سێ ساڵێك به‌رله‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات، له‌نزیكه‌وه به‌خزمه‌تی گه‌یشتم ، هه‌روه‌ها خۆشحاڵترم به‌وه‌ی له سه‌رتاشخانه‌ی ڕه‌زازی بۆچهندجارێك لهخزمهتیدابووم و قژم بۆتاشیی، له‌ناخه‌وه هه‌ستم به‌خۆشحاڵی و به‌خته‌وه‌ری ده‌كرد له‌خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندێكی دێرینی تیپی كۆمه‌ڵ و هونه‌رو وێژه‌ی كوردی ، به‌شی گۆرانی و مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕكێ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای ( مه‌وله‌وی _ 1977) دابووم، هونه‌رمه‌ندێك لێوان لێو له‌جوانی ، له‌ڕه‌وشت و هه‌ستی به‌رزی كوردایه‌تی، هونه‌رمه‌ندێكی هێمن و دڵسۆز بۆهونه‌ر، پیاوێكی كه‌مدوو ، به‌ڵام پڕ به‌خشش بۆ هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیاری ئامێری ڤیۆلۆن( حه‌مه سه‌عید عه‌بدوڵڵا ساڵه‌ح) له‌ساڵی (1950) لهگهڕكه دێرینه‌كه‌ی ( چوارباخ) ی شاری سلێمانی به‌دنیا هاتووه،
دایكی هونه‌رمه‌ند ناوی (فاتمه) خان بووه، عه‌بدوڵڵا ساڵح و فاتمه خان خاوه‌نی (6) جگه‌رگۆشه بوون ، سێ كوڕ( محه‌مه‌د ، ئه‌حمه‌د و حه‌مه سه‌عید ) ، و سێ كچ ( عه‌تێ ، ئامینه و ڕه‌عنا) .
هونه‌رمه‌ند خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌قوتابخانه‌ی سلێمانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له (سانه‌وی سلێمانی ) ته‌واوكردووه، دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی بۆمه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌خوێندن ده‌چێته ( خانه‌ی پێگه‌یاندنی مامۆستایانی سلێمانی) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌خوێندن و له‌ساڵی (1969) بڕوانامه‌ی مامۆستایه‌تی به‌ده‌ستهێناوه.
هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی (1971) وه‌ك مامۆستا داده‌مه‌زرێت و ڕاژه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه بۆ گوندی ( شه‌شۆ) له‌پشتی ( ماوه‌ت).
هونه‌رمه‌ند و سه‌ره‌تای ئاشنابوونی به‌مۆسیقا...!
كاتێك قوتابی بووه له‌خانه‌ی پێگه‌یاندنی مامۆستایان، ئه‌وكاته هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند و مامۆستای هونه‌ر ( ولیه‌م یوحه‌ننا1934 _ 14/9/2005) و( ئه‌نوه‌رقه‌ره‌داخی) مامۆستابوون و وانه‌ی هونه‌رییان به‌قوتابیه‌كان وتۆته‌وه، ده‌ست و په‌نجه‌و ژه‌نین و ئامێره‌كانیان ، بیروهۆشی هونه‌رمه‌ند حه‌مه سه‌عید عه‌بدوڵڵا داگیرده‌كه‌ن و له‌وساته‌وه خولیا‌و عه‌شقی بۆفێربوونی مۆسیقا لهناخیداچرۆدهكات و ئاره‌زووی بووه كه ڕۆژێك بێت و وه‌ك مامۆستاكانی فێری مۆسیقاببێت.
ئه‌م عه‌شقه‌ی بۆهونه‌ر زیاتر هانی ده‌دات، له‌پشووی هاویندا، به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت ئامێرێكی ( كه‌مانچه) ده‌كڕێت و هانا بۆمامۆستاكهی ده‌بات و ده‌چێته ماڵه‌وه بۆلای هونه‌رمه‌ندو مامۆستا (ولیه‌م یوحه‌ننا) تا به‌هه‌سته جوانه پهروهردهییهكهیی فێری زانستی مۆسیقا و ژه‌نیی ئامێری كه‌مانچه‌ی بكات.
هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌سه‌عید عه‌بدوڵڵا ، له‌جیهانه جوان و پڕبهخششهكهی هونه‌رمه‌ندو فریشته‌كه‌ی مۆسیقا ولیه‌م یوحه‌ننا فێری ژه‌نینی ئامێری كه‌مانچه ده‌بێت.
هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌سه‌عید عه‌بدوڵڵا و هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی ...!
