سەرۆکی یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی ئاماده‌كاری ده‌كات له‌پێناو مانه‌وه‌ی له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فیفا بۆ چار سالی دیكه، بریاره رۆژی پێنج شه‌ممه لهكیگالی وڵاتی رواندا پرسی هه‌لبژاردنی سه‌رۆكی نوێی فیفا به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام ئینڤانتینۆ هیچ ركابه‌رێكی له‌به‌رامبه‌ر نیه.
له‌هه‌مان كاتیش به‌شێك یه‌كێتی تۆپی پێی وڵاتان له‌دژی مانه‌وه‌ی ئینڤانتینیۆن له‌پۆستی سه‌رۆكی فیفا، ئه‌میش به‌هۆی ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌سالی دوو هه‌زارو شازده به‌هۆی گه‌نده‌لیه‌وه له‌دژی بڵاوكرایه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌ی حه‌فتاو سێهه‌مینی ئه‌نجومه‌نی گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی كه به‌به‌شداری دووسه‌دو یازده یه‌كێتی تۆپی پێ به‌رێوه‌چوو، چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ر له‌سه‌ر داهاتووی تۆپی پێی باسكرا، پرسی هه‌لبژاردنه‌وه‌ی ئینڤانتینیۆی ته‌مه‌ن په‌نجاو دوو ساڵان تهوهریێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كان بوو، ئه‌گه‌رچی ئینفانتینۆ متمانەی بەخۆی هه‌یه کە تا ساڵی دوو هه‌زارو بیست و حه‌وت لە سەرۆکایەتی یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی یه‌كێـتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا و سوید و نه‌رویژ به‌فه‌رمی دژی مانه‌وه‌ی ئینڤانتینۆن.
سەرۆکی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌كاری ده‌كات له‌پێناو مانه‌وه‌ی له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بۆ چار سالی دیكه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.