وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا هەر کیلۆواتێکی کارەبا لە 18 دینارەوە بۆ 156 دینار دوورە لە ڕاستییەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا هەر کیلۆواتێکی کارەبا لە 18 دینارەوە بۆ 156 دینار دوورە لە ڕاستییەوە و کرێی کارەبا بۆ هاووڵاتیان لە هەموو شوێنێک بە بازاڕ و سیتییە ئاساییەکانیشەوە هەمان نرخی جارانە و وەک خۆیەتی.
ڕاشیگەیاند: وەزارەتی کارەبا تەنیا بۆ سیتییە گرانبەهاکانی بە سیستەمی پریپەید، کە کارەبایەکی 24 کاتژمێرییان هەیە و موەلیدەی ئەهلییان نییە، بڕیاری داوە هەر کیلۆواتێکی کارەبا بە 156 دینار ئەژمار بکرێت.
وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستەڕوو کە سیستەمی پریپەید تەنیا بۆ زیاترکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا و چارەسەرکردنی گرفتی قەرزی کارەبایە، کە بەهۆیەوە پێدانی کرێی کارەبا دەبێتە پێشوەختە.
باسی لەوەش کردووە کە ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە نزیکەی (7400) مێگاوات، بەڵام بەهۆی کێشەی سووتەمەنی و نەختینەوە، ئێستا کەمتر کە (4200) مێگاوات بەرهەم دێت، سیستەمی پریپەید بەشێکی زۆری ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات و بەرەو دابینکردنی كارەبایەكی باشتر بۆ هاووڵاتیان هەنگاو دەنێین.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش داوە کە پڕۆسەی سیستەمی پریپەید ماوەی ساڵێكە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا لە سیتییەکانی گوندی ئیتاڵیی یەك و فیوچەر ستی و پارک ڤیو و جیهان ستی و گوندی لوبنانی و دریم سیتی و نازناز سیتی و كواترۆ تاوەر و ڕۆیا تاوەر و بازاڕی لەنگە لە هەولێر و بازاڕی دهۆک و ئەڤرۆ سیتی و بازاڕی عەلوەی سلێمانی بەسەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.