له میانی خولی یانه‌كانی سعوودیه‌و له‌یاریه‌كی لوتكه‌ی گه‌ری پازده‌می ئه‌م گه‌ره‌دا هه‌ردوو یانه‌ی نه‌سرو فه‌تح روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌و هه‌ردوو یانه‌ش به تۆمار كردنی دوو گۆل یاریگایان به‌جێهێشت.
له‌م یاریه‌دا ئه‌ستێره‌ی پرتوگالی و یانه‌ی نه‌سر كریستیانۆ رۆنالدۆ توانی گۆلی دووه‌می یانه‌كه‌ی له دواساته‌كانی یاری تۆمار بكات و ئه‌نجامی یاریه‌كه به لێدانی سزا یه‌كسان بۆ نه‌سر بكاته‌وه به‌مه‌ش دۆن یه‌كه‌م گۆلی خۆی به درێسی یانه تازه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و كۆی گۆلهكانیشی له‌ژ یانی وه‌رزشی خۆی بۆ ههشتسهتو بیست گۆل به‌رزكرده‌وه .
رۆنالدۆ له ژیانی وه‌رزشی خۆی سه‌تو چل‌و پێنج گۆلی له‌گه‌ل یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی تۆمار كردوه‌و له‌گه‌ل یانه‌ی شاهانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش چوار سه‌د و په‌نجا گۆلی تۆمار كردوه.
گۆلكاره پرتوگالیه‌كه له‌گه‌ل یانه‌ی یۆڤنتۆسی ئیتالی سه‌دو یه‌ك گۆلی تۆمار كردووه‌و له‌گه‌ل یانه‌ی لیشبۆنه‌ی ولاتهكهشی پێنج گۆلی هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ی پرتوگالیش خاوه‌نی سه‌د و هه‌ژده گۆله .
به‌مه‌ش كۆی گۆله‌كانی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه تا ئێستا بوو به هه‌شت سه‌د و بیست گۆله و چاوه‌رێش ده‌كرێ ئه‌م ژماره‌یه زیاتر بكات .
رۆنالدۆ گۆلی دووه‌می خۆی بۆ یانه‌كه‌ی له دواساته‌كانی یاری تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.