هه‌میشه ئاره‌زوومه گوێ له مه‌قام بگرم ..! به‌ڵام له‌گه‌رووی به‌سۆزی ئه‌و خۆشخوان و مهقامبێژهوه كه‌ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ر له‌سه‌ر هه‌ست و سۆز داده‌نێ و ئارامیی ده‌به‌خشێته ڕۆح ، هه‌موو مهقامهكانم له‌لا خۆش و په‌سه‌نده و چێژ به‌ڕۆحم ده‌به‌خشن، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بگه‌مه ئه‌و نهێنیه بۆ هه‌ركاتێك گوێبیستی مه‌قامی ( سه‌فه‌ر) ده‌بم، هه‌ست و بیر‌و هۆشم له‌گه‌ڵ مهقامهكهدا ده‌ڕوات و چاوه‌كانم فرمێسكیان تێ ئه‌زێ ..؟! هه‌رچه‌نده به‌نده مۆسیقی نیم و شاره‌زایم له‌ئامێره‌كانی مۆسیقادا نییه، به‌ڵام به‌وته‌ی پسپۆران و شاره‌زایانی بواری مۆسیقا، مه‌قامی سه‌فه‌ر به‌شێكه له مه‌قامی ( به‌یات) .
هه‌رناوچه‌و ده‌ڤه‌رێكی كوردستان به جۆرێك له‌جۆره‌كانی مه‌قام ده‌ناسرێن وه‌ك ( هه‌ورامان به سیاچه‌مانه) ، ( گه‌رمیان و شاره‌زوور بههۆره ) ، ( بادینان بهلاوك ) ، ( موكریان به قه‌تار) ، ( ده‌شتی هه‌ولێر به‌حه‌یران ) ، ( كه‌ركوك و گه‌رمیان ماشه‌ڵڵای لێبێت پشكی شێری به‌ركه‌وتووه ، لهخاوكهر و ئه‌ڵڵاوه‌یسی و قه‌تار وئای ئای و خورشیدی و ...تاد) شاری سلێمانی یش لهمهقامهكاندا، مه‌قامی ( سه‌فه‌ر) بۆته ناسنامه‌ی.
هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر ( عوسمان شارباژێڕی) ده‌رباره‌ی مه‌قامی سه‌فه‌ر نوسیویه‌تی ( ئه‌م هه‌وایه لهڕهسهن و ڕه‌چه‌ڵه‌كی نه‌غمه‌ی ( به‌یات) ه، یه‌كێكه له‌هه‌وا كۆنه‌كانی گۆرانی كوردی، سه‌فه‌ر مه‌قامێكه زاده‌ی شاری سلێمانی یه ، ئه‌م مه‌قامه به‌هۆنراوه‌ی كێشی كۆن و كلاسیك و عه‌روزی عه‌ره‌بی ، نیو دێڕ شانزه بڕگه‌یی ده‌گوترێ) (1).
به‌ڵام بۆچونێكی دیكه‌ش هه‌یه ده‌رباره‌ی مه‌قامی سه‌فه‌ر گوایه ئه‌و مه‌قامه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و گه‌یشتۆته شاری سلێمانی ئه‌ویش ده‌نگبێژ و ژه‌نیار( ئه‌سعه‌د ڕه‌زازی) یه ده‌ڵێت
( مەقامی سەفەر وەکوو پێناسەی گشتی لە ئاوازی ئەبوعەتادایە بەڵام ئەگەر وردتر ببیتەوە لە دەربڕین و نەغمەکەی بە ڕوونی مەقامەکە لە گۆشەی ڕامکلی دا سەقامگیر ئەبێت.
واتە ئەگەر مەقامی سەفەر لە چاوی ڕەدیفی فارسیەوە کە هی گشت گەلانی جوگرافیای ئێرانە شرۆڤە بکرێت مەقامەکە بێ ئەم لاو ئەولا لە ناو ڕدەیفدا بە ڕامکلی ناو دەبردرێت، کە ئەم گۆشە چەند نموونەی دیاری هەیە لە ڕۆژهەڵاتدا و هەر تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی كوردستانه، نموونە دەربڕینە کوردیەکەی وەکوو مەقامی( دەمێک ساقی دەمت بێنە) هۆنراوەی مامۆستا (وەفایی) مامۆستا (موحه‌مه‌دی ماملێ و مامۆستا خەلیل سدێقی) چڕیویانە. مەقامی (ئای شیلێ مامان) یان (بە هەوران بەهارە) مامۆستا موحەمەدی ماملێ چڕیویەتی و مەقامی (هۆ شوانی بەهرەدار) مامۆستا (حەسەن زیرەک) بە بێ مووزیک چڕیویەتی.
من یەکجار مامۆستا (نەجاتی عەبدە) ژەنیاری ئامێری نەی و قەواڵم بینی و پرسیارم لێ کرد سەبارەت بە مەقامەکە، لە وه‌ڵامدا گوتیان مەقامەکە هی هونەرمەند ئەحمەد یان (ئەحەی ناسر)ه کە خاوەنی سێ تەبەقە بوو، هەندێکی چڕی بۆم کە بە کامێرای مۆبایلەکەم تۆمارم کردووە بەڵام لە بەر ئەوەی کە دەرفەت گونجاو نەبوو گووتی ئێستە هەموویم بە باشی لە بیرم نەماوە و لە درفەتێکدا بۆتی دەخوێنم. هەرچەنده دواتر هەوڵم دا بڕۆم بۆ لای کە زانیاری باشتر‌و ڕوونترم بداتێ بەڵام بە داخەوە نەکرا و جێبەجێ نەبوو، یەکجاریش کە بە هاوکاری کاک دوکتور (قادری هەڵەبجەیی) بە تەلەفوونی قسەم لە گەڵا کرد گوتی ئەو مەقامە هی سلێمانی کۆنەو هی کەس نیە..! به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌م مه‌قامه له‌هات وچووی دهنگبێژێكهوه گه‌یشتۆته شاری سلێمانی ئه‌گینا له‌م چه‌شنه مه‌قامه زۆرتر لهڕۆژههڵاتدادهبیسترێت تاوه‌كوو باشوور) ( 2) .
پێشه‌نگ و خۆشخوانی مه‌قامی سه‌فه‌ر بۆ هونه‌رمه‌ندی بولبولی خۆشخوانی بێ هاوتا و شاران گه‌ڕ ( ئه‌حه‌ی ناسر 1876 سه‌رشه‌قامی سلێمانی له‌دایكبووه ، 30/9/1923 گردی سه‌یوان نێژراوه ) ده‌گه‌ڕێته‌وه، دوای ئه‌حه‌ی ناسر ده‌نگخۆشی دیكه هه‌بوون وه‌ك ( ئه‌خۆل و شێخ نووری شێخ ساڵح) ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌خۆل به‌دوای به‌هره و توانا دهنگخۆشیهكهیدا نه‌ڕۆیشتووه، به‌ڵام شاعیری به‌رز ونووسه‌ری بلیمه‌ت ، خاوه‌ن به‌هره له‌چڕینی مه‌قام به‌شێوه‌یه‌كی جوان ( شێخ نووری شێخ ساڵه‌ح 1896_20/12/1958) هه‌ردوو كه‌سایه‌تی واته ( ئه‌حه‌ی ناسر و شێخ نووری شێخ ساڵح ) زۆر ده‌نگیان خۆشبووه و هاوڕێی گیانی به‌گیانی یه‌كتری بوون، مامۆستا ئه‌حمه‌د خواجه ده‌ڵێت ( شێخ نووری ده‌نگخۆش ، مه‌قامزان، شاعیر بوو ، ئه‌حه‌ی ناسری هونه‌رمه‌ند زۆر حه‌زی له‌ده‌نگی شێخ نووری ده‌كرد پێی ده‌گووت( نووری ته‌نیا كوركهیهكم بۆ بكه ، ئیتر به‌سمه تابه‌یانی گۆرانی بڵێم و نه‌یبڕمه‌وه ) (3) .
