ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22-2-2023، كاتژمێر 10ـی به‌یانی ده‌زگای ڕۆشنبیری زانكۆكانی جیهان، به‌بۆنه‌ی یادی 70 ساڵه‌ی یه‌كێتی قوتابیان و لاوانی كوردستان پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به تابلۆ شیعرییه‌كانی شاعیری پێشمه‌رگه (ڕه‌شید ڕه‌واندوزی) به ئاماده‌بوونی چه‌رده‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیر و مامۆستایانی زانكۆی جیهان ده‌كاته‌وه.
له پێشانگه‌دا چه‌ند تابلۆیه‌كی شیعری ئه‌و شاعیره، كه بۆ خاك و نیشتمان و عه‌شق نووسیوویه‌تی دێته نمایش كردن، كه پڕن له وشه‌ی جوان.
ڕه‌شید ڕه‌واندوزی له لێدوانێكی دا گوتی: خۆشحاڵم، كه له‌و یاده شكۆداره‌ی لاوان و قوتابیان به چه‌ند تابلۆیه‌كی شیعری ناوازه له‌گه‌ڵ قوتابیان له‌و پێشانگایه‌دا به‌شدارم، كه تابلۆ شیعرییه‌كانم پڕن له وشه‌ی جوان و به باڵای كچه شۆخ و شه‌نگێكی كورد و نیشتمان و خاك و پێشمه‌رگه‌دا نووسراوه، دێڕ به دێڕی شیعره‌كانیشم له ژووره تاریكه‌كان نووسراون و وه‌ك چرایه‌ك ڕووناكی و ئومێد به عاشقانی شیعر ده‌به‌خشن و جگه له زمانی شیرینی كوردیش ١٩ تابلۆی شیعری عه‌ره‌بیش له‌و پێشانگایه‌دا نمایش ده‌كرێت، كه ئه‌وانیشم بۆ جوانی و گه‌ل و نیشتمان نوسیووه.
جێگه‌ی باسه، (ڕه‌شید ڕه‌واندوزی) له ته‌مه‌نی نووسینی شیعردا چه‌ندین پارچه هۆنراوه‌ی پێشكه‌شی فه‌رهه‌نگی كوردی كردووه، له پاڵ شیعره‌كانیشیدا نامیلكه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆم چاپكرد و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو له نێو ڕۆشنبیراندا.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ.. تابلۆ شیعرییه‌كانی ڕه‌شید ڕه‌واندوزی له زانكۆی جیهان نمایش ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.