له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، عه‌بدولسەلام به‌رواری مامۆستای زانكۆ ڕایگه‌یاند: ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س نییه، ئێمه كێشه‌مان له گه‌ڵ عه‌قڵیه‌ت هه‌یه.
ڕاشیگەیاند: ئێمه به‌راورد له‌گه‌ڵ لایه‌نەکانی دیكه، زۆر كراوه‌ین و حه‌زمان له ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانە له‌گه‌ڵ ته‌واوی پێكهاته‌كان و لایه‌نه‌كان.
باسی لەوەش کرد کە ئێمه ئه‌وه‌ی پێویسته كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌رده‌وامبوونی پشوودرێژییه.
جەختیشی کردەوە کە له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست عه‌قڵیه‌تێك نییه، ئه‌و بەرەوپێشچوونەی كورد قەبووڵ بكات.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی، عەبدولسەلام به‌رواری ڕوونی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كێشه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.