له‌نێو ئاواز و گۆرانی كوردی داچهندین جۆری گۆرانیمان هه‌یه، هه‌ریه‌كه تایبه‌تمه‌ندی و، بۆن و به‌رامه و چێژی هونه‌ریی خۆی هه‌یه، ئه‌و ئاواز و به‌ستانه به‌داخه‌وه به‌هۆی باری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵی كوردهواری، زیاتر له‌ڕێی ده‌نگی پیاو وه خوێندراون، نموونه‌كانی گۆرانی كوردهواری (كاركردن ، شوان ، جووتیار ،ئایینی ،گۆرانی شاد بۆ ئاهه‌نگه‌كان،چه‌مه‌ری ، جه‌نگ و جوامێری، گه‌پ و كۆمیك ، ڕاو ، دڵداری و گۆرانی ئافره‌ت( ژنانه)(1).
ئه‌و گۆرانیانه‌ی به‌ده‌نگی ئافره‌ت خوێندراون، هه‌ریه‌كه‌ی له‌كاتی كاركردنی جیاجیادا به‌ده‌نگێكی خۆشیی هه‌ست بزوێن خوێندراون و ده‌ماو ده‌م و سینه به‌سینه پارێزراون و گواستراونه‌ته‌وه بۆیه‌كێكی دیكه، گۆرانییه‌كانی ئافره‌ت له‌كاتی ( دهستهاڕكردنی دانه‌وێڵه، دروومان، چنین، كۆكردنه‌وه‌ی چیلكهو هێنانه‌وه‌ی بۆماڵ، كۆڵ كێشان، ته‌شیی ڕستن، مه‌شكه ژه‌نین، مازوو چنین، سه‌ركانی و ئاوهێنان، لانكه ڕاژاندن و لای لایه بۆ كۆرپه ، شه‌نگه‌بێری و مه‌ڕو بزن ومانگا دۆشین و ...تاد) ئه‌و جۆره گۆرانیانه هه‌موویان له‌ڕێی هه‌ست و سۆز‌و ده‌نگی خۆش و ناسكی ئافره‌تان و كیژانی كورده‌وه له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ی ئاماژه‌م پێداوه خوێندراون و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گوێگرهكانیان داناوه، ئه‌م جۆره گۆرانیانه له گوند و دێهاتی كورده‌واریدا سه‌ری هه‌ڵداوه و مێژوویه‌كی زۆر كۆنی هه‌یه.
خوێندنی ئه‌و جۆره گۆرانیانه هه‌ندێكیان غهمانگێز و خه‌مگینن، له‌ناو دهنگێبێژانی ئافره‌ت دا زۆربه‌كه‌می هه‌ڵكه‌وتوون كه گۆرانی شاد و به‌كه‌یف و باسه‌فا بخوێنن،
هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژی ئافره‌تمان زۆرن كه به‌ده‌نگه خۆش و سازگار و ناسكه‌كانیان لاوك و به‌سته یان خوێندووه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو لهمپهرو كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی هاتۆته ڕێگایان ، به‌ڵام ئه‌وان خۆش به‌ختانه ده‌رفه‌تیان بۆ ڕه‌خسابێت به‌هاوكاری كه‌سانی دڵسۆز ده‌نگیان له‌سه‌ر قه‌وان یان له‌ڕێی ڕادیۆكانه‌وه بۆ تۆماركراوه.
بۆ دهنگێبژانی ئافره‌ت گۆرانی شادیان خوێندبێت كه‌من له‌په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شادی و خۆشیان به‌خشیوه و شایی گێڕ بوون له‌ڕێی خوێندنی شیعری فۆلكلۆری هه‌ڵقوڵاوی كوردهواری خزمه‌تیان كردووه.
