ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/جۆزه‌ردان/2723ی كوردی (14/حوزه‌یران/2023ز)، مامۆستا" وریا گلی" خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕۆمانه تازه‌كه‌ی خۆی به‌ناوی (جیسیكا ، كچی شیره‌كه) له كتێبخانه‌ی كارێزدا ده‌كات.
له ساڵی 1991 به دواوه دنیای نووسین و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی له باشووری كوردستاندا، گه‌شه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی به خۆوه دیوه، ده‌كرێ بڵێین شۆڕشێكی كولتووری به‌رپا بووه، ئه‌وه‌تا ساڵانه چه‌ندین ڕۆمان به كوردی ده‌نووسرێن، جگه له وه‌رگێڕانی ده‌یان ڕۆمان له زمانانی دیكه‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی، ئه‌مه‌ش بووژانه‌وه و گه‌شه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له باری كولتووری كورددا. ئه‌م ڕۆمانه‌ی مامۆستا وریاش مهڵۆیهكه و ده‌چێته سه‌ر خه‌رمانی وێژه‌ی كوردییه‌وه.
دوای ڕانانی ڕۆمانه‌كه له لایه‌ن مامۆستای نووسه‌رییه‌وه، به دیاری و واژۆی خۆی، پێشكه‌ش به میوانانی ده‌كات.
شایانی باسه ڕێوڕه‌سمه‌كه له كتێبخانه‌ی كارێز ،كاتژمێر (4,30) چوار و نیوی ئێواره به‌رێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك ڕۆمانی (جیسكا ،كچی شیره‌كه) بڵاوده‌كرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.