له‌پاش ئه‌وه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ ژێی كه‌مانچه‌كه‌ی ڕادێت و به‌شه‌وق و حه‌زێكی زۆره‌وه خۆی فێری مۆسیقا كردووه، به‌دوای شوێنێكدا ده‌گه‌ڕێت كهبههره هونه‌رییه‌كه‌ی تێدا به‌رجه‌سته بكات و گه‌شه‌ی زیاتر به‌هونه‌ره‌كه‌ی بدات. له‌ساڵی (1969) كۆمه‌ڵی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی ، مه‌ڵبه‌ندی گشتی له‌شاری سلێمانی له‌ڕێكه‌وتی ( 31/12/1969) به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داده‌مه‌زرێت، ئامانج له‌دروستكردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه، زیاتر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی هونه‌رمه‌ندان و نزیكبوونه‌وه‌ی خاوه‌ن به‌هره هونه‌رییه‌كان له‌هونه‌ر و وێژه‌و خزمه‌تكردن به‌هونه‌ری مۆسیقا و وێژه‌ی كوردی بووه،
سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی له چواربه‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه وه‌ك:
1/ به‌شی گۆرانی و مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕكێ .
2/ به‌شی وێژه .
3/ به‌شی نواندن .
4/ به‌شی هونه‌ری ته‌شكیلی.
له‌و كاته‌دا هونه‌رمه‌ند ( شه‌وكه‌ت ڕه‌شید 1930_ 17/4/1991) سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی مۆسیقا و، هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( نامدار قه‌ره‌داخی) لێپرسراوی دووه‌می به‌شی مۆسیقا بووه، هونه‌رمه‌ند حه‌مه سه‌عید عه‌بدوڵڵا ده‌بێته ئه‌ندامێكی چالاك له‌به‌شی گۆرانی و مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕكێ له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه ساڵی (1969 تا 1977) به‌شداری ته‌واوی چالاكییه هونه‌رییه‌كانی تیپی كۆمه‌ڵ و هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی ده‌كات له‌شاری سلێمانی و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان و عێراق.
دامه‌زراندنی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی له‌ساڵی (1977).
له‌ساڵی (1955) تیپێكی مۆسیقا داده‌مه‌زرێت و ناوی ده‌نێن مه‌وله‌وی ، هه‌روه‌ها له‌ساڵی (1967) تیپی مۆسیقای سلێمانی داده‌مه‌زرێت ، له‌ساڵی (1977) هونه‌رمه‌ندانی بواری مۆسیقا و گۆرانی له كۆمه‌ڵ و هونه‌رو وێژه‌ی كوردی جیاده‌بنه‌وه و ، تیپێكی نوێ داده‌مه‌زرێنن و ناوی ده‌نێن تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی، به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند( نامدارقه‌ره‌داخی) ، له‌دیمانه‌یه‌ك دا مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( وریا ئه‌حمه‌د) ، له هونه‌رمه‌ند ( نامدار قه‌ره‌داخی ) ده‌پرسێت : كه‌ی بوو ئێوه له ( كۆمه‌ڵی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی) جیابوونه‌وه و چوونه نێو ( تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ) ؟
هونه‌رمه‌ند( نامدار قه‌ره‌داخی ) له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ( هه‌روه‌ك چۆن هونه‌رمه‌ندانی ( تیپی نواندن و مۆسیقای سلێمانی ) له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌گونجان و بوون به دوو تیپ، ئێمه‌ش له ( كۆمه‌ڵ و هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی ) دا كه‌له‌به‌شه‌كانی ( شێوه‌كاری ، نواندن ، موزیك و هه‌ڵپه‌ڕكێ ) پێكهاتبوو، نه‌گونجاین و ساڵی (1977) هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی بواری گۆرانی و موزیك هاتینه ده‌ره‌وه و ( تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ) مان دامه‌زراند) (1).
