Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:26

دوو تۆمەتبار دەسگیركران

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی‌ بنكەی پۆلیسی سەرا دوو تۆمەتباریان دەستیركرد كەلە چێشتخانەو خواردنگەكاندا دزییان كردبوو. 
ئه‌مڕۆ دووشه‌م19ی6ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: لەهەڵمەتی گەڕان و بەدواچونەكان و چاودێریكردنی ناوبازاڕ و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە لەچێشتخانەیەکدا دزیلێکراوە، هێزەكانی‌ پۆلیس  لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكرد. دوای وەرگرتنی بڕیاری  دادوەر، توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی پۆلیسی سەراوە  دەستگیربكرێن.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" تۆمەتباران (ل، ن، ع ) لەدایكبووی‌ 2004 ( م، ا، ع ) لەدایكبووی 2003 دانییان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی  ماددەی  446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.