له‌نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا كه‌م نین ئه‌و بولبوله خۆشخوان و خاوه‌ن به‌هره‌و ده‌نگه خودا به‌خشندانه و ، له‌سه‌رده‌مێكدا هاتوونه‌ته مه‌یدان و له‌ڕێی ده‌نگه به‌سۆز و خۆشهكهیانهوه چه‌ندین به‌رهه‌می جوان و هه‌ست بزوێنیان خوێندووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بووه كه گه‌لی كورد خاوه‌ن میدیایه‌كی مۆدێرن نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و خۆشخوانه دڵسۆزانه ، خۆنه‌ویستانه به‌ره‌و ئهوتروسكاییه هه‌نگاویان هه‌ڵگرتووه و چه‌ند به‌رهه‌مێكیان له‌سه‌ر قه‌وان ، یان له‌سه‌ر سیم وایه‌ر لهڕادیۆكان تۆماركردووه،
لێره‌شدا ئه‌وه‌پێویسته بڵێم كه‌جێی داخه ئه‌و ده‌نگخۆشانه له‌دوای تۆماركردنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی ناوازه ، ئیدی دووركه‌وتونه‌ته‌وه و چرای هونه‌رییان كوژاوه‌ته‌وه ، هونه‌ر و ده‌نگه به‌سۆزو به‌رهه‌مه نایابه‌كانیان هێنده به‌رزو لێوانلێون له‌چێژی هونه‌ری تائێستاش له‌خانه‌ی ئه‌رشیفی مۆسیقا و ئاوازی كوردیدا به‌دره‌وشاوه‌یی ماونه‌ته‌وه و گوێگری خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه، ئه‌و هونه‌رمه‌ندو به‌هره‌مه‌ندانه له‌وسه‌رده‌مه‌دا زه‌مان و كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سه‌ختی ژیان زوڵمیان لێكردوون و كه‌وتونه‌ته به‌ر ڕه‌خنه‌و توانج و پلار ، چیتر به‌لای هونه‌ری ده‌نگبێژیدا نه‌چوونه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشانه كه به‌چه‌ند به‌رهه‌مێكی كه‌م و به‌شێوازێكی نوێی گۆرانیی ، بوونی خۆی سه‌لماندوه و هونه‌ره‌كه‌ی له‌دوای خۆی بۆته ڕێچكه‌یه‌ك و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه له‌سه‌ر ئه‌وشێوازه درێژه‌یان به‌كاری هونه‌ریی داوه ، ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش ( مه‌حمود محه‌مه‌د قادر) ناسراو به ( مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ) یه.
مه‌حمود محه‌مه‌د قادر یان مه‌حمود محه‌مه‌د شابان ، ناسراو مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ ، به‌پێی ژماره‌ی ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی ( 340269) ، له‌ڕێكه‌وتی ( 1/7/1932) لهگهڕهكه دێرنهكهی ( كانی ئاسكان) ی شاری سلێمانی بهدنیاهاتووه، دایكی هونه‌رمه‌ند ناوی ( ڕه‌عنا ساڵح ) ه.
له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی شاری سلێمانی یه‌وه له‌ساڵی (1784) له‌سه‌رده‌ستی ( ئیبراهیم پاشای بابان) ، ئه‌م شاره خاوه‌نی ده‌یان خۆشخوان و گۆرانیبێژ و مه‌ولودخوێن و ژه‌نیاری ئامێره‌كانی مۆسیقا بووه،وه‌ك ( حه‌سه‌نی ئامێ ، حه‌مه شێره ، كاكه ڕه‌شی ئه‌حان ، عه‌زیزی ئامینه ، گوڵ جه‌مین ، مه‌لا فه‌تاح ، مهلاڕهعنا ، حه‌مه‌ی حه‌مه‌عه‌لی خومخانه ، ڕه‌شه شایه‌ر و تا ده‌گات به ئه‌حه‌ی ناسر ، مه‌لاكه‌ریم ، شێخ نوری شێخ ساڵه‌ح ، ئه‌حمه‌د دیلان ، دایكی جه‌مال ، ڕه‌شۆڵ ، تالیب مه‌جید، ئیبراهیم حه‌زین، عوسمان سابونچی ، ده‌روێش عه‌بدوڵڵا، عه‌بدولقادر حسه‌ین محه‌مه‌د ، شه‌ماڵ سائیب ، فه‌ره‌جی حاجی ڕه‌شید ، حه‌مه ساڵه‌ح دیلان ، ڕه‌فیق چالاك ، حه‌مه‌ی به‌كر ، عوسمانی خاڵه حسه ، عومه‌ر ڕه‌زا ، مه‌حمود تۆفیق شلك، ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ ، ئیبراهیم محه‌مه‌د و كه‌ریم كابان و قادر دیلان ، ولیه‌م یوحه‌ننا ، ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ، نه‌جاتی عه‌بده و به‌هجه‌تی سه‌عاتچی و نامدار قه‌ره‌داخی و خالید سه‌ركار و زۆری تر ) (1) .
