Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:29

وادەی تۆمارکردنی ئەو پارتانەی دەیانەوێت بەشداری لە ھەڵبژادنی پارێزگاکان بکەن راگەیەندرا

هه‌ڵبژارن
کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو پاراتانەی کە دەیانەوێت بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکەن، دەتوانن لە رۆژی شەممە یەکی حوەزەیرانی2023وە لە کۆمیسیۆن خۆیان تۆمار بکەن.

راشیگەیاندووە کە پرۆسەی تۆمارکردنی پارتەکان تا رۆژی یەکشەممە 30ی حوەزیرانی 2023 بەردەوام دەبێت.

رۆژی 26ی مانگی ئاداری 2023لە میانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان درا و پەسەند کرا.

بەپێی یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەبێت شەشی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت، بەڵام پێشتر ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، عیماد جەمیل رایگەیاندبوو، ئەگەری ھەیە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بەرلە 20ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.

ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق، ماوەی10 ساڵە ئەنجام نەدراوە.

دوایین ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق لە ساڵی2013دا ئەنجامدرا و لە ساڵی 2019دا، بە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران کاری ئەنجوومەنی پارێزگاکان سڕ کرا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.