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان ئه‌و دوو خۆشخوانه ئیلاهییه ( ئه‌حه‌ی ناسر و شێخ نووری) ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ یاده‌وه‌رییه‌كی مامۆستای ئازیزم ( فه‌وزی ڕه‌مزی مه‌لامارف) له‌زاری باوكی یه‌وه شاعیر و نووسه‌ری ناودار ( ڕه‌مزی مه‌لامارف ) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه،
( ده‌رباره‌ی دەنگخۆشی (شێخ نووری شێخ ساڵح) باوکم زۆر باسی بۆ دەکردین ، جارێکیان وتی: هەواڵ بڵاوبۆوە کە شێخ نووری لە گیانەڵڵادایە ، هەرچی خزم و دۆست و هاوڕێیانی هەیە لە بەردەرگا و حەوشەکەیاندا چڕبوونەوە و چاو بە فرمێسک و دڵتەنگ و گشت بە مەحزوونی وەستابوون ، لەو کاتەدا ( ئەحەی ناسر) بەو کۆڵانەدا تێدەپەڕێت و ده‌پرسێت بۆ خاتری خوا ئەوە چییە ؟ وتیان شێخ نووری لە ( ئەلهادایە) واته له گیانەڵڵادایە و بەداخەوە وا بەجێمان دەهێڵێت ، باوکم وتی : هەر یەکسەر ( کاک ئەحمەد) واته ( ئه‌حه‌ی ناسر) بەو دەنگە خۆشە داودییەی مەقامێکی پڕ لە مەحزوونی وت و خەڵکەکە بەبێ ئیرادە خۆیان بۆ ڕانەگیرا و دایانە پڕمەی گریان و واوەیلا ، هەر بەو گریان و فوغانە یەکسەر شێخ نووری لەسەر جێگاکەی کە ڕاکشابوو چاو هەڵدەبڕێ و سەیرێکی دەوروبەری خۆی دەکات و یەکسەر دەبێتە ئەڵڵاهوئەکبەر و دەنگەدەنگی خۆشی ، تومەز کاکە شێخ نووری لە هۆش خۆی چووبوو کە بە هیچ شێوەیەک ئاگای لە خۆی نەبووە، خزمان وایان زانیبوو کە لە حاڵەتی ( ئەلهادایە ) ، دوایی مامە ئەحمەد دەچێتە ژوورەوە و مەقامێکی تر بۆ شێخ ده‌خوێنێ و شێخ نووری له‌و بارودۆخه ناجێگیره ته‌ندروستیه هه‌ڵده‌ستێته‌وه و شادمان ده‌بێت به‌ده‌نگی خۆشیی هاورێ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌حه‌ی ناسر) (4) .
دوای ئه‌وانیش گه‌لێك ده‌نگخۆش و هونه‌رمه‌ندی به‌توانا مه‌قامی سه‌فه‌ریان خوێندووه‌و خه‌رمانی هونه‌رییان پێ ده‌وڵه‌مه‌ندكردووه وه‌ك ( حه‌مه ساڵه‌ح دیلان 1927_28/10/1990) ، ( ڕه‌فیق چالاك 1923_30/11/1973) ،( عوسمان حسێن ناسراو به عوسمانی خاڵه حسه 1926_ 27/6/2011) ، ( عوسمان شارباژێڕی 1940_ ؟؟؟) ، ( عوسمان عه‌لی 1944_ 21/6/2005) ، ( هۆمه‌ر دزه‌یی) و ( مه‌حمود تۆفیق شلك ) .
یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ند و ده‌نگخۆشانه‌ی شاری سلێمانی كه مه‌قامی سه‌فه‌ری چڕیوه و هه‌ركاتێك باس له‌مه‌قامی سه‌فه‌ر ده‌كرێت ناو و نازناوی ( مه‌حمود تۆفیق شلك) ڕاسته‌وخۆ به‌رجه‌سته ده‌بێت ، خۆش به‌ختانه به‌نده ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆڕه‌خساوه، زیاد له‌یه‌ك دووجار له‌خزمه‌تیدا بووم و به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی مه‌قامی سه‌فه‌ری چڕیوه و هه‌موو گوێ‌گران و ئاماده‌بوانی سه‌رمه‌ست و سه‌رحاڵ كردووه.
مه‌حمود تۆفیق فه‌تاح ، ناسراو به مه‌حمود تۆفیق گورجی و ، زیاتر له‌نێو هونه‌رمه‌ندان و دۆست و هاوڕێكانی به مه‌حمود تۆفیق شلك ناسراوه .
مه‌حمود تۆفیق شلك له‌ساڵی (1920) له‌گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی ،له‌خانه‌واده‌یه‌كی ده‌نگخۆش و هونه‌ردۆستدا چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه،
هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی سێ برا بووه به‌ناوه‌كانی ( قادر ، عه‌باس ناسراو به‌عه‌باس گورجی و عه‌لی ناسراو به‌عه‌لی فه‌وتاو ) واته هه‌رچوار برا و دایك و باوكیان ده‌نگیان خۆشبووه و توانای چڕینی مه‌قام و به‌سته‌یان هه‌بووه، به‌داخه‌وه هیچ یه‌كێك لهوبرایانهی به‌هره‌ی دهنگخۆشییهكهیان بره‌و پێنه‌داوه ، ته‌نها مه‌حمودی برایان ڕێگای هونه‌ری گرتۆته به‌ر...!
ئه‌م خانه‌واده هونه‌ردۆسته یه‌كێك بوون له خانه‌واده دیاره‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌رچیمه‌ن یان ( قاوه‌خانه‌ی سه‌رچیمه‌ن).
مه‌حمود تۆفیق شلك ، نازناوی شلك، ئه‌و نازناوهلهچییهوه هاتبێت؟!
