Erbil 32°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:29

پۆلیس ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر کرد کە بە فێڵ 10 ملیۆن دیناری لە کچێک سەندبوو

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کردووە کە بە فێڵ 10 ملیۆن دیناری لە کچێک سەندووە و دواتر ڕایکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 06ـی 2023 مەفرەزەکانی نووسینگەی بەکرەجۆی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن باوکی کچێکەوە کە کەسێک بە فێڵ بڕی 10 ملیۆن دیناری لە کچەکەی سەندووە و دواتر پارەکەی بردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.

ڕاشیگەیاند: لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کە تۆمەتبار بۆ شاری کەرکووک ھەڵاتووە، دواتر ھێزەکانی پۆلیس زانیارییان لەسەر شوێنی تۆمەتبار کۆکردەوە کە گەڕاوەتەوە بۆ شاری سلێمانی، سەرئەنجام و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی بەکرەجۆی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانەوە لەشاری سلێمانی دەستگیربکرێت.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کردووە کە ناوی تۆمەتبار (ئـ. عـ. حـ) لەدایکبووی 2001ـە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.