Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:29

پۆندسازی.. پڕۆژەیەکى ستراتیژى حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنێکى خێرا

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سەرنجێکى گەورە خرایە سەر کشتوکاڵ و پیشەسازی و ئاو، لەو چوارچێوەیەدا پاراستن و کۆکردنەوەى ئاو بە دەیان پڕۆژەى ستراتیژى و جدیی جێبەجێ کراون، دروستکردنى پۆند و بەنداو لە بەرنامەى کابینەى نۆیەم دانراوە و هەر لەم سێ ساڵەى ڕابردوودا کار بە جێبەجێکردنى کراوە.

ڕاشیگەیاند: پۆند، گرنگییەکی زۆری بۆ پاراستنی ئاو و دواتر بەکاربردنەوەى بۆ بەکارهێنانی کاری کشتوکاڵ هەیە، ئەمە بەدەر لەوەى کە هۆکارە بۆ گەشەسەندنی كەرتی گەشتیارى، جوانى جوگرافی، پاراستنى هاووڵاتییان لە لافاو و زیادکردنى ئاوى ژێرزەوی.

ئەوەشی خستەڕوو کە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 118 پۆند لەسەر ڕووبەری 479 هەزار و 364 دۆنم دروست کراون، کە توانای گڵدانەوەى 22 ملیۆن و 613 هەزار و 215 مەتر سێجا ئاویان هەیە و تێچوونی دروستکردنیان گەیشتووەتە 28 ملیار و 788 ملیۆن و 376 هەزار و 278 دینار.

بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەکانی ئاو پێشنیاری دروستکردنی چەندین پۆندی دیکەش خراوەتەڕوو، کە ئەنجوومەنى وەزیران بڕیارى لەسەر دروستکردنى زۆرێکیان دەرکردووە و ڕێنمایی تایبەتیشى بۆ دروستکردنى دەیان پۆند دەرکردووە بە هاوبەشى لەگەڵ هاووڵاتییان. لەمبارەوە د. کاروان سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتیی سەرچاوەکانى ئاو لە هەرێمى کوردستان باسى لەوە کرد: "ئێمە پێشتر 118 پۆندمان لە كابينه‌كانى ترى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دروست کردووە، بەڵام ئێستا و لەم کابینەیەدا ڕەزامەندى لەسەر دروستکردنى 41 پۆند دراوە، کە هەندێکیان جێبەجێ کراون و هەندێکى دیکەیشیان بڕیارە بەم زووانە دەست بە جێبەجێکردنیان بکرێت."

د. کاروان سەباح هەورامى 41 پۆندەکەى بەمشێوەیە دابەش کرد:

یەکەم: وەک هەنگاوى یەکەم ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندى دا لەسەر دروستکردنى 23 پۆند بە 13 ملیار دینار لە سەرانسەرى هەرێمى کوردستان، کە زۆربەیان لە پڕۆسەى جێبەجێکردندان و هەندێکیشیان دراونەتە کۆمپانیا و لەبەر بارانبارین دەستیان پێ نەکراوە.

دووەم: دواتر ئەنجوومەنى وەزیران ڕەزامەندى لەسەر دروستکردنى 14 پۆند لە دەوروبەرى هەولێرى پایتەختدا تاوەکو بەدوور بێت لە دروستبوونى لافاو و هەروەها ئاوى ژێر زەویى و سەرچاوە ئاوییەکانى ئەم شارە پاراویش بکرێنەوە.

سێیەم: ئێستاش ئەنجوومەنەى وەزیران ڕەزامەندى داوە لەسەر دروستکردنی 4 پۆندى دیکە بۆ پارێگاى هەولێر، بەڵام هێشتا پارە و تێچووەکەى نەخەمڵێنراوە و ئەگەرى هەیە لە ماوەیەکی نزیک ئەوانیش کارە فەرمییەکانیان تەواو ببێ و دەست بە دروستکردنیان بکرێت.

نوێترین پۆندەکانی هەرێمی کوردستان کە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کۆتاییەکانی ئەیلوولی ڕابردوو، بەردی بناغەیانی دانا، هەر سێ پۆندی سەرقزڵ و سەید حوسێن و گۆبان بە گوژمەی دوو ملیار و 191 ملیۆن دینار، لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان جێبەجێ دەکرێن.