ههرخانهواده و بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌پێی ئه‌و جوگرافیایه‌ی تێیدا ده‌ژین بهنازناوێك ده‌ناسرێن و ناویان له‌شار یان له‌شارۆچكه و گوند دا ده‌ركردووه ، خانه‌واده‌ی مه‌حمود تۆفیق ، نازناوه‌كه‌یان گورجی یه ، عه‌باس تۆفیقی برای بهعهباسی گورجی ده‌ناسرێت و سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار له‌ژیاندایه‌و له‌هه‌نده‌ران ده‌ژی ، عه‌لی برای به عه‌لی فه‌وتاو ناسراوه، كه‌سایه‌تیه‌كی جوانی هه‌بووه و خۆشه‌ویستی گه‌ڕه‌ك و هاوڕێیانی بووه به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و شاعیری نیشتمان په‌روه‌ر( حه‌مه ساڵه‌ح دیلان) ، هونه‌رمه‌ندیش به مه‌حمودی تۆفیق شلك ناسراوه ، بۆبه‌ده‌ستهێنانی زانیاری سه‌باره‌ت به‌نازناوی شلك ، په‌یوه‌ندیم كرد به كاك ( ئاسۆ) كوڕی هونه‌رمه‌ند و به‌وشێوه‌یه بۆی باسكردم ( ڕاسته باوكم به‌نازناوی شلك ناسراوه، مامه‌كانم ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌و نازناوێكیان هه‌یه ، به‌ڵام بۆ شلك ، واته شل و شێواو ، ئه‌وه‌نده‌ی له‌باوكم بیستووه گوایه باپیرم جلی كوردی له‌به‌ركردووه ، كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆماڵه‌وه پشتێنكهی كراوه‌ته‌وه و به‌دوای خۆیدا ڕایكێشاوه، دیاره بێ ئاگابووه كهپشتێنهكهی كراوه‌ته‌وه ..! ، (حه‌لاوه) خانی نه‌نكم به‌وشێوه‌یه ده‌یبینێ و پێی ده‌ڵێ تۆفیق ئه‌وه بۆ وا شلكی واته شل و شێواوی ، ئه‌و نازناوه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و باوكم ئه‌و ناوه بۆته نازناوی و به‌و ناوه‌وه ناسراوه ) (5) .
خودی هونه‌رمه‌ند مه‌حمود تۆفیق شلك سه‌باره‌ت به‌سه‌ره‌تای بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ڵێت ( من خۆم له‌ساڵی (1920) له‌گه‌ڕه‌كی گۆیژه له‌دایكبووم ، له‌خانه‌واده‌ی ( گورج ئۆغڵی ) یم ، ئه‌و( ئۆغڵیه) له‌بنه‌ڕه‌تدا كوردن و خه‌ڵكی ( گورجستان) ن ، باوكی گورج ئۆغڵی ناوی ( یه‌عقوب جانه) بووه لهبانهڵێ كۆچی دوایی كردووه ، له‌زه‌مانی بابانه‌كاندا هاتوونه‌ته سلێمانی ) (6) .
مه‌حمود تۆفیقی منداڵ ، ته‌مه‌نی ده‌گاته حه‌وت به‌هار،واته ساڵی (1927) ده‌ینێرن بۆ حوجره‌ی ( مهلاحامیدی كوڕی مهلاحهمدوون ی شاعیر) بۆمه‌به‌ستی فێربوون و نووسین، ماوه‌ی سێ ساڵ له‌و حوجره‌یه‌دا تا ساڵی (1929) ده‌مێنێته‌وه، له‌ساڵی (1930) واته له‌ته‌مه‌نی (10) ساڵیدا خراوه‌ته به‌رخوێندن له قوتابخانه‌ی ( ثانیه _ دووه‌م) و پاشان بۆ قۆتابخانه‌ی ( فه‌یسه‌ڵییه) درێژه به‌خوێندن ده‌دات و ده‌چێته قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی سلێمانی و بڕوانامه‌ی (ناوه‌ندی) به‌ده‌ست دێنێت، هونه‌رمه‌ند مه‌حمود تۆفیق شلك ئاستی خوێنده‌واری تاپۆلی سێی ناوه‌ندی ته‌واوكردووه و چیتر نه‌یخوێندووه .
شاری سلێمانی له‌سه‌ره‌تای بنیاتنانییه‌وه، شارێك بووه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌نگخۆش و خۆشخوانی خۆڕسكی میلله‌ته‌كه‌مان ڕوویان تێكردووه و هونه‌ره‌كه‌یان بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌رخستووه و له‌وشاره‌دا ڕێز له‌كه‌سایه‌تی و هونه‌ره‌كه‌یان گیراوه.
یه‌كێك له‌كه‌سایه‌تی و ده‌نگخۆشه‌كانی شاری سلێمانی ( حه‌مه‌ی به‌كری حاجی ئه‌حمه‌د 1926_ 14/2/1999) له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ڵێت : ( ههردهنگخۆشێ لهههرجێگهیهكهوه بهاتایه‌ته شاری سلێمانی، دوو سێ شوێن هه‌بوون ئه‌و دهنگخۆشانهیان ئه‌گرته خۆیان و داڵده‌یان ده‌دا، وه‌ك خانه‌قای مه‌حوی ، ماڵی موفتی ، ماڵی ڕه‌مزی مه‌لامارف و ماڵی شێخ له‌تیفی حه‌فید،من منداڵ بووم ماڵمان له‌لای خانه‌قای مه‌حوی یه‌وه بوو ، ده‌نگخۆشه‌كان ئه‌هاتن بۆ ئه‌وێ گۆرانیان ئه‌ووت ، ئه‌وه‌ی بیرم بێت ده‌روێش سمایل ێك لهكۆیهوههاتبوو وه‌كو ده‌روێش عه‌بدوڵڵا ئه‌یگوت و ده‌نگی خۆش‌بوو) (7).
كه‌واته ده‌نگخۆشان له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی سلێمانی یه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌م شاره و هونه‌ری گۆرانی چڕینیان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بههرهمهندو ده‌نگخۆشانی شار داناوه، ئه‌و خۆشخوانه خۆڕسكانه‌ی له‌وسه‌رده‌مه‌دا ڕۆڵیان هه‌بووه و ناو و هونه‌ره‌كه‌یان بۆته به‌شێك له‌مێژووی سلێمانی وه‌ك ( عه‌لی خان ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده خه‌ڵكی سابڵاخ و ، نابینا بووه ، له‌مه‌هاباده‌وه له‌ده‌ست ئێش وئازاری عه‌جه‌مه‌كان هه‌ڵاتووه و هاتۆته شاری سلێمانی ، له‌ساڵی (1920) گۆیندهیهكی زانا و تارژه‌نێكی بێ وێنه بووه..! عه‌لی خان به‌شه‌و لهچایخانهكان له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر ، یه‌كێ به ) ته‌پڵ ) وئه‌ویتر ( دایه‌ره زه‌نگی) ( ده‌فێكی بچكۆڵه‌یه ئه‌ڵقه‌ی زریزه‌یی بهدهوردادهگیرێ و ڕه‌زمێكی به‌زم هێنی هه‌یه) ، لێ ده‌دا ، عه‌لی خان به‌سته‌ی ده‌گووت و به‌سته‌كه‌ی به( تار) دووباره ده‌كرده‌وه) (8).