هه‌ریه‌ك له‌و هونه‌رمه‌ند و ده‌نگخۆشانه له‌ڕێی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌یانه‌وه له‌وشاره‌دا مێژووییه‌كی جوانیان بۆخۆیان تۆماركردووه،
هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ ، ئه‌ویش یه‌كێك بووه له‌و ده‌نگخۆشانه‌ی شاری سلێمانی و هاوشانی ده‌نگخۆشانی شاره‌كه‌ی گه‌شه‌ی كردووه و په‌ره‌ی به‌هونه‌ره‌كه‌ی داوه ، به‌ڵام جیاواز له هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند، كه ته‌نها هونه‌ره‌كه‌یان و به‌هره‌كه‌یان بۆ كۆڕی دیوه‌خانه‌كان و كۆڕوكۆبوونهوهی یاران بووه، به‌ڵام مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ ده‌نگ و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر شانۆ و له ڕادیۆ له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقادا خوێندوونی ، هونه‌رمه‌ند جیا له‌وژینگه‌یه‌ی تێیدا ژیاوه و چێژی له‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان وه‌رگرتووه و، به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی له‌باوك باپیرییه‌وه به‌میرات به‌باڵایدا بڕاوه و له‌ته‌مه‌نی منداڵییهوهخولیاو ئاره‌زووی هۆنراوه‌ی شاعیران و گۆرانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بووه، له‌گه‌ڵ باوكی زۆر تێكه‌ڵاوی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و هه‌روه‌ها سه‌ردانی زۆری خانه‌قای ( مه‌حوی) كردووه، ئه‌م تێكه‌ڵاو ئاشنا بوون به‌و كه‌سایه‌تیانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی هونه‌رمه‌ند داناوه.
هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ ، قۆناغه‌كانی خوێندنی ( سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ) له قوتابخانه‌كانی شاری سلێمانی ته‌واوكردووه .
له ته‌مه‌نی (18) ساڵیدا ، ساڵی (1950) ڕووی كردۆته شاری (به‌غداد) له‌وێ له دایره‌ی ئینحساری تووتن وه‌ك فه‌رمانبه‌ر دامه‌رزاوه، له‌گه‌ڵ كاری فه‌رمانبه‌ری بیر‌و هۆشی له‌لای ئه‌وه‌بووه كهدرێژه به‌خوێندن بدات و ببێته خاوه‌نی بڕوانامه‌ی باڵاتر ، تێدهكۆشێی و كۆڵ نادات ، ڕووی كردۆته زانكۆی به‌غدا و به‌قوتابی له‌كۆلیژی ( ئابووریی و زانسته‌كان ) له‌به‌شی ئێوارانی زانكۆ وه‌رگیراوه‌و ماوه‌ی چوار ساڵ له‌خوێندن به‌رده‌وام بووه تا له‌ساڵی (1955) به‌نمره‌یه‌كی باش بڕوانامه‌ی (به‌كالۆریۆس) ی به‌ده‌ست هێناوه(2).
دوای (11) ساڵ مانه‌وه له‌كاری فه‌رمانبه‌رێتی له‌شاری به‌غداد، له‌ساڵی (1961) ڕاژه‌كه‌ی ده‌گوازێته‌وه بۆ زێد‌و شاره‌كه‌ی ، له‌كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی وه‌ك ( به‌رێوه‌به‌ری ژمێریاری) ده‌ست به‌كارده‌بێت،
هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌یی و دڵسۆزی خاك و نیشتمانه‌كه‌ی بووه ، له‌ساڵی (1963) وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌شدارده‌بێت له‌شۆڕشی ئه‌یلول و ، تاماوه‌ی یه‌ك ساڵ (1964) له‌گه‌ڵ شۆڕشی گه‌له‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه و خه‌بات ده‌كات له‌پێناو به‌دیهێنانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌له سته‌مدیده‌كه‌ی.