له‌ناوچه‌ی موكریانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دوو ئافره‌تی بوێر هه‌ڵكه‌وتوون بوونی خۆیان سه‌لماندووه له‌گۆڕه‌پانی هونه‌ردا( مه‌نیج حه‌یران و زوڵه‌یخا چوختی) مامۆستا هێمان موكریانی له‌پێشه‌كی كتێبی توحفه‌ی موزهفهرییهبهوشێوهیه ناساندوونی ( دووژنی بێ‌باك بوو ده‌فه‌یان لێ ده‌دا و گۆرانیی داوه‌تیان ده‌گوت و شایه‌ری شایی بوون، هیچ له‌پیاوه‌كانی ئاواڵیان نه‌ده‌مانه‌وه، به‌تایبه‌تی مه‌نیج كه‌خه‌ڵكی سابڵاخ بوو)(2).
بۆزیاتر ناساندنی ئه‌م خانمه نه‌ترس وگۆرانیبێژه شادی به‌خشه هونه‌رمه‌ند(سمایلی ماملێ) بۆمان باس ده‌كات( مه‌نیج حه‌یران یه‌كێ له‌و ژنه هونه‌رمه‌نده خۆڕاگر و نه‌ترسانه‌ی كۆمه‌ڵی كوردهواری بوو، له‌ساڵه‌كانی 1318 و 1319ی هه‌تاوی 1939و 1940ی زایینی له‌شاری سابڵا‌غ سه‌ری هه‌ڵداو هه‌رچی زه‌ماوه‌ند و داوه‌ت بوو به‌ڕێوه‌ی ده‌برد ، ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵی كوردهواری له‌به‌ر دواكه‌وتوویی و به‌تایبه‌تی بواری ئایینی هیچ كات ئه‌و هه‌ل و فورسه‌ته‌ی بۆ ژن و كیژانی خاوه‌ن به‌هره‌ی هونه‌ر پێك نه‌هێناوه تا وه‌ك پیاوان پێ بنێنه گۆڕه‌پانی هونه‌ر و هونه‌ری خۆیان كهلهڕاستی دا هونه‌رمه‌ندی واقعیش هه‌رخۆیان بوون نیشان بده‌ن، مه‌نیج حه‌یران توانی ئه‌و رێچكه‌یه بشكێنێ و نیشانی دا كه ژنیش ده‌توانێ له‌گۆڕه‌پانی هونه‌ر و مۆسیقا و گۆرانی كاریگه‌ر و هه‌ڵسووڕ بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژنێكی ده‌نگخۆش و نه‌ترس و به‌ڕاستی هیچ له‌پیاوان نه‌ده‌ماوه ، كاری وای ده‌كرد كه كه‌م پیاو پێی ده‌كرا، هه‌تابڵێی دڵته‌ڕو ئه‌هلی كه‌یف و زه‌وق بوو، به‌ڵام هه‌مووی ئه‌وانه ساڵانێكی زۆر خه‌ڵكی به‌گۆرانی و ده‌فه دڵخۆش كرد) (3) .
دڵنیام له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هاوشێوه‌ی مه‌نیج حه‌یرانه‌كان زۆرن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رچاوه‌ی دروست له‌به‌ر ده‌ستدا نییه تا ناویان له‌خانه‌ی بوێری و ڕچه‌شكێنی له‌هونه‌ری گۆرانیدا بنووسرێت،
هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر( عوسمان شارباژێڕی) پێمان ده‌ڵێت كه له‌باشووری وڵات خاتوونێكی ده‌نگخۆشی به‌سته‌بێژی به‌توانا هه‌بووه ساڵانێك له‌ڕێی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه خزمه‌تی كردووه.