هونه‌رمه‌ند مهحمودتۆفیق شلك لهیادهوهرییهكانیدا باس له‌م ده‌نگخۆش و به‌هره‌داره( عه‌لی خان) ده‌كات و ده‌ڵێت ( من بیرم دێت عه‌لی خان تاریشی ده‌ژه‌نی له‌گه‌ڵ موراد ناوێك له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ئه‌هاتن بۆسلێمانی له‌وه‌رزی به‌هاران دا له‌لای ماڵی ( عه‌زمی به‌گ) ه‌وه گۆرانیان ئه‌ووت).
(مه‌لاكه‌ریم 1885مه‌هاباد _ 12/6/1938 سلێمانی )، ( ده‌روێش ڕه‌مه‌زان خه‌لیفه سڵێمان 1882_18/9/1946 هه‌ولێر ) ده‌روێش ڕه‌مه‌زان خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر بووه‌و دۆستی نزیكی شێخ مه‌حمودی نهمربووه مه‌قامزان و ده‌نگخۆشێكی بێ وێنه بووه، هونه‌رمه‌ند (حه‌سه‌نی نه‌ی ؟؟؟؟_ 20/7/1973) و( عه‌به‌ی سه‌یزاده 1900_ 6/10/1974) . جیا له‌و ده‌نگخۆش و هونه‌رمه‌ندانه ، شاری سلێمانیش خاوه‌نی چه‌ندین خۆشخوانی مه‌قامبێژ و مه‌ولودخوێن بووه وه‌ك ( حه‌مدی ئه‌فه‌ندی ، مه‌لائه‌حمه‌دی دیلان ، ئه‌حمه‌د سه‌عید ( مفه‌وه‌زی پۆلیس بووه) ، ( ڕه‌شۆڵ 1912_ 14/7/1974) ، ( تالیب مه‌جید ( ته‌له) 1915_ 10/1/1978) ، ( قادری حاجی حسێن 1921_6/9/1984) ، ( حه‌مه‌ی به‌كر ، حه‌مه ساڵه‌ح دیلان ، ڕه‌فیق چالاك ، ( عوسمان سابونچی1931_ 16/6/1971) و ،،،تاد) .
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی به‌هره‌ی ده‌نگخۆشیی هونه‌رمه‌ند مه‌حمود تۆفیق شلك..!
به‌رله‌وه‌ی توانا و به‌هره‌ی ده‌نگخۆشیی له‌لایه‌ن مامۆستاكانیه‌وه دركی پێ بكرێت ، هونه‌رمه‌ند له‌ژێر كاریگه‌ری ژینگه‌ی خانه‌واده‌كه‌یدا بووه به‌تایبه‌ت ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی ( حه‌لاوه‌خانی ) دایكی كاتێك ( لای لایه‌ی) كردووه ، ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی دایكی فرمێسكی له‌چاوان دا هێناوه‌ته‌وه خواره‌وه، كه‌واته ئه‌و لای لایه‌و ده‌نگه بهسۆزهبووه، بۆته كانگای سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ده‌نگه خۆشه ، كاتێك ته‌مه‌نی (11) ساڵ بووه و له قۆناغی سه‌ره‌تایدا خوێندوویه‌تی زانراوه كه‌ده‌نگی خۆشه خستویانه‌ته ناو تیپی سروودی قوتابخانهكهیی و له‌وێوه گه‌شه‌ی كردووه و ده‌وروبه‌ری به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی ئاشنابوون.
هونه‌رمه‌ند له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه ئاشنای ده‌نگی خۆشی ، ده‌نگخۆشانی شاری سلێمانی بووه چونكه گهڕهكهكهشیان زاده‌ی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ده‌نگخۆش بووه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ستی مه‌حمود تۆفیق شلك داناوه، له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا زیاتر خولیا و ئاره‌زووی بیستنی گۆرانی و نه‌غمه به‌جۆش و ڕه‌سه‌نه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بووه، چونكه خودی خۆشیی ئه‌و به‌هره‌یه‌ی هه‌بووه عاشقانه به‌دوای بیستنی به‌سته‌و مه‌قام دا ڕۆیشتووه وكه‌ڵكی وه‌رگرتووه،
ئایا هونه‌رمه‌ند بۆیه‌كه‌م جار له‌كێوه گوێبیستی مه‌قامی سه‌فه‌ر بووه؟
هه‌رچه‌نده خودی هونه‌رمه‌ند ئاماژه به ده‌نگخۆشیی و توانای چڕینی مه‌قامبێژی ( شێخ نووری شێخ ساڵح) ده‌دات ، لهشهودانیشتنێكدا له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی (2002) له‌گوندی ( چنگیان) وه‌رزشوانی دێرین و شاره‌زا له‌چڕینی مه‌قامات ( ڕه‌حیمی وه‌ستا مه‌حمودی ناڵبه‌ند ، ناسراو به ڕه‌حیمه فشه) میوانی به‌رێز ( محه‌مه‌دی حاجی خدر) بووین ،ئه‌وپرسیاره‌م له‌كاك مهحمودكرد، له‌وه‌ڵامدا وتی : بۆیه‌كه‌م جار ئه‌و مه‌قام و شێوازی وتنه له شاعیری گه‌وره ( شێخ نووری شێخ ساڵح) ه‌وه بیستم و فێربووم، ئه‌وه‌نده به‌سۆزو كاریگه‌ره‌وه ده‌یخوێند، ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌رم دانا‌و منیش هه‌وڵم ده‌دا به‌هه‌مان تۆنی ده‌نگ و شێوازی ئه‌و بیخوێنم .
فێربوون و چڕینی مه‌قامی سه‌فه‌ر، ده‌بێته هه‌نگاو و كرانه‌وه‌یه‌كی زیاتر له‌به‌رده‌م مه‌حمود تۆفیق شلك دا و تێكه‌ڵاو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌نگخۆشه ناوداره‌كان و شاعیران و ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان ڕۆشنفكرانی ئه‌و كاته‌ی شاری سلێمانی په‌یدا بكات ، وه‌ك ( ڕه‌شۆڵ ، حه‌مه ساڵه‌ح دیلان ،حه‌مه‌ی به‌كر و تالیب مه‌جید و قادری حاجی حسێن و (شه‌وكه‌ت ڕه‌شید1930_17/4/1991) و ....تاد).
هونه‌رمه‌ند مه‌حمود تۆفیق شلك، له‌گه‌ڵ هاوڕێ هونه‌رمه‌ند و ده‌نگخۆشه‌كانی سه‌رگه‌رمی كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌ی یاران و بادهنۆشیی به‌ستنی ئه‌ڵقه‌ی زكری خۆشخوانی و چڕینی به‌سته‌و مه‌قامی ( هه‌ی به‌لار و به‌لار و بابچینه سهروهیس و وه‌رگه‌ڕێ ئاوێزانت بم و هه‌ی ئاغا و ئاغا و خاسێ تۆ خانمی و چه‌ندینی تر...) بوون.
