فوئات ئۆكتای، جێگری سەرۆك كۆماری توركیا ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەی ئەو پاشەلەرزەی دوای دوو بوومەلەرزە نوێیەكەی كە لە ویلایەتی هاتای ڕوویدا، ڕاگەیاند.
ئۆكتای گوتی: دوای دوو بوومەلەرزە نوێیەكە لە ناوچەی "دافنا" و ناحیەی "سەمەندەغ" لە ویلایەتی هاتای، 20 پاشلەرزە ڕوویدا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئۆكتای، دوای دوو بوومەلەرزە نوێیەكەی هاتای، نەخۆشخانەكان پێشوازییان لە برینداران كردووە، كە گوڕی 6.4 و 5.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە.
هەروەها سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی توركیا، ئاشكرایكردووە لەو بوومەلەرزەیەی هاتایدا كە بە گوڕی 6،4 پلە روویدا، تا ئێستا سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و 213 كەسیش رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.
دوای بوومەلەرزەكانی هاتای لە توركیا 20 پاشلەرزە ڕوویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.