ئەمڕۆ سێشەممە27ی12ی2022، لە بۆرسەی عێراقدا، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە 60 ھەزار دینار فرۆشرا، دوای ئەوەی دوێنێ، 100 دۆلار گەیشتە 157 ھەزار و 600 دینار.
نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بۆرسەی ناوخۆی عێراقدا، بەم شێوەیە بوو:100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە 160ھەزار دینار فرۆشرا.
پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا، گۆڕانکاریی لە نرخی دیناری عێراقی بەرامبەربە دۆلار ئەمریکیدا بکات، بەوەی کە نرخی کڕینی یەک دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە ھەزار و 450 دینار دیاریی کرا، بەڵام فرۆشتنی بە بانکەکان بە ھەزار و 460 دینار دیاریی کرا، ھەروەھا فرۆشتنی بە ھاووڵاتییان بە ھەزار و 470 دینار دیاریی کرا.
ھاوکات میدیای عێراق بڵاوی کردەوە کە 18 بانک لەلایەن بانکی ناوەندییەوە خراونەتە لیستی رەشەوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە ئەو بانکانە بەھۆی ئەوەی دۆلاریان رەوانەی دەرەوە کردووە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە سزادراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.