ئایا ده‌بێت بۆیه‌كه‌م جار، دوای فێربوونی له‌سه‌ر شێوازه‌كه‌ی ( شێخ نووری شێخ ساڵح) مه‌قامی سه‌فه‌ری له‌كوێ و له‌گه‌ڵ كێ خوێندبێ؟
هونه‌رمه‌ند به‌رله‌وه‌ی ئاشنامان كات به‌یه‌كه‌م چڕینی مه‌قامی سه‌فه‌ر به‌شێوه‌ی ئاشكرا و له‌ناو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی دۆست و یارانیدا ، ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێواران له‌كوێ ده‌نگی هه‌ڵبڕیوه‌و به‌سته‌و مه‌قامی خوێندووه..! ( له‌خوار ته‌كیه‌ی شێخ مارفه‌وه ، باخی حاجی فه‌ره‌جی حه‌مه‌مراد هه‌بوو، براده‌رێكم هه‌بوو ئه‌حمه‌دی مهلاتۆفیق، زۆربه‌ی ئێواران له‌وێ له‌و باخه داده‌نیشتین و سهرممان گه‌رم ده‌كرد، له‌وسه‌رده‌مه‌دا ده‌روێش ڕه‌مه‌زان ێك هه‌بوو خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر بوو، به‌خۆیی و ده‌ف ێكه‌وه ئه‌هاته ئه‌و باخه ، ده‌نگی خۆش بوو ، وه‌كو( ده‌روێش عه‌بدوڵڵا 1890_1958) گۆرانی ئه‌خوێند ، ئێمه‌ش له‌خوار ئه‌وانه‌وه گۆرانیمان ئه‌ووت، بۆیه‌كه‌م جار ئه‌و مهقامهم له ساڵی ( 1937 یان 1938 ) له‌ماڵی ( حه‌مه‌ی ڕه‌شه‌ی حاجی فه‌تاح) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( ڕه‌شۆڵ) دا خوێندم) (9) .
له‌ساڵی (1938) هونه‌رمه‌ند ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته (18) ساڵی و به‌پێی یاسای ئه‌وكات ده‌بێت ببێته سه‌رباز، مه‌حمود تۆفیق شلك ده‌بێته سه‌رباز و تا پله‌ی ( نائیب زابط) له‌سه‌ربازیدا ده‌مێنێته‌وه، پاشان مه‌ره‌خه‌س ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی.
سه‌باره‌ت به‌یه‌كه‌م دانیشتن و ئاهه‌نگی تۆماركراوی ، خۆشخوانهكهی گه‌ڕه‌كی سه‌رچیمه‌ن مه‌حمود تۆفیق شلك ده‌ڵێت ( ئه‌وه‌ڵ گۆرانیم ته‌سجیل كردبێ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( حه‌مه ساڵح دیلان) له‌نه‌ورۆزی ساڵی (1946) بوو له قلیاسان ، لهخێوهتهكهی ( جه‌وادی شه‌فیق ئاغای حه‌وێزی كۆیی) له‌گه‌ڵ ( حه‌مه‌ی حاجی تایه‌ر و ئه‌حمه‌دی سه‌عاتچی) ئه‌و شریته ماوه و له‌تۆمارگاكان هه‌یه) (10) .
بارودۆخی ژیان و نه‌ریته باوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌میشه بوونه‌ته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌و خاوه‌ن به‌هره‌و سه‌لیقه هونه‌رییانه، نه‌بوونی فێرگه‌و په‌یمانگایه‌كی هونه‌ریی تا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ڕێنوێنی و زیاتر فێركرابان له‌ڕووی ئه‌داو تۆن و شێوه‌ی چڕینی به‌سته‌و مه‌قام ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یان بووه و پێشكه‌شیان كردووین، خۆڕسك و سه‌رچاوه‌كه‌ی عه‌شقێكی بێ وێنه و بێ خه‌وش بووه بۆ گۆرانی و ئاواز ، هه‌روه‌ها توانج و پلار و تانه‌و ته‌شه‌ری خه‌ڵكی ، ئه‌وانه‌ش رێگربوونه له‌به‌رده‌م نه‌چوونی هونه‌رمه‌ند بۆ ڕادیۆیی كوردیی به‌غدا ، چونكه كاری هونه‌ریی و به‌سته‌بێژی و مهقامچڕین به‌داخه‌وه به ( شایه‌ر و لۆتی) دراونه‌ته قه‌ڵه‌م، كاتێك له‌مێژووی چه‌ندین ساڵه‌ی بواری هونه‌ریی به‌سته‌و مه‌قامبێژی مه‌حمود تۆفیق شلك ده‌ڕوانی زیاتر سه‌رگه‌رم كردن و دانیشتنی شه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ یاران و دۆست و ئه‌حباب یان به‌زم و ئاهه‌نگی ژن هێنان و بوك گواستنه‌وه‌و خه‌ته‌نه‌سووران ، به‌ده‌نگه خۆشه‌كانیان گوێ‌گران و بیسه‌ران و ئاماده‌بووانیان كه‌یفخۆش و سه‌رحاڵ كردووه، واته هه‌موو ئاهه‌نگه‌كانی له‌ماڵان و ده‌شت و ده‌ر و سه‌یرانگاكانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی بووه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش به‌شێكه له‌په‌رش و بڵاوی كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند و دڵنیام زۆریان تۆمارنه‌كراوه و ئه‌گه‌ریش تۆماركرابێت له‌وانه‌یه له‌ڕووی كوالێتیه‌وه باش ده‌نگه‌كه نه‌گواستراوه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ند مه‌حمود تۆفیق شلك و هاوڕێ هونه‌رمه‌نده ده‌نگ زوڵاڵهكانی سه‌رده‌می خۆی ئه‌گه‌ر ڕوویان لهڕادیۆبكردایه بێگومان خاوه‌نی به‌رهه‌می زیاتر و له‌ڕووی كوالێتیه‌وه باشتر تۆمارده‌كران و ئه‌مڕۆ ده‌بوونه ئه‌رشیفێكی به‌نرخی بواری مه‌قام و به‌سته‌و ئاوازی كوردی، وێڕای ده‌ستخۆشیی بۆ كه‌ناڵی ( خاك) له سه‌ره‌تای ساڵانی دووهه‌زار كارێكی به‌نرخیان ئه‌نجام دا، سێ گۆرانی ( كه‌تانه ، وهرهقوربان و سه‌وزه‌ڵێ) له‌ئاوازو هۆنراوه‌ی فۆلكلۆر بۆ هونه‌رمه‌ند مه‌حمود تۆفیق شلك تۆماركردووه.
هونه‌رمه‌ند له‌باری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، كه‌سێكی باڵابه‌رزی گه‌نم ڕه‌نگ، خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی هێمن و له‌سه‌ر خۆ و كه‌مدوو، به‌ڵام قسه‌خۆش و خۆش مه‌شره‌ب و نوكته زان و لێوڕێژ له بیره‌وه‌ریی و یاده‌وه‌ریی ڕۆژانی پێشوویی خۆیی و هاوڕێكانی، كه‌سێك بوو وێنه‌ی په‌پووله ئاسا ، نه‌رم و نیان و میهره‌بان و زمان شیرین، ساڵی (1943) له‌گه‌ڵ خانمێكی هاوسێ ماڵیان به‌ناوی ( كافیه محێدین قازی 1927_ 14/2/1994) له‌ڕێی عه‌شقێكی پاكه‌وه ژیانی هاوبه‌شی پێك دێنێ وبهرووبوومی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه ( 5 كوڕ‌و سێ كه‌نیشكه) بووه به‌ناوه‌كانی ( ئاوات ( دروودی خوای لێبێت لهژیاندانهماوه) ، ئومێد ، ئازاد ، ئاسۆ و ڕزگار ،، كچه‌كانیش شه‌وبۆ ، گوڵاڵه و به‌هره) .