له‌ساڵی (1964) ده‌گه‌ڕێته‌وه شار‌و ده‌بێته‌وه به‌فه‌رمانبه‌ر و ڕاژه‌كه‌ی ده‌گوزاێته‌وه بۆشاری به‌غدا و ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تووتن.
له‌به‌ر لێهاتوویی و زمان شیرینی و دڵسۆزیی و سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كه‌یدا ، هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی (1975) پله‌ی فه‌رمانبه‌رێتی به‌رزده‌كرێته‌وه و له‌دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ، ده‌بێته به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌شریفاتی وه‌زاره‌تی ناوبراو ( نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و پێشكه‌شكاری به‌توانا ، كه‌مال ڕه‌ئووف محه‌مه‌د، بهتهشریفاتی له‌كتێبه‌كه‌یدا ناوی بردووه، به‌ڕای من ده‌بێت هونه‌رمه‌ند بووبێت به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌و سه‌رده‌مه‌دا) ،
هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ كه‌سێكی هوشیار و به‌ئاگابووه و ئاگاداری ئه‌وه‌بووه كه پله وه‌زیفی یه‌كه‌ی پێویستی به‌خۆ پڕ چه‌ك كردنی زانست و زانیارییه و فێربوونی زمانی زیاتره جگه له كوردی و عه‌ره‌بی ، بۆئه‌ومه‌به‌سته له‌نێوانی ساڵی (1976 بۆ 1977) چۆته خولێكی فێربوونی زمانی ئینگلیزی له كۆلیژی ئادابی زانكۆی به‌غداد، به‌نمره‌یه‌كی باش و به‌سه‌ركه‌وتویی بڕوانامه‌ی خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزییه‌ی به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌م پۆسته‌ی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌رفه‌ت و هه‌لی زۆرباشی بۆ ڕه‌خساندووه، وه‌ك نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گه‌شتی وڵاتانی ده‌ره‌وه بكات و به‌شارستانیه‌تی وڵاتان ئاشنا ببێت، دوای (30) ساڵ له كاری فه‌رمانبه‌رێتی و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی به‌و په‌ڕی ئه‌مه‌كداریی و دڵسۆزییه‌وه ، له‌ساڵی (1980) خۆی خانه‌شین كردووه‌و به‌یه‌كجاری گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو كه‌س و كار و ئازیزان و خۆشه‌ویستانی له‌شاری سلێمانی .
هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ و تۆماركردنی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی ...!
هۆگران و هه‌وادارانی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ، له‌ڕێی ڕادیۆیی كوردی به‌غداوه ئاشنابوون به گۆرانییه پڕ چێژ و ئاوازه نایابه‌كانی وه‌ك ( جوانی بێ ناو _ قژكاڵی لێو ئاڵی ) و ( گوڵی خوێناوی _ بڕوانه شاییه ) و ( بابچینه سهروهیس و كه‌تانه و نه‌سرین) له‌ڕێ ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ وه خوێندراون و تۆمار‌و بڵاوكراونه‌ته‌وه ، ئه‌وگۆرانیانه بوونه‌ته ناسنامه بۆ هونه‌رمه‌ند،
له‌نێو كۆڕی ئاواز و گۆرانی كوردیی و بواری نواندن و نوسینی شانۆیی و بێژه‌ری ڕادیۆییدا هونه‌رمه‌ند ( ڕه‌فیق چالاك _ ڕه‌فیق تۆفیق مه‌حمود 1925_ 30/11/1973) یه‌كێك بووه له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی كوردستان، ئه‌م هونه‌رمه‌نده خاوه‌نی ده‌یان ئاوازی نوێ و ناوازه‌یه و چه‌ندین مه‌قامی به‌شێوازێكی تایبه‌ت به‌خۆی خوێندووه‌و پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه، ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌ڕێی توانا و به‌هره هونه‌رییه‌كه‌یه‌وه پڕیشكی هونه‌ریی به‌ر زۆر له ده‌نگخۆشان و گۆرانیبێژان كه‌وتووه ( هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ وه‌ك نموونه) ، له‌ساڵی (1942) ڕه‌فیق چالاك له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی خۆی ( عه‌بدوڵڵا گۆران) ی شاعیر و ( ڕه‌مزی قه‌زاز) له‌سه‌ر بڕیاری حكومه‌تی به‌ریتانیا ڕه‌وانه‌ی وڵاتی ( فه‌له‌ستین) ده‌كرێن بۆمه‌به‌ستی كاركردن و به‌ڕێوه‌بردنی ( ڕادیۆی كوردستان) له‌شاری ( یافا) دامه‌زراوه، هونه‌رمه‌ند ڕه‌فیق چالاك له‌ساڵی (1945) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا و له‌به‌شی كوردی ڕادیۆی به‌غدا وه‌ك ( بێژه‌ر) بۆیه‌كه‌م جار ده‌ست به‌كارده‌بێت، دوای ماوه‌یه‌ك له‌وێ دوورده‌خرێته‌وه‌و ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆشاری سلێمانی و له (سورداش) به‌مامۆستا داده‌مه‌زرێت(3) .
هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ ، له‌ڕێی ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌یه‌وه ئاشنا ده‌بێت به‌هونه‌رمه‌ند ( ڕه‌فیق چالاك) په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی له‌نێوانیان دا دروست ده‌بێت ( له‌ساڵی (1946) تێكه‌ڵی هونهربووه و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك لاساییكهر و مۆسیقاژه‌ن و سترانبێژ ، چووه بۆ هه‌ولێر و كۆیه‌و به‌شداربووه له شانۆ ، نامه‌ی شیعری ( گوڵی خوێناوی ) گۆرانی شاعیر كه( مه‌حمود محه‌مه‌د ، محه‌مه‌د ساڵه‌ح دیلان) ده‌وری تووێرهیان به‌جێ هێناوه و ( عه‌بدوڵڵا سالار ) یش ده‌وری كچی بینیوه) (4).
بێشك ده‌بێ بڵێین هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ ، كاریگه‌ری ده‌نگ و قوتابخانه هونه‌رییه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند ڕه‌فیق چالاكی له‌سه‌ر بووه و به‌ڕێچكه‌ی ئه‌و گه‌وره هونه‌رمه‌نده هه‌نگاوی بۆ‌نێو دنیا به‌رزو پرچێژهكهی هونه‌ری كوردی هه‌ڵگرتووه، سه‌باره‌ت به‌ده‌نگ و ئه‌داو توانای چڕینی گۆرانی ، هونه‌رمه‌ند ڕه‌فیق چالاك له‌یاداشته‌كانی به‌وشێوه‌یه خوێندنه‌وه‌ی بۆ هونه‌رمه‌ند كردووه ( له‌و سه‌رده‌مه‌دا كاك مه‌حمود محه‌مه‌د قادر وه‌ك فریشته‌یه‌كی ده‌نگخۆشی نایاب هاته سه‌رشانۆی هونه‌ر و ئه‌و گۆرانیانه‌ی ئه‌و ده‌یگوت هه‌زار ئاخی له‌دوا هه‌ڵ دهكێشراو ئه‌میشمان حیسابات وڕی كرد‌و شانۆی هونه‌ری به جێهێشت، به‌ڵام ئێستاش كهتۆزێ ده‌رفه‌تی ده‌بێ خۆشترین تشت لای ئه‌و گۆرانییه) (5).
هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ ، له‌سه‌رده‌می لاوی‌دا و به‌پێی ئه‌و چه‌ند به‌رهه‌مه هونه‌رییه پێشكه‌شی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه ، خاوه‌نی توانا و به‌هره‌یه‌كی هونه‌ری به‌رزو ده‌نگێكی خۆش و كاریگه‌ری هه‌بووه ، هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ زوڵاڵ ( ڕه‌شیدی حاجی عه‌بدوڵڵا میرزا عه‌زیز فه‌تاحی بازرگان ، ناسراو به ڕه‌شۆڵ 1912_ 14/7/1974) هاوڕێی نزیكی هونه‌رمه‌ند بووه و چه‌ند گۆرانییه‌كان به یه‌كه‌وه خوێندووه، ڕه‌شۆڵی هونه‌رمه‌ند له‌گۆڤاری ( گه‌لاوێژ، ژماره( 3 ی ساڵی 6 ی 1945) دا سه‌باره‌ت به‌ده‌نگی خۆشیی هاوڕێ كه‌ی لهئاههنگكێدا له‌یانه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌به‌غدا ده‌ڵێت ( مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ ، بێچووه بولبولی كوردستان، وه‌ك قومری ئهیچریكاند و ده‌نگی وه‌ك زه‌نگوڵه ئهزریكایهوه) ( 6).
هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ ، له‌سه‌ره‌تای هاتنه ناو دنیای ئاواز و گۆرانییه‌وه ، هاوشانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆش و ناودارانه‌ی ئه‌و كاتی شاری سلێمانی تێكۆشاوهو گۆرانی چڕیوه لهبۆنهكاندا هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ( ڕشۆڵ عه‌بدوڵڵا ، شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ر و هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش محه‌مه‌د صاڵح دیلان ، قادری حاجی حسێن، تالیب مه‌جید ( ته‌له) و ئیبراهیم حه‌زین )، (له‌ساڵی (1946) شانۆگه‌ری ( له‌ڕێی نیشتمان ) له‌سه‌ر شانۆی هاوینه‌ی قوتابخانه‌ی گۆیژه‌ی كوڕان پێشكه‌ش كراوه، هه‌روه‌ها ئۆپه‌رێتی ( گوڵی خوێناوی)
كه هونه‌رمه‌ند ( مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ) به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی خوێندوویه‌تی، ئه‌م موزیكزانانه هاوكاریان كردووه، (ڕۆبین ئۆفیك) مامۆستا بووه له‌و ده‌مه‌دا كه‌مانچه‌ی لێداوه، (به‌هجه‌ت ڕه‌شید سه‌عاتچی) كه‌مانچه‌ی لێداوه،( شه‌وكه‌ت ڕه‌شید سه‌عاتچی ) كه‌مانچه‌ی لێداوه، ( اسطفیان) عودی لێداوه ،( ئهنترانیك گهرهبیت) فلوتی لێداوه (7).
هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ و تۆماركردنی گۆرانییه‌كانی .
هونه‌رمه‌ند جیا له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ڕه‌فیق چالاك دا هه‌بووه، په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیانه‌ی پته‌وی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ڕه‌شۆڵ یشدا هه‌بووه ، له‌كۆتایی چلهكانداههردوو هونه‌رمه‌ند ( مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ و ڕه‌شۆڵ) پێكه‌وه ڕووده‌كه‌نه شاری به‌غدا و سه‌ردانی ڕادیۆی كوردی به‌غدا ده‌كه‌ن ،
به‌پێی گه‌ڕان و به‌دواداچوونی كه‌سایه‌تی ماندووی ڕێگای هونه‌ر و ڕاگه‌یاندن ، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ( كه‌مال ڕه‌ووف محه‌مه‌د) له‌كتێبه به‌نرخه‌كه‌یدا پێمان ده‌ڵێت ( به‌ڕۆشنایی ووردبوونهوهم ، لام ڕوونه كه مه‌حمود محه‌مه‌د له‌سه‌ر سیم واێیر و قه‌وانی ڕادیۆیی جۆری ( ماسته‌ر ساوند سیسته‌م و یزنیسكۆ ) به‌ته‌نها ، هه‌روه‌ها دوو قۆڵیی له‌گه‌ڵ ڕه‌شۆڵ عه‌بدوڵڵا چه‌ند سترانێكی بۆ ڕادیۆی كوردی بهغدادچڕیوهكه ( هه‌شت ) ستران ی به‌ته‌نها و (دووان) ی یشی له‌گه‌ڵ ڕه‌شۆڵه ، یێكه‌مین ده‌ركه‌وتنی ناوی و ناوی سترانی ( جوانی بێ ناو ) رێكه‌وتی ڕۆژی شه‌ممه (2/4/1949) یه كهسترانهكهی له‌سه‌ر قه‌وانی ڕادیۆیی بووه ، به‌ڵام له( 5/9/1950) سترانی( گوڵی خوێناوی) بهچیكهنهی سیم وایێر تۆماركردووه ، له‌دوای ئه‌و مێژووه به‌دواوه مه‌حمود محه‌مه‌د ببڕای ببڕ كه‌ڕه‌تێكی دیكه تێكه‌ڵی ڕادیۆ نه بووه‌و هه‌روه‌ها تێكه‌ڵی كۆمپانیاكانی قه‌وانی بازرگانی نه‌بووه) (8).