( گوڵ جه‌مین 1870_1924) كچی عه‌بدوڵڵای مه‌لاسه‌عیدی حه‌به جوانێ) یه، له‌ڕه‌چه‌ڵه‌كدا خه‌ڵكی دێی ( مڕانێی) له‌مه‌ڕ ( سیوه‌یل) ه، له‌خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولود دا ئاوازهخوانێكی ده‌نگخۆش بووه له زه‌ماوه‌ند و ئاهه‌نگ دا بهستهبێژێكی به‌توانا بووه، لهمهقامهكانی ( حه‌یران ، ئای ئای و لاوك) دا گۆیا و گۆینده و
له‌به‌یت و بالۆره‌دا شاره‌زا بووه، ئه‌م ئافره‌ته كورده جلی پیاوانه‌ی له‌به‌ركردووه له‌سلێمانی و سنه و سابڵا‌غ و بانه ئاهه‌نگی گێڕاوه، له‌شایی و داوه‌تدا بهستهبێژێكی به‌هره‌مه‌ندی ڕۆژگاری خۆی بووه، سه‌رده‌می گه‌نجی له‌شاری سلێمانی به‌سه‌ربردووه، دواجارشووی كردووه به‌كوڕێكی خه‌ڵكی بانه ، ئیتر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی و له( بانه) كۆچی دوایی كردووه) (4).
له‌سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو، له‌باشووری كوردستان ده‌نگ و گۆرانییه‌كانی ئافره‌تێكی باڵابه‌رزی بوێر، جوان و شیكپۆش به‌ناوی ( زوڵه‌یخا) ده‌ركه‌وت، به‌ڵام ئه‌م خاتوونه ده‌نگخۆشه به‌یت بێژه خۆوێژه جیاوازی هه‌بووه له‌گه‌ڵ( مه‌نیج حه‌یران و گوڵ جه‌مین) ئه‌وان له‌كۆڕو شایی و زهماوهندهكاندا به پۆشینی جلی پیاوانه‌وه ده‌ركه‌وتوون و زه‌ماوه‌ند و شایی یان گێڕاوه ، به‌ڵام زوڵه‌یخا نه‌خێر به پۆشاكی جوانی ئافره‌تانه‌وه چاونه‌ترس و بوێر ده‌ركه‌وتووه و گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كانی چڕیوه،
( ژنێكی زۆرجوان و کەڵەگەت و باڵابەرز، جوان پۆش و دامەزراو بوو، بۆنی خۆشی حێل و مێخەک و سۆتکە و کل و کلدانەکەی بە ئاشکرا هەستی پێئەکرا، چاوەکانی پڕ لە کل دەکرد و ڕوومەتەکانی وەکو گولیلکە سورە لە دوورەوە دەرئەکەوتن،لە نزیکەوە خەڵکان لێی کۆدەبوونەوە لە ناو قەرەباڵغییەکان، هەموو چەپڵەمان بۆ لێئەدا تا گۆرانی ئەوت، دایکم ئەیوت ژنێکی زۆر بە هەیبەت و چاونەترس بوو، حیسابی بۆ کەس نەدەکرد، شار بە شار و دێ بە دێ دەگەڕا بە خۆی تەپڵەکەی بە سەعاتان گۆرانی دەوت) (5).
ئه‌م خاتوونه شایگێڕه به‌خۆیی و زهڕبهكهیهوه ناوچه و شارۆچكه‌و گوند ودێهاتی كوردستان گه‌ڕاوه گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كانی خوێندووه و دڵی خه‌ڵكی دڵشاد كردووه.
سه‌باره‌ت به‌سه‌ره‌تاكانی ژیانی زوڵه‌یخای گۆرانیبێژ، سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆشن له‌به‌رده‌ست نییه..! به‌داخه‌وه ژیانی زۆربه‌ی گۆرانیبێژان و هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌وشێوه‌یه بووه، له‌وسه‌رده‌مه‌دا كه‌سێكی دڵسۆز و خه‌مخۆر نه‌بووه له‌نزیكه‌وه بیان دوێنێ و لێیان بپرسێ هه‌ستی هونه‌رییان له‌كوێ و لهكهیهكهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟!
