Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:17

رووداوێکی هاتوچۆ لە توركیا گیانلەدەستدانی چوار کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای سیواس له‌ وڵاتی توركیا، مینی پاسێک و بارهەڵگرێک بەیەکیاندا دا و بەپێی ئامارە بەراییەکان لە رووداوەکەدا، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، رووداوەکە لە ناوچەی یاغدۆندوران لەسەر رێگای سیواس-مالاتیا روویداوە.
دوا بە دوای رووداوەکە، تیمەکانی ئافاد، تەندروستی، جەندرمە و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە.
بەگوێرەی ئامارە بەراییەکان لە رووداوەکەدا، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.