وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە "تاکوو 21ـی تەممووز، مۆڵەت ماوە بۆ ئەو کەسانەی چەکیان هەیە و دەیانەوت بە ناوی خۆیانەوە تۆماری بکەن".
هێمن میرانی، بهڕێوهبهری گشتیی دیوانی وهزارهتی ناوخۆ، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومهتی ههرێمی كوردستانی راگهیاندووه: "بێبەرانبەر و بە خۆڕایی، چەکەکان بۆ هاووڵاتییان تۆمار دەکەن، ئەو کەسانەی چەکیان هەیە تەنیا پێویستە سەردانی یەکێک لە بنکەکانی تۆمارکردن لە شار و شارۆچکەکان بکەن.
لەبارەی پرۆسەی تۆمارکردنی چەکەوە، هێمن میرانی بۆ پێگهی فهرمانگهی میدیا و زانیاری دهڵێت: "زیاتر لە مانگێک ماوە بۆ کۆتاییهاتنی پرۆسەکە، دوای ئەو کاتەش چەکەکان دەبنە قاچاخ و سزای یاساییی ئەو کەسانە دەدرێ کە پێیانەوە دەگیرێت".
تۆمارکردنی چەک ئارەزوومەندایە و هیچ تێچوویەکیشی نییە، ئەو کەسانەشی نەیانەوێت چەکەکانیان لەگەڵ خۆیان بۆ تۆمارکردن ببەن، تەنیا ژمارەکەی دەبەن و بۆیان تۆمار دەکرێت".
هێمن میرانی داواشی لە هاووڵاتییان کردووه، پەلە لە تۆمارکردنی چەکەکانیان بکەن و هاوکار بن بۆ داماڵینی چەکی بێمۆڵەت، لەپێناو کەمکردنەوەی ڕووداوەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئارامی کۆمەڵایەتی.
دوای 21 ـی تەممووزی ئەمساڵ (2023) هەر کەسێک چەکی بێمۆڵەتی پێ بگیرێت، بەپێی یاسا سزا دەدرێت: "لە ساڵێک بۆ سێ ساڵ زیندانی و دوو بۆ پێنج ملیۆن دیناریش پێبژاردن دەبێت".
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.