به‌پێویستی ده‌زانم له‌دڵه‌وه سوپاسی به‌ڕێز ( ئه‌سعه‌د عه‌دۆ) نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ( كه‌له‌پوور) بكه‌ین، به‌هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی توانیویه‌تی دووجار ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌نده میللییه بێنێته سه‌رشانۆ و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكات و ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی به‌بینه‌رانی بهرنامهكهیی و ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك ئاشنا بكات،
له‌ساڵی (1989) ئه‌سعه‌د عه‌دۆی خه‌مخۆر و دڵسۆزی فه‌رهه‌نگ و كلتوور له‌دیدارێكی له‌گه‌ڵ خاتوو ( زوڵه‌یخا) چه‌ند پرسیارێكی لێده‌كات و له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌كاندا زوڵه‌یخای ده‌نگبێژی شادی به‌خش چه‌ند گۆرانییه‌كی شاد و یه‌ك دوو لاوك پێشكه‌شی بینه‌ران ده‌كات، له‌پێشه‌كی به‌رنامه‌كه‌دا ، ئه‌سعه‌د عه‌دۆ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان به‌هه‌سته شیرینه‌كه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ خانم و گۆرانیبێژێكی ڕچه شكێن و بوێر ده‌كات و ده‌ڵێت ( ئه‌وینی خۆشه‌ویستی خۆمان ده‌به‌ینه كوێستانی بهردهپانێی حاجی ئۆمه‌ران و چونكه زوڵه‌یخا خان له‌سه‌ر به‌ردێ ته‌شی ڕستووه به‌جوانی و بسك لوولیهی خۆی، به‌لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه شۆڕده‌بینه‌وه تا ده‌گه‌ینه ناو ( ئاكۆ و مهنگووڕو بڵباس و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و پشده‌ر) ، له‌گه‌ڵ سۆزی ئافره‌تێكی نزیك (60) ساڵی، به‌ڵام چ ئافره‌تێك..! ئه‌و ئافره‌ته دڵ ته‌ڕو بسك لوول و بهروپشتێن جوان و سهربهگورینگهی كه‌تائێستا توانیویه‌تی ده‌نگی غه‌ریبی و سۆزی ئافره‌تانه‌ی بگه‌یه‌نێته نێو دیوه‌خانانی پیاو ماقوڵانی كوردستان، گوێچكه‌ی ئافره‌تانی سه‌ركانی و كانیاوی كوردستان، هه‌روه‌ها گوێدێرانی سهرجۆخین و په‌رێز و سه‌ربیری شیرناوی ئه‌و ده‌شته كاكی به‌كای یه‌ی خۆمان ، بۆ كێ هه‌یه به‌ده‌نگی ئه‌و ئافره‌ته ته‌ڕو بهههوهسه هه‌ڵپه‌ڕكێی نه‌كردبێ و زۆرجار عاره‌قه‌ی ڕه‌ش و شینی له‌خوێن گه‌رمانی كیژ و كوڕ چۆڕاندۆتهوه،گه‌لێ نه‌شمیلانی مل بهكهزیی ، دهسرۆك به‌سه‌ری له‌راندۆته‌وه و سۆزی ده‌روونی خۆشه‌ویستی خۆی تێكه‌ڵ به‌سۆزیی شایی گێڕان كردووه) ( 6).
