نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە "لە ڕۆژی 27ى ئایارى 2023 تا ئێستا، بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە":
لە هەولێر بڕی23 هەزار و 650 تەن و 550کیلۆ گەنم وەرگیراوە. لە سلێمانی بڕی 58 هەزار و 526 تەن و 580 کیلۆ گەنم لە سایلۆکانی ئەو سنوورە وەرگیراوە. لە دهۆک بڕی 48 هەزار و 728 تەن و 320 کیلۆ گەنم وەرگیراوە. بەوەش بڕی گەنمی وەرگیراو لە هەرسێ پارێزگاى هەرێمدا بڕی 130 هەزار و 905 تۆن و450 کیلۆیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.