Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 19:40

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پلەی سێیەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی دیاریکردنی پلەی سێیەمی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە ئەنجامی 3-2 لە هەڵبژاردەی هۆڵەندای بردەوە و پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

لە یارییەکە کە لە یاریگای دی گرۆلش ڤێست لە ناوچەی توێنتیی هۆڵەندا بەڕێوەچوو، هەردوو دۆڕاوی یاریی نیوەی کۆتایی خولەکە رووبەڕووی یەکبوونەوە.

لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی لە خولەکی شەشەم لە رێگەی فیدریکۆ دیمارکۆ و خولەکی 20 لە رێگەی داڤید فراتێسی دوو گۆڵ تۆمار بکات. هاوکات یاریزانی یانەی گالاتاسارایی تورکی نیکۆلۆ زانیۆلۆ لە خولەکی 64دا هاتە نێو یارییەکە.

لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە خولەکی 68 گۆڵێکی لە رێگەی ستیڤن بەرگوژین تۆمارکرد و جیاوازییەکەی بۆ یەک گۆڵ کەمکردەوە بەڵام دوای چوار خولەک فیدریکۆ چیسیا گۆڵی سێیەمی بۆ ئیتاڵیا تۆمار کرد و جارێکی تر جیاوازییەکەی بۆ دوو گۆڵ بەرزکردەوە.

هەرچەندە جۆرجینیۆ ویناڵدۆم لە خولەکی 89دا گۆڵێکی دیکەی بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا تۆمارکرد بەڵام نەتوانرا ئەنجامی یارییەکە بگۆڕدرێت و ئیتاڵیا بە ئەنجامی 3-2 وەکو براوەی یارییەکە دەرچوو.

خولی نەتەوەکانی ئەورووپا، کە ئەمساڵ بۆ سێیەم جارە بەڕێوەدەچێت پێشتر پورتوگال و فەڕەنسا نازناوەکەیان بەدەستهێنابوو.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.