مێژوو شایەدی بۆ پاراستن و مانەوەی زمانی دایک (کوردی) لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەدات.
1ـ بارزان
لە بەهاری 1907 شێخ عەبدولسەلامی بارزانی داخوازییەکانی بە تەلەگراف بۆ سوڵتان عەبدولحەمید لە ئەستەمبۆڵ ناردووە.
تیایدا داوای کردووە، زمانی کوردیی لە ناوچە کوردییەکان بکرێتە زمانی فەرمیی و خوێندن لە قوتابخانەکاندا بە زمانی کوردیی بێت.
2ـ ڕواندز
لەهاوینی 1926پێشنیارێک پێشکەش بە وەزارەتی ناوەخۆی عێراق کراوە بۆ کردنەوەی یانەیەکی هۆشیاری، ئامانج لێی ناسینی زمانی کوردیی و بڵاوکراوەکان بە زمانی دایک بن.
لەماڵی ئیسماعیل بەگی ڕواندزی هەریەک لە ( سەید تەها، ئەمین ئەفەندی، محەمەد ئەفەندی و مستەفا مەزهەر ئەفەندی ـ بەڕێوەبەری ماڵی ڕواندز ) واژۆیان کردووە.
ـ هەر لەڕواندز، ئەشرافی شار: ( محەممەدعلی ئاغا، سولەیمان بەگ، یونس ئاغا، ڕەسول ئاغا، شێخ عەبدوڵڵا مەدەنی، شەوکەت ئەفەندی).
ڕوئەسای عەشایر:
( شێخ محەممەد ئاغای باڵەک، عەلی بەگ سورچی، حەمەدەمین ئاغای هەرکی، مەلا یوسف ئاغای باڵەکیی، حەمەدەمین بەگی دەرگەڵە) نامەیەکیان بۆ سەرۆک وزیرانی عیراق ناردبوو، بەهۆی ئەوەی زمانیی کوردیی لەناوچە کوردییەکان بووە زمانی خوێندن و نووسین.
تیایدا هاتووە. " بەرانبەر بەو میهرەبانییەی کە حوکوومەت نواندی بە دانانی قانونێک کە زوبانی نووسیینی ڕەسمی و خوێندن، لە قیتعەی کوردان بە کوردی بێت، حقوقی مەشروعە بدرێت بە کوردو هەموو میللەت لەڕواندز تەشەکورات تەقدیم دەکەین وسەربەرزیتان دەخوازین."
3ـ باڵەکایەتی
لەساڵی 1961لەگەڵ هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن، لە ڕێگەی ڕادیۆی دەنگیی کوردستانەوە، لە چۆمان، بێخۆڵان، حاجی ئۆمەران، قەسرێ و وەڵاش لەلایەن ڕوناکبیران و نووسەرانی ئەو کات، گەشەیان بەزمانیی کوردیی داو چەندین بەرهەمییان پێشکەش بە کوردستان کرد. خاک و فەرهەنگ و زمانیان لەفەوتان ڕزگارکرد.
لێرەوە، گەشەسەندنی زمانی دایک( کوردی) دەکەوێتە سەر مامۆستایانی زانکۆو پەروەردە، نووسەرو ڕوناکبیران بەگشتیی و میدیا بە تایبەتی.
بەرزو پیرۆز بێت 21ی شوبات ڕۆژی زمانی دایک.
ههژار عهلی
لهیادی ڕۆژی زمانیی دایک دا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.