له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا لهتههرانی وڵاتی ئێران، هه‌لبژارده‌ی ئێران درێسی نوێی هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی نمایشكرد، بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌م درێسه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ناوه‌خۆی وڵاتی ئێران دیزایین كراوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌لبژارده‌ی ئێران له‌چوار جامی جیهانی رابردووی نه‌وه‌دو هه‌شت و دووهه‌زارو شه‌ش و دوو هه‌زارو چوارده و دوو هه‌زارو هه‌ژده له‌لایه‌ن كۆمپانیایی نێو ده‌وڵه‌تی درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران دیزایین ده‌كرا، ئه‌م هه‌نگاوه نوێیه‌ی ئێران له‌كاتێكدایه سه‌رجه‌م كۆمپانیا بیانیه‌كان ره‌تیانكرده‌وه له‌گه‌ڵ ئێران كار بكه‌ن، ئه‌میش به‌هۆی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران.
درێسه نوێیه‌كه‌ی ئێران لهپلنگه ئاسیاییه‌كان وه‌رگیراوه كهئاژهلێكه ولاتی ئێران ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی بۆ رێگریكردنه له له‌ناوچوونی ئه‌م ئاژهلهیه، چونكه تەنها کۆمەڵەیەکی بچووک لە دەیان پلنگی ئاسیایی زیاتر نین لەو وڵاتەدا ماونەتەوە، هەڵبژاردەی ئێران لە جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و دووی قەتەر شانبه‌شانی هه‌لبژارده‌كانی ئینگلتەرا، ئەمریکا و وێڵز یاری ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌لبژارده‌ی ئێران درێسی نوێی هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی نمایشكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.