پۆندەکانی هەرێمی کوردستان کە لە گوندەکان بۆ کۆکردنەوەی ئاو بۆ مەبەستی کشتوکاڵی دروست کراون، بەم شێوەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەبن:

پارێزگای هەولێر: 36 پۆند

ـ قەبارەی ئاوی کۆگەکراو: 4 ملیۆن و 714 هەزار و 285 مەتری سیجا

ـ ڕووبەڕی ئاودراو: 3 هەزار و 598 دۆنم

ـ بەرزی پۆندەکان: لە سێ مەترەوە تا 18 مەتر

ـ تێچوونی دروستکردنی پۆندەکان: 13 ملیار و 129 ملیۆن و 553 هەزار و 250 دینار

ـ ژمارەی ئەو پۆندانەى ئێستا تەواو بوونە: 18 پۆند

ـ ئەو پۆندانەی کە لە جێبەجێکردندان: 17 پۆند

ـ ماوەى دروستکردنیان: لە ساڵی 2000 تا 2013

ـ لایەنی تەمویل: ‌حکومەتی هەرێم (25 پۆند) و بڕيارى 986 (2 پۆند) و OPC (2 پۆند) و کۆریای باشوور (2 پۆند) و سەرۆکایەتیی هەرێم (5 پۆند)

پارێزگای سلێمانی: 12 پۆند

ـ قەبارەی ئاوی کۆگەکراو: ملیۆنێك و 677 هەزار و 686 مەتر سیجا

ـ ڕووبەڕی ئاودراو: 676 دۆنم

ـ بەرزی پۆندەکان: لە 6 مەترەوە بۆ 19 مەتر

ـ تێچوونی دروستکردنی پۆندەکان: 9 ملیار و 749 ملیۆن و 650 هەزار و 985 دینار

ـ ماوەی دروستکردنیان: ساڵی 2012 تا 2014

ـ لایەنی تەمویل: ‌حکوومەتی هەرێم

پارێزگای دهۆک: 58 پۆند

ـ قەبارەی ئاوی کۆگەکراو: 13 ملیۆن و 350 هەزار و 135 مەتری سیجا

ـ ڕووبەڕی ئاو دراو: 4 هەزار و 746 دۆنم

ـ بەرزی پۆندەکان: 11 بۆ 21 مەتر

ـ تێچوونی دروستکردنی پۆندەکان: 28 ملیار و 218 ملیۆن و 450 هەزار و 5 دینار

ـ ماوەی دروستکردنیان: ساڵانی 2001 تا 2014

ـ لایەنی تەمویل: ‌حکوومەتی هەرێم (41 پۆند) و گەشەپێدانی پارێزگاکان (12 پۆند)، بڕیار 986 (4 پۆند) و سوپای ئەمریکا (1 پۆند)

قەزای کۆیە: 6 پۆند

ـ قەبارەی ئاوی کۆگەکراو: ملیۆنێك و 180 هەزار مەتری سیجا

ـ ڕووبەڕی ئاو دراو: 285 دۆنم

ـ بەرزی پۆندەکان: لە 10 مەترەوە بۆ 14 مەتر

ـ تێچوونی دروستکردنی پۆندەکان: 2 ملیار و 470 ملیۆن و 340 هەزار و 298 دینار

ـ ژمارەی پۆندە تەواو بووەکان: 6 پۆند

ـ ماوەی دروستکردنیان: ساڵی 2010 تا 2018

ـ لایەنی تەمویل: ‌حکومەتی هەرێم (5 پۆند) و هاووڵاتی (1 پۆند)

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 6 پۆند

ـ قەبارەی ئاوی کۆگەکراو: ملیۆنێك و 691 و هەزار و 109 مەتری سیجا

ـ ڕووبەڕی ئاودراو: 200 دۆنم

ـ بەرزی پۆندەکان: 9 تا 17 مەتر

ـ تێچوونی دروستکردنی پۆندەکان: 3 ملیار و 796 ملیۆن و 62 هەزار و 945 دینار

ـ ژمارەی پۆندە تەواو بووەکان: 6 پۆند

ـ ماوەی دروستکردنیان: ساڵی 2012 تا 2013

ـ لایەنی تەمویل: ‌حکوومەتی هەرێم (5 پۆند)

