده‌كرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته و له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پرۆژه‌ی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆی شه‌قامی 30 مه‌تری تا شه‌قامی 60 مه‌تری له شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هەولێر، دەڵێت: له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوایین قۆناغی قیرتاوكردنی پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی شه‌قامی 30 مه‌تری تا شه‌قامی 60 مه‌تری كۆتاییهات و به‌هۆیه‌وه گرفتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی باران له‌و سنووره چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.