فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا کرد .
فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ستیفانۆ سلڤادۆری فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریکرد.
لەو دیدارەدا، گفتوگۆ کرا، سەبارەت بە هاوکاری و هەماهەنگیەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لەڕووی لۆجستی و راوێژکاری و مەشق و راهێنانەوە، لای خۆیەوە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هاوپەیمانانی کرد و بە کارێکی گرنگ و پربایەخی زانی.
لەلای خۆیەوە فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.