شارەزایەکی کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە سبەی ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە، هەروەها دووسبەی پێشبینیی دەکرێت پلەکانی گەرما نزم ببنەوە.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە 13ـی 06ـی 2023 ڕایگەیاند: ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر کاتی پاش نیوەرۆ بۆ ماوەیەکی کورت ئەگەری چالاکبوونی برووسکە و تاوەباران دەبێت.
ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، 10-25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشووری ڕۆژئاوا دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای دوو سبەی چوارشەممە 14ـی 06ـی 2023 ئاراس جەبار ئاماژەی بەوە دا کە لە ئەنجامی ھاتنی بارستەھەوایەکی فێنک پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکاندا بەڕێژەی 3 پلە نزم دەبێتەوە.
ئەو شارەزایەی کەشناسی بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
ھەولێر : 39
سلێمانی: 37
دھۆک: 37
ھەڵەبجە: 38
کەرکووک: 40
گەرمیان: 43
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.