سه‌باره‌ت به‌ناونانی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ، په‌یوه‌ندیم به‌مامۆستاو هونه‌رمه‌ند ( نامدارقه‌ره‌داخی ) كرد‌و لێم پرسی ، ساڵی (1955) له‌شاری سلێمانی به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی كۆمه‌ڵه هونه‌رمه‌ندێكی پێشكه‌وتنخواز و دڵسۆز بۆ هونه‌ری مۆسیقای كوردی تیپێكی مۆسیقای مه‌وله‌وی دامه‌زراوه ، ساڵی (1977) به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزتان تیپێكی مۆسیقاتان دامه‌زراند و به‌هه‌مان ناوه‌وه تێكۆشانی هونه‌ریتان ئه‌نجام دا بۆ ناوی ( مه‌وله‌وی) ..؟
له‌وه‌ڵامدا پێی ڕاگه‌یاندم : ( كاتێك له كۆمه‌ڵ و هونه‌رو وێژه‌ی كوردی هاتینه ده‌ره‌وه و به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار و گۆرانیبێژ ئه‌و تیپه مۆسیقیه‌مان دامه‌زراند، یه‌كه‌م له‌به‌ر گه‌وه‌ریی و دنیا جوانه‌كه‌ی ( مه‌وله‌وی ) شاعیر بوو، كه‌چه‌ند شاعیرێكی به‌رزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بووه، دووه‌میش له‌به‌ر تێكۆشان و خزمه‌تی جوانی ئه‌و كۆمه‌ڵه هونه‌رمه‌نده‌ی پێشتر له‌ناو تیپی مه‌وله‌وی دا خزمه‌تیان به‌هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی كردووه، هه‌روه‌ها به‌خۆشی و یاد و یاده‌وه‌ری هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی پایه‌به‌رزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ( قادر دیلان و ولیه‌م یوحه‌ننا) له‌به‌رئه‌وه له‌ناو چوارچێوه‌ی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ئێمه به‌وپه‌ڕی دڵسۆزیی و له‌خۆبوردوویی یه‌وه خزمه‌تمان به‌شاره‌كه‌مان و هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی كرد ، ڕاسته له‌ساڵی (1977) ئه‌و تیپه مۆسیقییهمان دامه‌زراند ، به‌ڵام له‌ڕێكه‌وتی ( 25/6/1978) مۆڵه‌تی فه‌رمی مان وه‌رگرت) (2).
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی له‌ساڵی (1977) ، هونه‌رمه‌ند حه‌مه سه‌عید عه‌بدوڵڵا یه‌كێك ده‌بێت له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی تیپ و هاوكار و پشتیوانییه‌كی بێ وێنه‌ی مامۆستا نامدار قه‌ره‌داخی بووه‌و ، هونه‌رمه‌ند حه‌مه سه‌عید عه‌بدوڵڵا به‌شداری ته‌واوی چالاكییه هونه‌رییه‌كانی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی كردووه، له‌شاری سلێمانی ، شه‌قڵاوه ، دهۆك ، قه‌ره‌داخ و گوندی جافه‌ران، هه‌روه‌ها گێڕانی ئاهه‌نگ بۆ نه‌خۆشه‌كانی ناو نه‌خۆشخانه‌كان.
دوای ئه‌وه‌ی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار و گۆرانیبێژان ، چالاكی هونه‌ریی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌كارو به‌رهه‌مه‌كانیان سه‌رنجی هۆگرانی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی بۆلای خۆیان ڕاده‌كێشن و ڕۆژ به‌ڕۆژ هاوشانی تیپه مۆسیقیه‌كانی شاری سلێمانی و كوردستان به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به كاری هونه‌ریی،
تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی سه‌ره‌ڕای ئەو هەموو كەم دەرەتانە هونەرییانە و بارودۆخی سیاسی وڵات بەگشتی و بەتایبەت شاری سلێمانی نەبووە لەمپەر لەبەردەم هونەرمەندان و تیپی ناوبراو ، بەڵكو بەئەركی سەرشانی خۆیان زانیوە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە درێژە به كار‌و چالاكی هونه‌ریی بده‌ن ، هەمیشە بەرهەمی باشتر و ڕەسەن و ناوزەیان خستۆتە سەر خەرمانی هونەری مۆسیقا و گۆرانی نەتەوەیمان كەتائەمڕو لەناو هەست و دڵ و دەروونماندا جێگەیان گرتووە و به‌پیرۆزی و زیندویه‌تی ماونه‌ته‌وه .
