سبه‌ی پێنج شه‌ممه 15-6-2023 كاتژمێر 10ی به‌یانی دیداری رۆشنبیری مێرگه‌سۆر، له‌ژێر دروشمی "ژینگه و پێكه‌وه ژیان له كوردستان بارزان وه‌ك نموونه" به به‌شداری كه‌سانی پسپۆر و به‌رپرسانی حكوومی به‌ڕێوه ده‌چێت، ئامانج له‌م دیداره ئه‌وه‌یه كلتووری سه‌رده‌می شێخ عه‌بدولسه‌لامی دووه‌م كه تا ئێستا پارێزراوه بگوازرێته‌وه وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
محه‌ممه‌د فریا به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری مێرگه‌سۆر ده‌ڵێت" نمایشكردنی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر سروشت و ژینگه‌ی ده‌ڤه‌ری بارزان له‌لایه‌ن ژینگه دۆست محه‌ممه‌د سدیق بارزانی پێشكه‌ش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها رێز له چه‌ند كه‌سێك ده‌گیرێت كه خزمه‌تیان كردووه له بواری رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و ژینگه‌یی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ئه‌م دیداره رێخۆشكه‌ره بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تی، كه ده‌مانه‌وێت ساڵی داهاتوو ئه‌نجامی بده‌ین، هه‌وڵده‌ده‌ین بابه‌تی ژینگه‌پارێزی بخرێته نێو پڕۆگرامی خوێندن، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن قایمقامی قه‌زاكه پێشنیاز كراوه مێرگه‌سۆر بكرێته پایته‌ختی ژینگه‌پارێزی، چونكه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تێدایه".
سبه‌ی دیداری رۆشنبیری مێرگه‌سۆر به‌رێوه ده‌چێت
![](/content/upload/1/root/350242947-256834336932425-1200875519432210783-n_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.