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم سوپاس و ستایش بۆ ماندوبوون و زه‌حمه‌تی پاراستن و به‌ئه‌رشیفكردنی هونه‌ردۆست (شوان عه‌بدولڕه‌حمان خه‌فاف ) خاوه‌نی تۆمارگای ( ئۆسكار) بكه‌م كه به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی لای خۆی پاراستووه ،
گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ :
1/ جوانی بێ ناو ( قژكاڵی لێو ئاڵی )
2/ گوڵی خوێناوی ( بڕوانه شاییه ) ( هه‌ردوو گۆرانی هۆنراوه‌ی عه‌بدوڵڵا گۆرانی شاعیر) ه.
3/ كه‌تانه .
4/ بابچینه سهروهیس
5/ نه‌سرین ده‌مێكه داخت له‌دڵمه ( هۆنراوه‌ی فایه‌ق بێكه‌س ) .
6/ ئایشلێ نازه‌نینێ ( ئه‌م گۆرانیه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ڕه‌شۆڵ عه‌بدوڵڵا ) خوێندووه.
7/ گیان گیان گیان ئازیزه‌كه‌م( ئه‌م گۆرانیه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ڕه‌شۆڵ عه‌بدوڵڵا ) خوێندووه.
8/ ده‌ستم لێ مه‌ده‌ن به‌زام زه‌لیلم.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ردوو گۆرانی ( جوانی بێ ناو و گوڵی خوێناوی) كه دواتر هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند( قادر دیلان 1928_18/3/1999 و هۆمه‌ر دزه‌یی) به‌ده‌نگه خۆشه‌كانیان خوێندوویانه‌و له‌لایه‌ن گوێ‌گران و هه‌وادارانی مۆسیقا و گۆرانییه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكراوه ، هه‌ردوو گۆرانی له هۆنراوه‌ی شاعیر ( عه‌بدوڵڵا گۆران 1904_ 18/11/1962) ، سه‌باره‌ت به‌ئاوازی هه‌ردوو گۆرانی، هۆمه‌ری دزه‌یی له دیمانه‌یه‌كدا و له‌ئه‌لبومی به‌رهه‌مه‌كانیدا ئاماژه‌ی به ناوی ( عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د) ده‌دات، هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( باكووری 1928 كۆیه _ 2/11/2022 هه‌ولێر ) سه‌باره‌ت به گۆرانی ( قژكاڵی لێو ئاڵی _ جوانی بێ‌ناو ) له‌كتێبه به‌نرخه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی ( گۆرانی قژكاڵی لێو ئاڵی _ تانگۆیه ، ڕه‌حمه‌تی قادر دیلان یش باسی كردووه كه ئاوازه‌كه‌ی ئی خۆیه‌تی ، واتا ئاوازی قادر دیلانه) (9) .
دوای گه‌ڕان به ناو كتێبه به‌نرخه‌كه‌ی نووسه‌ر و بێژه‌ری كۆچكردوو ( كه‌ماڵ ڕه‌ووف محه‌مه‌د) و پرسینم له هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ) و به‌رێز ( جیهانبه‌خش كۆیی) ، ڕایهكه له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه هه‌ردوو ئاواز هی هونه‌رمه‌ند (ڕه‌فیق چالاك) بێت..؟!،
له یه‌كێك له ژماره‌كانی ڕۆژنامه‌ی ( برایه‌تی) دا هونه‌رمه‌ند ( ڕه‌فیق چالاك ) نوسیویه‌تی ( كه‌سێك دڵنیابێ كه ڕۆژانی داهاتوو تا بهبهرمانهوه ماوه چی ترم زانی و چی ترم به‌بیردا هاته‌وه ههرئهنووسم ، لام وایه ئینجا با ئاوازی گۆرانی یه ( دڵداری) یهكانیشم تۆماربكه‌م هه‌ربۆ مێژوو:
1/ دیالۆگی ته‌مسیلی ( گوڵی خوێناوی) هۆنراوه‌ی گۆران.
