Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:38

له‌ ڕێوه‌ڕسمێك دا كتیبی (شوێنپێیه‌كانم له‌ جه‌ماهیرییه‌ی لمدا) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ ئێواره‌ كۆڕێكدا كه‌ له‌ ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئاشتی له‌ شاری هه‌ولێربه‌ڕێوه‌ چوو، نووسه‌ر، شاعیر، هونه‌رمه‌ند و په‌روه‌رده‌كار (فازڵ شه‌وڕۆ) چه‌ند لایه‌نێكی چیڕۆكی نووسینی بیره‌وه‌رییه‌كانی (شوێنپێیه‌كانم له‌ جه‌ماهیرییه‌ی لمدا) گێڕایه‌وه‌.
نووسه‌ر كورت و پوخت، به‌ڵام ورد و قووڵ باسی له‌و ئه‌زموونه‌ نوێیه‌ی خۆی كرد، ئه‌زموونی نووسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریی ئه‌و ساڵانه‌ی له‌ لیبیای (قه‌زافی)دا وه‌ك مامۆستا له‌ قوتابخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌سه‌ری بردوون.
له‌و بیره‌وه‌رییه‌ی شه‌وڕۆدا مێژوو و جوگرافیا، كولتوور و دابونه‌ریت، كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات، ده‌وڵه‌ت و حوكمڕانیی ئه‌و وڵاته‌ به‌ سه‌لیقه‌وه‌ جێی كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌و په‌یوه‌ندیی كورد و لیبیا، كورد و قه‌زافی، له‌گه‌ڵ پرسی ئه‌مازیغه‌كان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كتێبه‌كه‌ن.
قسه‌ كورته‌كانی شه‌وڕۆ له‌باره‌ی سه‌رگوزه‌شته‌ی نووسینی ئه‌م یاده‌وه‌رییانه‌ی، سه‌ری بۆ گفتوگۆیه‌كی گه‌رم و به‌رهه‌مداری نێوان نووسه‌ر و به‌شێكی ئاماده‌بووان كێشا و چێژێكی تایبه‌تی هه‌بوو.
شایانی باسه‌كۆڕه‌كه‌ له‌لایه‌ن شاعیر" قه‌هار شێخانی"به‌ڕێوه‌ چوو، له‌ هه‌مان كاتداهونه‌رمه‌ندی گه‌نج (زانیار عه‌لی)یش ناوبڕی سه‌ره‌تای كۆڕ و قسه‌كانی نووسه‌ر و سه‌رنج و بۆچوونی ئاماده‌بووانی به‌ ئاوازه‌ دڵڕفێنه‌كانی باواجی گه‌رم و جوانتر كرد.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.