لەجیهانی تۆپی باسكە، لەمیانی ركابەریەكانی خولی باسكەی پیشەگەرانی ئەمەریكا ناسراو بەئێن بێ ئەی، تیپی باسكەی لۆس ئەنجلوس لیكەرز لەنێو هۆلی داخراوی خۆی، بەئەنجامی سەدو سی و چوار خاڵ بەرامبەر بەسەدو سی خاڵ لەبەرامبەر تیپی باسكەی چارلۆت هۆرنیتس دووچاری دۆراندن هات.
ئەمەش لەكاتێدایە چارلۆت لەكۆی یازدە یاری رابردووی تەنیا دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە، لەنیوەی یەكەمی یاریەكە ئاستی هەردوو لا هاوسەنگ بوو، ئەم نیوەیە بەجیاوازی تەنیا یەك خاڵ، شەست و حەوت خاڵ بەرامبەر بەشەست و شەش خاڵ لەبەرژەوەندی چارلۆت بوو، لەنیوەی دووەمی یاریەكە یاریزانانی لۆس ئەنجلوس لیكەرز بەئومێدی گەڕانەوە بۆ كەشی ركابەری بەردەوامبوون لەسەرهێرشەكانیان، دواجار چارلۆت هۆرنیتس لەرێی یاریزانانی واشنتۆن كە بیست وچوار خالی تۆماركردو و لامیلۆ بۆل كە بیستو سێ خالی تۆمركرد.
یاریەكەیان بەئەنجامی سەدو سی و چوار خال بەرامبەر بەسەدو سی خاڵ بردەوە، بەم بردنەویە چارلۆت هۆرنیتس یەكەم سەركەوتنە لەدوای ساڵی دوو هەزارو هەژدە بەسەر تیپی باسكەی لۆس ئەنجلوس لیكەرز تۆماربكات.
له باسكهی ئهمهریكا چارلۆت هۆرنیتس سهركهوتنی بهسهر لۆس ئهنجلوس لیكهرز تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.