Erbil 32°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:22

د.هێمن هەورامی بەرپرسێکی ئەمریکا جەخت لە گرنگی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەکەنەوە

کوردستان TV
100%

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسی کاروباری سیاسی و ئابووریی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا جەختی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 06ـی 2023 د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە جوشوا لویس بەرپرسی کاروباری سیاسی و ئابووریی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا کرد.

لە دیدارێکدا، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێ کران.

د. هێمن هەورامی و لویس جەختیان لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کردەوە، بۆ بەدیهێنانی مافی ڕەوای خەڵک بۆ دەنگدان و بەرزڕاگرتنی پرۆسەی دیموکراسی، هەروەها باس لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق کرد.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەیوەندیی درێژخایەنی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.