2/ ئه‌ی چاو چه‌شنی بازی قه‌فه‌س ، هۆنراوه‌ی گۆران.
3/ قژكاڵی لێو ئاڵی پرشنگی نیگاكاڵ ، هۆنراوه‌ی گۆران.(10) .
هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ ، دوای تۆماركردنی ئه‌و چه‌ند گۆرانییه ، به‌داخه‌وه جارێكی دیكه نه‌چۆته‌وه ڕادیۆ و گۆرانی دیكه‌ی تۆمارنه‌كردووه، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه له‌سه‌رده‌مێكدا ده‌نگ و توانای چڕینی ئاواز‌و گۆرانی له‌گه‌رووی هونه‌رمه‌ند له‌لوتكه‌دا بووه و له‌هه‌مانكاتیشدا تیپێكی مۆسیقی له‌شاری سلێمانی ی‌دا به‌ناوی (تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی) بوونی هه‌بووه‌و چالاكی هونه‌رییان له‌وشاره‌دا پێشكه‌ش كردووه،ده‌بێت هۆكار چی بووبێت كه هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای ناوبراو چالاكی هونه‌ریی و گۆرانی له‌گه‌ڵدا تۆمارنهكردوون.؟!
به‌مه‌رجێك ده‌نگ و هونه‌ریی هونه‌رمه‌ند مه‌حمود محه‌مه‌د له‌یلێ یه‌كێك بووه له‌و ده‌نگانه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گوێ‌گران داناوه‌و به‌تامه‌زرۆوه گوێبیستی بوون، یه‌كێك له هاوڕێ دێرینه‌كانی هونهرمهندلهوڵاتی ( ئیسرائیل) به‌ناوی ( حسقێل شمۆئیل، له‌دایكبووی شاری هه‌ڵه‌بجه له 1929) هه‌ستی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت ( یه‌كێك له هه‌ره براده‌ره خۆشه‌ویسته‌كانم له‌تافی منداڵی و گه‌نجیدا( مه‌حمود حه‌مه‌ی له‌یلێ) بوو ، كه‌له‌م ساڵانه‌دا كاك عومهردزهیی لهئهمریكاوه به‌ته‌له‌فۆن پێی گوتم كاك مه‌حمود لێره‌یه، بۆیه به‌ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵدا كرد‌و یادی سلێمانی و هاوڕێكانمان كرده‌وه كهبهههنسك و گریانه‌وه وه‌ڵامی یه‌كترمان ئه‌دایه‌وه ، كاتێ كه بیستم مردووه كۆستم كه‌وت ، چونكه زۆرم خۆش ئه‌ویست به‌داخه‌وه ، كاك مه‌حمود خاوه‌نی ده‌نگێكی خۆش و ڕه‌سه‌نی هه‌بوو زۆر حه‌زم له‌ده‌نگی بوو، چونكه من عاشقی ده‌نگی خۆش و گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان ( حه‌سه‌ن زیره‌ك ، عه‌لی مه‌ردان ، تایه‌ر تۆفیق و محه‌مه‌دی ماملێ) م ، ده‌نگی مه‌حمود حه‌مه‌ی له‌یلێ و گۆرانییه‌كانی ڕه‌سه‌نایه‌تی تێدایه‌و هه‌رگیز پیرنابێت و له‌یاده‌وه‌ریمدا ده‌ژی ) (11).
دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی (1991) و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، هونه‌رمه‌ند به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌بواری ژمێریاری دا كاری كردووه و پسپۆر بووه له‌وبواره‌دا، وه‌ك هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی و كاركردن له حكومه‌تێك كه كورد حوكمڕانی ده‌كات ، هونه‌رمه‌ند له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌ك خۆبه‌خش بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك كارده‌كات ، تا له‌ڕێكه‌وتی ( 6/7/1997) به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پله‌ی ( ڕاوێژكار) داده‌مه‌زرێت.