زوڵه‌یخای ده‌نگبێژی خۆوێژ ده‌رچووی هیچ قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌ریی نییه، ته‌نانه‌ت بڕواناكه‌م خرابێته به‌رخوێندن ، به‌ڵكو قوتابییه‌كی زیره‌كی سرووشته جوانه‌كه‌ی كوردستانه ، به‌سته‌و ئاوازه‌كانی له‌شایی و گۆڤه‌ند و كۆڕی دیوه‌خانه‌كاندا خوێندونی به‌گه‌نجینه‌ی فۆلكلۆری نه‌ته‌وه و ناوچه‌كه‌یدا چۆته خوار و هه‌رچییه‌كی چنگ كه‌وتبێ له‌شێوه‌ی به‌یت دا خوێندوونی به‌یت و به‌نده‌كانی پێ ڕازاندۆته‌وه، هه‌روه‌ها ئازار و ئه‌ندێشه‌كانی، تاڵی وشیرینهكانی ژیانیشی لههونهرهكهیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ، كه‌واته گه‌وره‌ترین كه‌ره‌سه‌ی هونه‌ره‌كه‌ی خه‌زێنه به‌نرخه‌كه‌ی زوڵه‌یخا فۆلكلۆره،
خاتوو زوڵه‌یخا له‌ده‌رئه‌نجامی ده‌م و دووی له‌گه‌ڵ ( ئه‌سعه‌د عه‌دۆ) ئاماژه به‌هه‌ندێك زانیاری ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ژیانی خۆیی،
زوڵه‌یخا وه‌لی ئیسماعیل ، ساڵی (1942) لهبهردهپانی كوێستانی حاجی ئۆمه‌ران، چاوی بهزهنوێر و جوانی ئه‌و كوێستانه هه‌ڵهێناوه، له‌خانه‌واده‌یه‌كی مه‌ڕدار و كۆچه‌ریی په‌روه‌رده‌و گه‌وره بووه، له‌ڕێی ئه‌و سه‌رو سیما‌و هونه‌ره‌كه‌یه‌وه، له‌منداڵیدا منداڵێكی بزێوو و زیره‌ك بووه، له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه حه‌زی به گۆرانی گوتن كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی ڕۆژگار له‌ناو خانه‌واده‌كه‌یی ، شیر دۆشین، ته‌شیی ڕستن و مه‌شكه ژه‌نین و تاد ، ته‌مه‌نی هه‌ڵده‌كشێ.
كاتێك ژیانی هاوبه‌شیی پێكدێنێ و ده‌بێته هاوسه‌ردار، ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌ری ( پشده‌ر) .
( زۆربه‌ی ژیانم له‌هاوینه هه‌واره‌كانی به‌رده‌پان و حاجی ئۆمه‌ران و به‌گشتیش له‌ناوچه‌ی پشده‌ر و بیتوێن بووه ) (7).
له‌سه‌ره‌تای ساڵی حه‌فتاكان خانمه هونه‌رمه‌ندی میللی زوڵه‌یخا له‌ڕادیۆی كوردی به‌غدا چه‌ند لاوك و به‌سته‌یه‌كی تۆماركردووه وه‌ك( لاوكی مه‌مۆ و لاوكی ده‌روێشی عه‌بدی)،
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی ئه‌سعه‌د عه‌دۆ ، ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی فێربوونی ئه‌و لاوكانه و له‌كێوه فێربووه؟
زوڵه‌یخا : له ( بشیریان) بووین ،من ته‌مه‌نم 10 بۆ 15 ساڵ ده‌بوو، كابرایه‌كی خه‌ڵكی ( دهۆك) ی لێ بوو ناوی( خاڵ مام) بوو ئه‌و لاوكانهی ده‌گووت له‌وم گوێ لێ‌بوو منیش لێی فێربووم.
زوڵه‌یخای به‌یت و لاوكبێژ ، له‌زۆربه‌ی ئاهه‌نگه‌كان بۆخۆی زه‌ڕبی ژه‌نیوه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ چه‌ند ژه‌نیاری دیكه كاری هونه‌ری ئه‌نجام داوه ، خاتوو زوڵه‌یخا ئاماژه به‌ناوی تیپه هونه‌رییه‌كه‌یان ده‌داو ده‌ڵێـت
( تیپی میللی پشده‌ر _ چیای ئاسۆس)
یه‌كێك لهژهنیارهكان زاوایه‌تی ، ژه‌نیاری ئامێری ( ساز) به‌ناوی بارزان سه‌عدی عه‌لی ، كوڕی هونه‌رمه‌ندی میللی( سه‌عدی عه‌لی ئیسماعیل عه‌لی ئاغای زراری)
یه له‌ساڵی (1925) له‌گه‌ڕه‌كی كورانی شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه، به( سه‌عدی عه‌لی ) ناسراوه، یه‌كێك بووه له هونه‌رمه‌نده میللییه‌كانی شاری هه‌ولێر و له‌ساڵی (1950) له‌ڕادیۆی كوردی به‌غدا حه‌یرانی تۆماركردووه، هونه‌رمه‌ند سه‌عدی عه‌لی ساڵی (1994) كۆچی دوایی كردووه.
