وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌نگۆی ڕاگه‌یاندنی پشووی فه‌رمی بۆ سبه‌ی پێنجشه‌م له قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ركرد به‌هۆی هاتنی شه‌پۆڵی سه‌رما و بارانبارینه‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی پشووی فه‌رمی له قوتابخانه‌كان بۆ سبه‌ی پێنجشه‌م، دووره له ڕاستییه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ی پێنجشه‌م قوتابخانه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌وامی ئاساییان تێدا ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ندێ په‌یجی ساخته بڵاویان كردۆته‌وه كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری پشووی فه‌رمی له قوتابخانه‌كان ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه دووره له ڕاستییه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌مڕۆ چوارشه‌مه‌وه شه‌پۆڵێكی سه‌رما و به‌فر و باران ڕووی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كردووه، له هه‌ندێ ناوچه و پارێزگای باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق لافاویش دروست بووه، شه‌پۆڵه‌كه سبه‌ی پێنجشه‌میش به‌رده‌وامی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.