نیكۆلاس گراینگەر، نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، هۆشداریی دا لە دەرئەنجامەكانی هەر هێرشێكی سەربازی توركیا بۆ سەر باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕایگەیاند، واشنتۆن گڵۆپی سەوزی بۆ ئەنقەرە هەڵنەكردووە.
نیكۆلاس گوتی : ئێمە دژایەتی چالاكییە سەربازییەكانی توركیا دەكەین و ناسەقامگیری ڕۆژئاوای كوردستان ڕەتدەكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر هێرشێكی سەربازی توركیا بۆ سەر ناوچەكە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری ناوچەكە و ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.
گوتیشی: خەڵكی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبێ خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریكا گڵۆپی سەوزی بۆ توركیا هەڵنەكردووە بۆ ئەوەی هیچ ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە سوریا دەستپێبكات، هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە وڵاتەكەی بەدوای دابینكردنی سەكۆیەكدایە بۆ گفتوگۆی كورد و كورد.
پێشتریش جۆن كیربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، كە وڵاتەكەی دژی هەر ئۆپەراسیۆنێكی سەربازییە لە سوریا.
ئەمریكا دژایەتی هەرهێرشێكی توركیا بۆ سەر باكووری سوریا دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.