ژه‌نیاری دووه‌م ناوی( موسی عیسی محه‌مه‌د) ژه‌نیاری زه‌ڕب، هه‌روه‌ها دوو ژه‌نیاری دیكه (زرار ، ژه‌نیاری باڵه‌بان ) و ( ڕه‌حیم ، ژه‌نیاری زه‌ڕب) .
زوڵه‌یخای ده‌نگبێژ و خانمه بوێره‌كه‌ی هونه‌ریی میللیی ، دوای ساڵانێك خزمه‌تكردن به گۆرانی میللیی ، په‌یوه‌ندیم كرد به‌هونه‌رمه‌ند ( جه‌زا كه‌ریم ) ناسراو به ( جه‌زای ساز) سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان، به‌پێویستم زانی له‌ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خاتوونه ده‌نگبێژه بكه‌ن ( زوڵه‌یخا بوێرترین ئافره‌تی كوردی دژه باوه، نه‌وه‌كو به‌گۆرانی به‌ڵكو به ژه‌نینی ئامێری ( زه‌ڕب) یان ( ته‌پڵ) دژهباوێكی تایبه‌ت بوو بۆ ئه‌و سه‌رده‌م و زه‌مانه چونكه ئه‌گه‌ر گۆرانی ووتن جارێك عه‌یب بوو بێت بۆ پیاوانیش نه‌وه‌كو ژنان و ئافره‌تان ئه‌وا ته‌پڵ لێدان جهیان جار عه‌یب و شوره‌یی تر بووه، ههربهوهۆكارهش هه‌تا ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو ژه‌نیاری زهڕبمان زۆركه‌م بوو چه‌ندین ناو و ناتۆره‌یان له‌وكه‌سانه ده‌دا كهزهڕبیان لێده‌دا، به‌ڵام زوڵه‌یخا خۆی زه‌ڕبی لێ ده‌دا و گۆرانیشی ده‌چڕی وبه‌ندی جووت دهكردو شایی گه‌رم ده‌كرد، پێش زوڵه‌یخا چه‌ند خانمه گۆرانیبێژێك هه‌بوون وه‌ك ( مریه‌م خان ، گوڵبه‌هار ، نه‌سرین شیروان ، دایكی جه‌مال و ئایشه‌شان) به‌ڵام كه‌سیان گۆرانی ده‌هۆڵی و شادیان نه‌خوێندووه ، به‌واتایه‌كی تر له‌بواری هونه‌ریی میللی دا یه‌كه‌م خانمه گۆرانیبێژی میللی یه له‌باشووری كوردستان ) (8).
خانمه هونه‌رمه‌ندی میللیی زوڵه‌یخا، له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا ڕۆڵێكی زۆر دیار و كاریگه‌ر و سه‌رنج ڕاكێشی هه‌بووه له‌نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا،
له‌ڕێی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌هاوكاری ئه‌و چه‌ند هونه‌رمه‌نده ژه‌نیاره به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی هه‌بووه له گێڕانی شایی و ئاههنگهكهندا، ده‌یان بووك و زاوای له‌ڕێی گۆرانییه شادی به‌خشه‌كانی به‌یه‌ك گه‌یاندووه،
( لە سەردەمێکدا ژن نەک بەرمیلە باروت بوو
بگرە جموجۆڵی ئافرەتانیش سنوردارکرابوو ،
لەو کاتەدا هەر ئافرەتێک وەک پیاو ڕەفتاری ئازادانەی کردبا ئەوە هەر زۆر بە بڤەو خەتەریان دەزانی !
