وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان زەمالەی خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتی ڕووسیا ڕادەگەیەنێت.
لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتی ڕوسیای فیدراڵ 60 زەمالەى خوێندن بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات، بە مەبەستی خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا.
ڕاشیگەیاند: هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتی ڕووسیا دەکات بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، داواکاری لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:-
https://education-in-russia.com
1.بەکالۆریۆس:
• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێویستە لە هیچ دامودەزگەیەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرابێت.
• بۆ ئەو پێشکەشکارانەی داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستیان لە (85%) کەمتر نەبێت، بۆ ئەوانەشی کە داواکاری بۆ پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانستیان لە (80%) کەمتر نەبێت، هەروەها ئەوانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوانزەى زانیستییان لە (75%) کەمتر نەبێت.
• کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ خوێندنەوەى وردەکاری زیاتر سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.
تێبینی:
• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکە دەبێت، وەزارەتەکەمان هیچ فایلێکى لەبەردەست نابێت تاوەکو کاری لەسەر بکات، بۆیە تاوەکو دەرچوونی ئەنجامەکان، بەهیچ شێوەیەک پێشکەشکار سەردانی وەزارەت نەکات.
• کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پڕ بکاتەوە: -
2. ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لەپاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێویستە کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
• پێشکەشکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن.
تێبینی:
• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تاوەکو کاری لەسەر بکات، بۆیە تاوەکو دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
• کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پڕ بکاتەوە:
3. دکتۆرا:
• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگەکانی هەرێمی کوردستان، پێویستە بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لەپاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.
• دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70%) کەمتر نەبێت.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
تێبینى:
• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکە دەبێتیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تاوەکو دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
• کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە پڕبکاتەوە:
سەرنج:
هەرکەسێک مەرج و ڕێنماییەکانى ئاماژە پێکراوى خوێندنەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.