له‌باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هونه‌رمه‌ند تاكۆتایی ژیانی ( ڕه‌به‌ن) بووه، واته ( ژیانی هاوبه‌شی ) پێك نه‌هێناوه ، چونكه له ته‌مه‌نی لاوی‌دا كه‌سێكی عاشق بووه و نه‌گه‌یشتووه به خۆشهویستهكهیی و نائومێد‌و دڵشكاو بووه، ئه‌و نائومێدییه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بڕیار بدات كه بیر له‌ژیانی هاوسه‌رگیری نه‌كاته‌وه ،
له‌ساڵی (1980) وه به‌یه‌كجاری گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی و تا دواڕۆژه‌كانی ژیانی ، به‌داخه‌وه ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی بۆ هه‌میشه خامۆشكردووهو چیتر هه‌وڵی نه‌دا له‌ڕێی ده‌نگه خۆشه‌كه‌یه‌وه هۆنراوه‌ی شاعیران و تێكستی فۆلكلۆر، گوێ و هه‌ستی هه‌وادارانی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌ی خۆش و پڕ چێژی هونه‌ری بكاته‌وه ، جێی داخه له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ یه‌كێك له‌تیپه مۆسیقییه‌كان ده‌ستی هاوكارییان بۆ درێژ نه‌كردووه تا بگه‌رێته‌وه سهركاروانه هونه‌رییه‌كه‌ی ، له‌وانه‌شه پێشنیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هونه‌ر كرابێت ،خودی هونه‌رمه‌ند خۆی دوورهپهرێزگرتووه و بڕیاری داوه چیتر گۆرانی نهچڕێ،
هونه‌رمه‌ند له‌ته‌مه‌نی (72) ساڵیدا ، له‌ڕێكه‌وتی ( 25/4/2004) بۆهه‌میشه چاو لێك ده‌نێ و ماڵئاوایی له زێد و ئازیزانی ده‌كات ، له‌خاكی پیرۆزی گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی دوامه‌نزڵگای نووسه‌ران و ئه‌دیبان و ڕۆشنبیران و شه‌هیدان به خاك سپێردراوه، یاد و یاده‌وه‌ریی و ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی هه‌میشه به‌رزو به‌ڕێز بێت.
جه‌مالی ده‌لاك 26/11/2022 ، هه‌ولێر .
سه‌رچاوه:
(1)كاروانی مۆزیك و گۆرانیی له‌شاری سلێمانی ، له‌ساڵی ( 1784 تا 1984) عوسمان شارباژێڕی ، گۆڤاری به‌یان ژماره( 106) ی ساڵی (1985) .
( 2 و 4 و 5 و 8) كتێبی ( مێژووی ڕادیۆی كوردیی به‌غداد ) (1939_1958) به‌رگی یه‌كه‌م / جزمی یه‌كه‌م ، نووسینی ( كه‌مال ڕه‌ئووف محه‌مه‌د) ، لاپه‌ڕه ( 736 ، 738 ، 739).
(3 و 9) كتێبی گۆرانیبێژه نه‌مره‌كان ، باكووری ، به‌شی دووه‌م ، هونه‌رمه‌ند ڕه‌فیق چالاك ، لاپه‌ڕه ( 59 و 52).
( 6 و 7) كاروانی مۆزیك و گۆرانیی له‌شاری سلێمانی ، له‌ساڵی ( 1784 تا 1984) عوسمان شارباژێڕی ، گۆڤاری به‌یان ژماره( 106) ی ساڵی (1985) له‌به‌ر گرنگی ئه‌و بابه‌ته له‌گۆڤاری (چلاواز) ژماره ( 57) تشرینی دووه‌می (2010) له‌لاپه‌ڕه (15) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
(10) ڕۆژنامه‌ی ( برایه‌تی) ژماره 12ی خولی چواره‌م ، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ( 10/8/1972) .سوپاس و پێ‌زانین له‌ئه‌رشیفه به‌نرخه‌كه‌ی به‌ڕێز ( جیهانبه‌خش كۆیی) وه‌رگیراوه.
(11) جووله‌كه‌یه‌كی خه‌ڵكی شار ، گۆڤاری (سلێمانی) ژماره (55) ی شوباتی (2005) ، لاپه‌ڕه ( 12) .هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مامۆستا ( ئه‌حمه‌د حسێن) سه‌رنووسه‌ری( پێشووتری) گۆڤاری سلێمانی ، ڕۆژی چوارشه‌ممه ( 23/11/2022) .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.