بەڵام دەتوانم بڵێم یەکەم ژنی ڕەچەشکێن لەبواری هونەری بەندبێژی و شارەزا لە ئالەتەکانی میوزیک ، تاکە ژنی بوێر و چاونەترس ( زولێخا ) بوو جگە لەهەنگاوی هونەری ، تاکە ژنیش بوو چاونەترس و بوێرانە گوێی نەدا بە هەموو داب و نەریتە کۆمەڵایەتیە داخراوەکانی کۆمەڵگا،
لەناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکان هەتا کۆتایی ساڵانی هەشتاکانیش ، لە هەرسێ دەڤەری بیتوێن و پشدەرو مەرگە ، کاتێ بۆنەیەکی خۆشی تایبەت یان ئاهەنگێکی گەورەی گشتی ساز دەکرا دەبوو خاتوو ( زولێخا) و ستافەکەی کە لەپەنجەی دەستێک تێنەدەپەڕین بەشداربن ، بۆ بەجۆش خستنی ئامادەبوان)(9).
به‌ڵام ده‌نگ و هونه‌ریی زوڵه‌یخا ته‌نها له‌و سێ ده‌ڤه‌ره ( پشده‌ر، بیتوێن و مه‌رگه) قه‌تیس نه‌بووه ، به‌ڵكو په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ده‌شتی ( قه‌راج و كه‌ندیناوه) له‌و ده‌ڤه‌ره‌ش زوڵه‌یخا هونه‌رمه‌ندێكی دیار و ده‌نگخۆش و شایگێڕی ئاهه‌نگه‌كان ناسراوه.
وه‌ك ڕێژه‌ی به‌رهه‌م و گۆرانییه‌كانی ، داتایه‌كی ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌ستدا نییه..؟! له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئاهه‌نگ و گۆرانییه‌كانی دیاره ڕاسته‌وخۆ له‌و كاته‌دا خوێندراوه و به‌داخه‌وه تۆمارنه‌كراوه ؟!
وه‌ك ئاماژه‌م پێدا زوڵه‌یخا چۆته ڕادیۆی كوردی به‌غدا ، لاوك و به‌سته‌ی تۆماركردووه، به‌ڵام ته‌له‌فزیۆنیشی فه‌رامۆش نه‌كردووه ،به‌ڕێز ( هاشم جه‌باری) له‌كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه به (7) گۆرانی ده‌دات كه خاتوو زوڵه‌یخا له‌ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك تۆماری كردووه(10).
دوای گه‌ڕان و به‌دواداچوون بۆ گۆرانییه‌كانی ، له‌ڕێی ( یوتوب ) ه‌وه گوێبستی گۆرانییه‌ك بووم ، زوڵه‌یخا به‌سێ زمان ( كوردی سۆرانی و هه‌ورامی ) ، توركی و فارسی) به‌ناوی ( كۆنهههواران) ده‌خوێنێ ، ئه‌و گۆرانیه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه زوڵه‌یخا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واربووه، به‌ڵام كه‌سێكی زیره‌ك بووه ، لایه‌نێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه زوڵه‌یخا زۆر گه‌ڕاوه‌و گه‌رمێن و كوێستانی كردووه، فێری زامانی ( توركی و فارسیی) بووه.
به‌داخه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌و خاتوونه بوێره‌ی بواری هونه‌ریی میللیی وونه‌و له‌هیچ گۆشه‌یه‌كه‌وه نابیندرێ وههواڵێكی نییه و یادی لێ ناكرێتهو، لێره‌و له‌وێ ده‌نگۆیه‌ك هه‌بووه كه زوڵه‌یخای گۆرانیبێژ لهژیاندانهماوه، گوایه كوشتوویانه؟!
