Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 03:02

به‌هۆی بۆردومانی فرۆكه‌كانی توركیا به‌شێك له‌ ماڵباتی داعشه‌كانی كه‌مپی هۆڵ له‌ سووریا ڕاده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌ بوحه‌یڕه‌ خاتوون له‌ سنووری نێوان عێراق و سووریا بۆردومان كرد و به‌و هۆیه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك له‌ ماڵباتی چه‌كدارانی داعش له‌ كه‌مپی هۆڵی نزیك ناوچه‌كه‌، ڕأیان كرد.

فه‌رهاد شامی گوته‌بێژی هێزه‌كانی سوپای سووریای دیموكرات له‌ تویتێكدا ئاشكرای كرد: بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌می فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ند بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆیان كردۆته‌ ئامانج كه‌ به‌رپرسیاره‌تی پاراستنی كه‌مپی هۆڵیان له‌ سووریا له‌ ئه‌ستۆدایه‌.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانانه‌شدا‌ به‌شێك له‌ ماڵباته‌كانی داعش توانیویانه‌ له‌نێو كه‌مپی هۆڵ ڕابكه‌ن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ ئێستادا هێزه‌كانی ئاسایشی سوپای سووریای دیموكرات به‌دوای ئه‌و ماڵباته‌ ڕاكردووانه‌ن و هه‌وڵی ده‌ستگیركردنه‌وه‌یان ده‌ده‌ن‌.

گوته‌بێژی هێزه‌كانی سوپای سووریای دیموكرات له‌ تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی توركیا له‌ بۆردومانه‌كانی ئه‌مجاره‌دا‌ ئازادكردنی ماڵباتی چه‌كدارانی داعشه‌. نه‌شی شارده‌وه‌‌ كه‌ ترسیان هه‌یه‌ فرۆكه‌كانی توركیا ناوی كه‌مپی هۆڵ و گرتووخانه‌كان بكه‌نه‌ ئامانج و ببێته‌ هۆكار بۆ ڕأكردنی چه‌كدارانی داعش له‌ گرتووخانه‌كاندا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.