مه‌حمود تۆفیق شلك كه‌سایه‌تیه‌ك بووه هه‌میشه حه‌زی لهكۆڕوكۆبوونهوه بووه له‌گه‌ڵ دۆستان و هاوڕێیانی ، هه‌روه‌ها هاوڕێی و هاوده‌می زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه و له‌نزیكه‌وه به‌دیداریان شادبووه ،هه‌روه‌ها خاوه‌نی ماڵ و دیوه‌خان بووه ، به‌رده‌وام حه‌زی لێبووه كه خزمه‌ت به‌هاورێ و ئازیزانی بكات ، ماڵه‌كه‌ی كردۆته پێگه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتن و كۆبونه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان و به‌ده‌یان شه‌و ئاهه‌نگی گۆرانی و مۆسیقا له‌ماڵه‌كه‌یدا سازكراوه ، ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی گران بووه بۆ خانه‌واده‌كه‌یی و به‌تایبه‌ت بۆخاتوو ( كافیه) ی هاوسه‌ری كهبهدڵفراوانیهوه له‌خزمه‌تی میوانه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌یدا بووه و به‌رده‌وام هاوكار و پشتیوانی مه‌حمود تۆفیق شلك بووه.
ساڵانی شه‌سته‌كانی سهدهپێشوو، دیارترین ڕۆژ و مانگه‌كانی ده‌ركه‌وتن و خزمه‌تكردنی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند بووه ، له‌چه‌ندین شوێن و ماڵه‌كانی شار له‌ته‌ك ده‌نگخۆشه به‌تواناكانی شاری سلێمانی گۆرانی و به‌سته‌ی خوێندووه، ساڵی (1967) ساڵێكی پڕچێژو به‌خششی ده‌نگ و هونه‌ریی بلیمه‌ت و هونه‌رمه‌ند ( حه‌سه‌ن زیره‌ك 1921_26/6/1972) بووه له‌شاری سلێمانی، له‌میانی ئه‌و چهندئاههنگه به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار زیره‌ك تۆماری كردوون، دوانیان له‌ماڵی هونه‌رمه‌ند مه‌حمود تۆفیق شلك دا تۆماركراون، یه‌كێك له‌و ئاهه‌نگانه بهكاسێتی (9) گۆرانی ناسراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی له‌بارو دڵگه‌شیی بۆ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماڵ و ژه‌نیاره بهرێزهكانهوه ڕه‌خساوه ، زیره‌ك له‌باشتر حاڵه‌تی ڕۆحیه‌وه ده‌نگی هه‌ڵبڕیوه‌و گۆرانی له گۆرانی خۆشترو به سۆزتری خوێندووه. په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆحی هه‌بووه له‌گه‌ڵ زیره‌كی نه‌مر، هه‌روه‌ها له‌دانیشتن و ئاهه‌نگه‌كانی دیكه‌ی شاری سلێمانی مه‌حمود تۆفیق شلك هاوڕێی ئاهه‌نگه‌كانی زیره‌ك بووه،
ئاهه‌نگی یه‌كه‌م: هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك، به‌هاوكاری هه‌ردوو ژه‌نیاری به‌توانا ( حه‌سه‌نی حاجی قاسم ، ناسراو بهحهسهنی نه‌ی؟؟؟؟_ 20/7/1973 ، بهباڵهبان ) و ( عه‌زیز محه‌مه‌د خه‌لیفه ، ناسراو به عه‌زۆله 1934_ 17/7/1973 ، به‌ته‌پڵ). هونه‌رمه‌ند له‌زۆربه‌ی گۆرانیهكان له‌گه‌ڵ زیره‌كی بلیمه‌تدا به‌شداره‌و ته‌نانه‌ت مه‌قامی سه‌فه‌ر یش ده‌خوێنێ،
ئاهه‌نگی دووه‌م : ئاهه‌نگه به (9) گۆرانی ناوی ده‌ركردووه ، له‌بنه‌ڕه‌تدا (14) گۆرانییه، هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاری به‌شداربوو ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی _ كه‌مانچه ، حازم حه‌داد_ عوود، نه‌جاتی عه‌بده_شمشاڵ ، عه‌زۆله _ته‌پڵ ، حه‌سه‌نی نه‌ی _ نه‌ی ، سه‌لاح ڕه‌شید _ شمشاڵ ) له‌م ئاهه‌نگه‌شدا كاك مه‌حمود به‌شداره به‌مه‌قامی سه‌فه‌ر ) (11).
هونه‌رمه‌ند ئه‌وین و حه‌زو ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌بووه بۆ گۆرانی و مه‌قام ، كه‌سێكی ڕۆشنفكریش بووه و به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه كه هۆنراوه‌ی جوانی شاعیران له‌ڕێی ده‌نگ و گه‌روویه‌وه بگه‌یه‌نێته بیسه‌ر و گوێگرانی هونه‌ره‌كه‌ی، زۆر ئاشنابووه به‌هۆنراوه‌ی شاعیرانی وه‌ك ( زێوه‌ر ، گۆران ، برایم ئه‌حمه‌د، ئه‌حمه‌د هه‌ردی و حه‌مه ساڵه‌ح دیلان) ، له‌و یه‌ك دوو دانیشتنه‌دا و چه‌ند جارێك كهتهشریفی هێناوهنهته سه‌رتاشخانه‌ی ڕه‌زازی ، بینیومه ده‌فته‌رێكی بچوكی لهباخهڵدابوو ، هۆنراوه‌ی شاعیران ئه‌وانه‌ی پێی سه‌رسام بووه تێیدا نوسیبۆوهو له‌كاتی پێویستدا سوودی لێده‌بینی.
جیا له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ بلیمه‌ت و هونه‌رمه‌ندی نه‌مر ( حه‌سه‌ن زیره‌ك) دا ، پێوه‌ندی فراوانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی شاره‌كانی دیكه و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هه‌بووه ، وه‌ك ( محه‌مه‌دی ماملێ 1925_ 23/1/1999 )، ( مشكۆ1908_15/5/1989) و (محه‌مه‌د ئه‌ربیللی1933_20/6/2022) و ...تاد) .