گه‌ڕام و پرسیارێكی زۆرم كرد تا بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی چۆن ژیانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كۆتایی هاتووه، ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی لێم ده‌پرسین هه‌موو كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه كوژراوه، خاتوو ( ڕۆژا ناسر كاكه‌مه‌د) له‌كۆتایی یادهوهرییهكهدا له زمانی دایكییه‌وه به‌وشێوه‌یه باس له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانه‌كه‌ی ده‌كات ( ئەو ئێوارەیە به‌هاری ساڵی (2005) لە کەناڵی ئاسمانی کەرکوکەوە چاوپێکەوتن له‌گه‌ڵ زوڵەیخا کرا، چەن مۆسیقاژه‌نێك و تەپڵ لێدانەکەی بە دەستی خۆشی بەشدار بوو لە بەرنامەکە، دایکم زۆر گەشایەوە بە بینینەوەی دووبارە لەو ئێوارەی بەرنامەیە، کە لە منداڵییەوە لە ساڵی حەفتا و دووەوە نەبینیبۆوە، بەرنامە و چاوپێکەوتنێکی زۆر جوانییان بۆ سازکرد لەو کەناڵەوە بە درێژایی سەعات و نیوێک زیاتر باسی خۆی و گۆرانی فۆلکلۆری دەوت.
بە داخەوە هەر دوای ئەو دەرکەوتنەی بە ماوەیەکی کەم هەواڵی کوژرانی بڵاوکرایەوە بە دەستی زاواکەی و برازای خۆی لە شاری ڕانیە) (11).
به‌داخه‌وه ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌نده باڵابه‌رزه جوانی شیكپۆشهی جلی كوردی، ته‌نها ماوه‌ی (63) ساڵ ژیاوه ( 1942_2005) ، بێگومان نزیكه‌ی نیوسه‌ده خزمه‌تی به‌گۆرانیی فۆلكلۆری كوردی كردووه، زوڵه‌یخا وه‌ك ده‌یان كچ و ئافره‌ت و ژنی كورد قوربانی ده‌ستی داب و نه‌ریتی داخراوی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵی كوردهواری بووه، ڕۆحی شاد بێت و یاد و یاده‌وه‌رییه‌كانی هه‌رده‌م به‌رزو به‌ڕێز بێت،
جه‌مالی ده‌لاك ( 16/6/2023) هه‌ولێر.
سه‌رچاوه:
(1)كتێبی گه‌نجینه‌ی گۆرانی كوردی ،كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی ( عوسمان شارباژێڕی )لاپه‌ڕه(70).
(2) كتێبی توحفه‌ی موزه‌فه‌رییه ، پێشه‌كی و ساخكردنه‌وه و هێنانه‌سه‌ر رێنووسی كوردی ( هێمن موكریانی ) لاپه‌ڕه( 9).
(3) كتێبی ( كاروانی هونه‌ری ماملێ) مێژووی هونه‌ری بنه‌ماڵه‌ی ماملێ ، نووسین و ئاماده‌كردنی ( سمایلی ماملێ) ( به‌رگی یه‌كه‌م) لاپه‌ڕه (40).
(4) گوڵ جه‌مین ، نووسینی عوسمان شارباژێڕی ،گۆڤاری (به‌یان) ژماره ( 75).
(5 و 11) نووسینی خاتوو ( ڕۆژا ناسركاكهمهد) تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك (20/6/2022).
(6 و 7) به‌رنامه‌ی كه‌له‌پوور ، پێشكه‌شكردن و ئاماده‌كردنی ( ئه‌سعه‌د عه‌دۆ ) ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك ساڵی (1989) ، لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبوكی ( ئه‌سعه‌د عه‌دۆ).
(8) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند جه‌زای ساز ، سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان، له‌ڕێكه‌وتی ( 7/6/2023) ( هه‌ولێر _ سلێمانی).
(9) نووسینی ( عوسمانی مه‌حمود به‌گ) تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ( 15/6/2023).
(10) كتێبی ( مێژووی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركووك 1967_1999) هاشم جه‌باری ، لاپه‌ڕه ( 75).
سوپاس و پێزانینم بۆ هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان( ئه‌سعه‌د عه‌دۆ ، نیازی حه‌مه عه‌زیز و عوسمان مه‌حمود درێژ) هه‌ریه‌ك به‌پێی زانیاریی خۆی هاوكارم بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.