ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.9 پله‌ی ڕێخته‌ر پارێزگای هاتای له وڵاتی توركیا هه‌ژاند و هه‌روه‌ها هاووڵاتییانی سووریا و لبنانیش هه‌ستیان به له‌رزینه‌كه‌ی كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌سات و فریاگوزاری توركیا بڵاوی كرده‌وه: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كه‌مێك پێش ئێستای پارێزگای هاتای گوڕه‌كه‌ی 4.9 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه.
ڕاشیگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه به‌هێز بووه و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییانی پارێزگاكانی حمس و ته‌رتووس و حه‌له‌ب له سووریا و به‌یرووت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر له لبنان هه‌ستیان به له‌رزینه‌كه كردووه.
سه‌رجه‌می ئه‌م زهمینلهرزانه به پاشه ئه‌و بوومه‌له‌رزه به‌هێزه داده‌نرێت كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ی ئه‌م مانگه له پارێزگای مه‌ڕه‌شی توركیا ڕووی دا و كاریگه‌رییه‌كه‌شی گه‌یشته سووریا و چه‌ند وڵاتێكی ده‌وروبه‌ریش، به‌هۆیه‌وه به هه‌زاران هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و بێ ماڵ و حاڵ بوون به‌هۆی ڕووخانی خانوو و باڵه‌خانه و شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.