ئەو پۆندانەی بۆ دروستکردن پێشنیار کراون:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەکانی ئاو، پێشنیاری دروستکردنی 23 پۆندی دیکەشی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو، کە بڕیارە لەسەر رووبەری 2 هەزار و 138 دۆنم دروست بکرێن، كە توانای هەڵگرتنی 4 ملیۆن و 492 هەزار و 734 مەتر سێجا ئاویان دەبێت و هەروەها هەزار و 389 جووتیاریش سوودمەند دەبن، كە تێچوونی دروستکردنیشیان دەگاتە 14 ملیار و 167 ملیۆن و 570 هەزار و 400 دینار و بەمشێوەیە لەسەر پارێزگاکان دابەش کراون:

پارێزگای هەولێر: 9 پۆند

ـ گوژمەی پڕۆژە بە بەڵێندەرایەتی: 4 ملیار و 978 ملیۆن و 179 هەزار و 400 دینار

ـ گوژمەی پڕۆژە بە ڕاستەوخۆ: 3 ملیار و 982 ملیۆن و 547 هەزار و 940 دینار

ـ ئاوی گلدراو: 832 هەزار و 208 مەتری سێجا

ـ ڕووبەری بەراو: 208 دۆنم

ـ بەرزی پۆندەکان: 7 بۆ 14 مەتر

ـ درێژایی پۆندەکان: 95 تا 110 مەتر

ـ ژمارەی جووتیاری سوودمەند: 775 جووتیار

پارێزگای دهۆک: 8 پۆند

ـ گوژمەی پڕۆژە بە بەڵێندەرایەتی: 4 ملیار و 148 ملیۆن و 391 هەزار دینار

ـ گوژمەی پڕۆژە بە ڕاستەوخۆ: 3 ملیار و 347 ملیۆن و 512 هەزار دینار

ئاوی گڵدراو: 2 ملیۆن و 670 هەزار و 289 مەتری سێجا

ـ ڕووبەری بەراو: هەزار و 443 دۆنم

ـ بەرزی پۆندەکان: 13.5 بۆ 19 مەتر

ـ درێژایی پۆندەکان: 96 بۆ 172 مەتر

ـ ژمارەی جووتیاری سوودمەند: 470 جووتیار

هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەرین و گەرمیان: 6 پۆند

ـ گوژمەی پرۆژە بە بەڵێندەرایەتی: 5 ملیار و 5 ملیۆن دینار

ـ گوژمەی پرۆژە بە ڕاستەوخۆ: 4 ملیار و 3 ملیۆن دینار

ـ ئاوی گلدراو: 990 هەزار و 237 مەتری سێجا

ـ ڕووبەری بەراو: 487 دۆنم

ـ بەرزی پۆندەکان: 11 بۆ 16 مەتر

ـ درێژایی پۆندەکان: 100 بۆ 160 مەتر

ـ ژمارەی جووتیاری سوودمەند: 144 جووتیار

د. کاروان سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتیی سەرچاوەکانى ئاو لە هەرێمى کوردستان، بەدەر لە سوودەکانى دروستکردنى ئەم پۆندانە بۆ ئاوى ژێر زەویى و کشتوکاڵ و جوتیاران و گەشتیارى، باسێکى گرنگى وروژاند، کە ئەویش کەمکردنەوەى تێچووى دروستکردنى ئەو پۆندانە بوو و گوتى: "وەک کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، هەوڵمان داوە ئاستى تێچووى پۆندەکان کەم بکەینەوە و شەفافانە و وردەکاریانە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەین، بۆیە دەبینین لەم ساڵدا لە دروستکردنى پۆندەکانى ئەم کابینەیە، خەرجییەکانیان لە چاو دروستکردنى پۆندەکانى ساڵى ڕابردوو، 55% کەم کراوەتەوە، واتە جاران کە پۆندێک بە 1.6 ملیار دۆلار دروست کرابێت، ئێستا بە 700 ملیۆن دینار دروست دەکرێت و دەشمانەوێت بە جێبەجێکردنى هەندێک پلان و پڕۆژەى دیکە، ئەم پارەیە بگەیەنینە خاڵى سفر و لە بەرامبەریشدا زۆرترین پۆند دروست بکەین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.