هونه‌رمه‌ند مه‌حمود تۆفیق شلك یه‌ك دووجار له‌ماڵی شێخ ڕه‌ووفی پێڵاوفرۆش له‌سلێمانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (مشكۆ) دا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن ، خودی هونه‌رمه‌ند یاده‌وه‌ریی یه‌كێك له‌و ئاههنگانهمان بۆده‌گێڕێته‌وه به‌داخه‌وه تۆمارنه‌كراوه ، ئه‌م یاده‌وه‌رییه بۆ نووسه‌ر و هونه‌ردۆست ( جه‌لال خدر) له‌شاری هه‌ولێر گێڕاوه‌ته‌وه ( هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناودار مه‌حموده فه‌ندی ، به مهحمودتۆفیق شلك ناسراوه ، میوانێكی ئازیز‌و خۆشه‌ویستم بوو ، هونه‌رمه‌ندێكی بلیمه‌ت و شاره‌زایی ته‌واوی له‌ئسوڵی مه‌قاماتدا هه‌یه‌و له‌داهێنان بێ هاوتایه و مامۆستای مه‌قامی ( سه‌فه‌ر) ه،خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر ناوبانگی ئه‌و مه‌حموده فهندییهیان بیستووه ، چونكه دۆستی نزیكی هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو ( مشكۆ هه‌ولێری ) بووه،له‌كاتی خۆیدا گۆرانی‌یان به‌یه‌كه‌وه وتووه‌و كاسێتی تۆماركراویان هه‌یه ، سه‌باره‌ت به‌ئاهه‌نگ و ده‌نگی مشكۆی هه‌ولێری بۆی گێڕامه‌وه و وتی: جارێكیان مشكۆ به‌میوانی هاتبووه سلێمانی شه‌و له‌ماڵی ( شێخ ڕه‌ووفی خه‌فاف) ده‌عوه‌ت كراین، خوالێخۆشبوو ( حه‌سه‌ن زیره‌ك) و ( ئه‌حه‌ی خوله سنه‌یی) و(عهزۆلهی ته‌پڵ) یشمان له‌گه‌ڵدا بوو ، ئه‌وشه‌وه كه‌وتینه گه‌ڕه‌لاوژه‌ی گۆرانی و مه‌قامات و قۆریات و چه‌ند به‌سته‌ی ڕه‌سه‌نی كوردیمان ژیانده‌وه،به‌ڵام به‌داخه‌وه ئامێری تۆماركردن نه‌بوو تائه‌و ئاهه‌نگه تۆماربكرێ ...؟!) (12).
سه‌باره‌ت به‌و په‌یوه‌ندییه هونه‌ریی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی مه‌حمود تۆفیق شلك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك دا هه‌یبووه، له هونه‌رمه‌ندم پرسی : له‌و هه‌موو دانیشتن و ئاهه‌نگانه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌سلێمانی و به‌ڕێزتان له‌گه‌ڵیدابوون، هیچ كات بووه ده‌م و دوو بكه‌ن یان لێتان نه‌پرسی كه ئه‌و هونه‌ره به‌رزه‌ی له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و چۆن فێربووه؟
له‌وه‌ڵامدا وتی ئه‌وه تۆ ده‌ڵێی چی ..! به‌ڕه‌حمه‌ت بێ چه‌ند ده‌نگی خۆش بوو ئه‌وه‌نده‌ش كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی گه‌رم وخۆشتربوو، چونكه ده‌نگی زۆر خۆش‌بوو ئێمه هه‌موو ئه‌وبراده‌رانه‌ی له‌وشوێنه كۆده‌بووینه‌وه ته‌نها مه‌به‌ستمان گوێ بیستی دهنگهخۆشهكهی بوو ، هه‌موومان سه‌رمان سوڕده‌ما نهسهعات و نهدووسهعات به‌به‌رده‌وامی گۆرانی ده‌گووت و وشه‌ی لێ نه‌ده‌بڕا، به‌داخه‌وه هه‌رگیز ئه‌و ڕۆژو شه‌وانه جارێكی دیكه دروست نابێته‌وه ..!
هونه‌رمه‌ند دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ربازی ده‌گه‌ڕێته‌وه ، وه‌ك فه‌رمانبه‌ری میری له ( هه‌ڵه‌بجه . ماوه‌ت و پێنجوێن) وه‌ك ( كاتب ناحیه) كاری كردووه ، كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆز بووه بۆ زمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ، هونه‌رمه‌ند ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حیزبی( هیوا) دا كاری سیاسی كردووه، له‌به‌ر لێهاتوویی و دڵسۆزیی له‌كاری فه‌رمانبه‌ریدا له‌ساڵی ( 1954 بۆ 1955) بۆته سكرتێری (عومه‌رعه‌لی) موته‌سه‌ریفی لیوای سلێمانی(13) .
هونه‌رمه‌ند له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نیشتمانی و كوردپه‌روه‌ری دووجار له‌شاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه ، جاری یه‌كه‌م له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كان بۆ ( فه‌للوجه) و جاری دووه‌م ساڵی (1975) بۆ شاری ( ڕومادی) .
دواتر تاكاتی خانه‌نشین بوونی له ( كارگێڕی خۆیه‌تی سلێمانی _ الاداره المحلیه) به‌ڕێوه‌به‌ری داهات بووه.
بۆم بۆته پرسیار ، له‌وسه‌رده‌مه‌دا ده‌نگ و چریكه‌ی مه‌حمود تۆفیق شلك له‌لوتكه‌ی چرین دابووه وله‌شاری سلێمانی له‌ساڵی (1955 تا نه‌ورۆزی ساڵی 1963 ) تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی له‌گه‌رمه‌ی چالاكییه هونهرییهكانیاندابوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ندی گه‌ڕام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كم به‌رده‌ست نه‌كه‌وت ئاماژه به‌به‌شداری مه‌حمودی تۆفیق شلك به‌شداری ئاهه‌نگ و بۆنه‌و چالاكییه‌كی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی كردبێ ، ئه‌وه‌شی به‌رده‌سته ته‌نها له‌دانیشتن و كۆڕی یاراندا، به‌ڵگه‌ش ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ یاده‌وه‌رییه‌كی هونه‌رمه‌ند( هۆمهردزهیی) باس لهیادهوهرییه شیرینه‌كانی ساڵانی شه‌سته‌كانی شاری سلێمانی ده‌كات ( ساڵی 1964 ماوه‌یه‌ك ئاشتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی بهغدابهرپابوو، ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ش مۆڵه‌تمان پێدراسهردانی كه‌س و كارمانلهشارهكانابكهینهوه، له‌سلێمانی ئێواره‌ی خۆش خۆشم له‌گه‌ڵ ئه‌وبراده‌رانه به‌سه‌رده‌برد وه‌ك : نه‌جاتی عه‌بده ، حاته‌م ، نووری وه‌شتی ، حه‌مه‌ی به‌كر ، مه‌حمودی تۆفیق شلك، حه‌مه ساڵه‌ح دیلان، مسته‌فای گوڵزار خاوه‌نی كۆگای گوڵزار و جارێكیان له‌گه‌ڵ ڕه‌فیق چالاك و شێركۆبێكه‌س و چه‌ند براده‌رێكی دیكه‌ش، مه‌حمودی تۆفیق شلك و نه‌جاتی عه‌بده به‌ئاوازی ( مه‌قامی سه‌فه‌ر) بهشیعرهكهی مه‌حوی ...
( دیارم دێری عیشقە، جێ بە سووته‌ن بێ لە وێ دەگرم
کە من مشتێ چڵ و چێوم، بە چی بم، کەڵکی کێ دەگرم)
ئه‌من پڕ به‌به‌شی خۆم، تائێستالهكهسم نه‌بیستووه مه‌قامی سه‌فه‌ر وه‌ك مهحمودشلك ئه‌وها خۆش و به‌جۆش و خرۆش بڵێت) (14).
هونه‌رمه‌ند مه‌حمود تۆفیق شلك جیا له‌زمانی شیرینی كوردی ، زمانی عه‌ره‌بی و توركیشی ده‌زانی ، له‌شه‌و ئاهه‌نگی (14/6/2001) لهمۆتێل چنار به‌بۆنه‌ی هاتنی هونه‌رمه‌ندی شاری كه‌ركوك ( عه‌بدولوه‌هاب به‌رغه‌ش حسێن 1945_ 16له‌سه‌ر 17/8/2001 ، ناسراو بههابه) هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگی سازكردبهمیوانداری هونه‌رمه‌ندان( هابه ، (كه‌ریم كابان24/2/1927_14/1/2016) و مه‌حمود تۆفیق شلك )، له‌وئاهه‌نگه‌دا هه‌رچوار هونه‌رمه‌ند به‌ده‌نگه خۆشه‌كانیان گه‌شتێكی هونه‌رییان به‌نێو ئاواز و گۆرانیه كوردیه‌كاندا كرد وه‌ك ( چارۆكێ ، نه‌سرین ئه‌مڕۆ نه‌ورۆزه و وهرهقوربان ) هونه‌رمه‌ندی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردی شاره‌كه‌ی كه‌ركوك هابه گۆرانییه‌كی به‌توركمانی خوێند مه‌حمودی تۆفیق شلك به‌زمانی توركی وه‌ڵامی هابه‌ی ده‌دایه‌وه، بووه جێی سه‌رنج و سه‌رسوڕمانی هابه‌ی قۆریات و مه‌قامبێژ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و شه‌وه ده‌رفه‌ت نه‌ڕه‌خسا كه مه‌قامه سه‌فه‌ره‌كه بخوێنێ..؟!
هونه‌رمه‌ند مه‌حمود تۆفیق شلك، تا دواڕۆژه‌كانی ژیانی به‌رده‌وام حه‌زو ئاره‌زووی نێو كۆڕوكۆبوونه‌وه و به‌زم و ڕه‌زمی مۆسیقا و گۆرانی بوو، له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی به‌ڕێێ كردبوو هیواو ئاواتی ده‌خواست و ڕێنوێنی بۆ هونه‌رمه‌ندانی تازه‌پێگه‌یشتوو ئه‌وه‌بوو ، ئاشنای ئامێره‌كانی مۆسیقا بن و خۆیان فێری ژه‌نینی ئامێری مۆسیقا بكه‌ن ، گرنگی به‌و هۆنراوانه بده‌ن كهدهیخوێنن و بزانن شیعری كێه‌و بۆچ مه‌به‌ستێك ئه‌و هۆنراوه نوسراوه ، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌نگ و تێكستی جوان و میلۆدی خۆش هه‌رسێك پێكه‌وه تێكه‌ڵ و ئاوێته‌ی یه‌كتری بوون ، بێگومان كارێكی جوان و رێك و پێك و چێژبه‌خش ده‌درێت به‌گوێگر .
دوای به‌سه‌ربردنی ته‌مه‌نی (89) ساڵ، پیاوه جوان و مه‌قامبێژه ناوداره‌كه‌ی شاری سلێمانی له‌رێكه‌وتی ( 13/6/2009) بۆهه‌میشه چاوه‌كانی لێكناوه به‌ره‌و هه‌واری هاوڕێی دێرین و ده‌نگ زوڵاڵهكانی ( ڕه‌شۆڵ و حه‌مه ساڵه‌ح دیلان و حه‌مه‌ی به‌كر) ئۆغری كرد ، ته‌رمی خۆشخوانهكهی سه‌فه‌ر له‌گردی ( شێخ مارف) ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی پیرۆزی كوردستان كراوه ، گڵكۆكه‌ی هه‌میشه چراخان ویاد و یاده‌وه‌رییه‌كانی هه‌موو كات به‌رزو به‌ڕێز بێت، له‌دوای كۆچكردنی بۆدنیای فانی هه‌واره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند مه‌حمود تۆفیق شلك چراكه‌ی ڕۆشنه‌و كاكه ئازادی كوڕی هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی ڕۆشنكهرهوهو به‌رده‌وامی مه‌قامی سه‌فه‌ره.
جه‌مالی ده‌لاك 8/1/2023 ،، هه‌ولێر .
سه‌رچاوه :
(1)كتێبی گه‌نجینه‌ی گۆرانی كوردی ، كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی ( عوسمان شارباژێڕی ) ، لاپه‌ڕه ( 381).
(2) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ده‌نگبێژو ژه‌نیار ( ئه‌سعه‌د ڕه‌زازی ) ( یوتوبۆری_سوید) دواتر له‌رێی ماسنجه‌ره‌وه سه‌رنجی خۆی ناردوه ، له‌رێكه‌وتی ( 5/1/2023) .
(3 و 8) كاروانی مۆسیقا و گۆرانیی له‌شاری سلهیمانیی هه‌رله‌ساڵی (1784) ه‌وه تا (1984) عوسمان شارباژێڕی ، گۆڤاری (چلاواز) ژماره( 55) له‌ئه‌یلولی (2010) لاپه‌ڕه ( 15).
(4) په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مامۆستا فه‌وزی ڕه‌مزی مه‌لامارف ، له‌ڕێ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ( ماسنجه‌ر ) ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌ی له‌وڵاتی ( نه‌مسا) وه له‌ڕێكه‌وتی ( 14/6/2019) بۆناردم.
(5) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ( ئاسۆ مه‌حمود تۆفیق شلك) رۆژی سێ شه‌ممه (2/1/2023) ( هه‌ولێر _ سلێمانی) .
( 6 9 و 10) به‌رنامه‌ی چراكان ، ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی ( ئه‌میر عومه‌ر ) كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس ، ساڵی (2006) .
(7) به‌رنامه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی شارێك ، پێكه‌شكردنی ( كاروان شێخ عوسمان ، ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان ، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ، ئه‌رشیفی هونه‌رمه‌ند( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی).
(11) كتێبی ڕه‌هه‌نده‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌ك ، ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ، ده‌نگ و سه‌دا ، پێكهاتی گۆرانییه‌كان _ عادل محه‌مه‌د كه‌ریم ، لاپه‌ڕه ( 159 و173).
(12) ده‌روێش ڕه‌مه‌زان سوله‌یمان ، نوسینی (جه‌لال خدر) گۆڤاری ڕامان ،ژماره(48) (5/6/2000) لاپه‌ڕه (248).
(13) مه‌حمود تۆفیق شلك ،، محه‌مه‌د حه‌مه باقی ، گۆڤاری چلاواز ، ژماره( 41) له ( ته‌مموزی 2009) لاپه‌ڕه ( 11).
(14) هۆمهردزهیی ( 9/3/2019) سایتی : باس نیوز basnews .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.