لەكۆتایی ساڵانی حەفتاكانی سەدەی پێشوو لەپاڵ ئەو هەموو تیپە مۆسیقیه بەتوانایانە ، چەندین تیپی مۆسیقای منداڵان دامه‌زران و ببوونه فێرگەیەكی زانستی بۆ خوێندن و فێربوونی مۆسیقا و پێگەیاندنی منداڵان لەوبوارەدا،تیپه مۆسیقییه‌كان
وەك ( تیپی مۆسیقای منداڵانی پیرەمێرد بەسەرپەرشتی ( مامۆستا سه‌لاح ڕه‌ووف)، ( تیپی مۆسیقای منداڵانی شێخ مه‌حمود، به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا دلێر ئیبراهیم ) ، ( تیپی مۆسیقای منداڵانی نەورۆز بەسەرپەرشتی ، مامۆستا عوسمان محەمەد ئەمین )، لەگەڵ دەست خۆشی و ڕێز‌و حورمەت بۆ ڕەنج و ماندوبوونی ئەو مامۆستا دڵسۆزانە كەتوانیان نەوەیەكی نوێ دروست بكەن كە ببنە هونەرمەندی دواڕۆژ و بۆهه‌میشه شانازیان پێوەبكەین ، بێگومان هەربەشێوەیەش بوو ، منداڵانی دوێنێ كە هەمیشە دەست و پەنجەو هۆش و هەست و هەمووكاتێكیان تەرخان كردبوو لەپێناو خزمەتكردن بەهونەری نەتەوەكەیان ، ئەمڕۆ بوونەتە مامۆستا‌و هونەرمەندی بەتوانا لەژەنینی ئامێرەكانی مۆسیقا كە نموونەكانیان گەلێك زۆرن،
هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( نامدار قه‌ره‌داخی ) بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی تیپێكی مۆسیقای منداڵان داده‌ڕێژێت و مه‌به‌ستی بووه له‌وڕێگایه‌وه خزمه‌ت به‌منداڵانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات،
بۆمه‌به‌ستی زانیاری له‌سه‌ر بیرۆكه‌و دامه‌زراندنی تیپی مۆسیقای منداڵانی (بێخود) له‌یه‌كێك له‌ڕۆژه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ساڵی (2001) له‌سه‌رتاشخانه‌ی ( ڕه‌زازی) له‌خزمه‌تی مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( حه‌مه سه‌عید عه‌بدوڵڵا) دابووم ، سه‌باره‌ت بهسهرهتاكان و بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م تیپه مۆسیقیه منداڵانه‌یه پرسیارم لێ‌كرد ؟
له‌وه‌ڵامدا ، به هه‌ست و ده‌ربڕینه جوانه‌كانی زۆر به‌هێمنی و بهعهشقێكهوه بۆ هونه‌ره‌كه‌ی فه‌رمووی ( ساڵی خوێندنی (1976 بۆ 1977) بوو، مامۆستا و برای ئازیزم هونه‌رمه‌ند( نامدارقه‌ره‌داخی) بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی تیپێكی مۆسیقای منداڵانی پێڕاگه‌یاندین، ئێمه‌ش وه‌ك هونه‌رمه‌ندانی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی بیرۆكه‌كه‌یمان زۆر پێ باش و په‌سه‌ندبوو، به‌ڵێنمان دا كه هاوكارو پشتیوان بین، ئه‌وكاته ئێمه له‌قوتابخانه‌ی (بێخود) بووین، له‌منداڵه ئازیزه‌كانی قوتابخانه‌ی ( بێخود) خولێكی مۆسیقامان كرده‌وه بۆ فێربوونی مۆسیقا، ئه‌و منداڵه چاوگه‌شانه ته‌مه‌نیان له ( 9 ساڵ بۆ 11 ساڵ) بوو، دوای ماندوبوون و تێكۆشان و خزمه‌تكردن به‌و منداڵانه و فێركردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی مۆسیقا، ئه‌و تیپه مۆسیقیهیان لێ به‌رهه‌م هات ، دواتر ناونرا ( تیپی مۆسیقای منداڵانی بێخود) به‌سه‌رپه‌رشتی برای ئازیزم مامۆستا نامدار، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌و تیپه مۆسیقیه منداڵانه سهربهتیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی بوو ، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ، تیپی مۆسیقای منداڵانی بێخود توانی گه‌لێك چالاكی هونه‌ریی ئه‌نجام بدات كه‌جێی ڕه‌زامه‌ندی و ستایشی خه‌ڵك بوو،
له‌ڕێكه‌وتی ( 9/1/2001) مامۆستا و هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌سه‌عید عه‌بدوڵلا ، جارێكی دیكه ته‌شریفی هێنا بۆسهرتاشخانهی ڕه‌زازی ، ده‌ستنوسێكی خۆی پێدام كه تایبه‌ت بوو به ناوی هونه‌رمه‌ندانی تیپی مۆسیقای منداڵانی بێخود و كار‌و چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان، هونه‌رمه‌ند زۆر به‌شانازییه‌وه باسی ئه‌و ڕۆژانه‌ی ده‌كرد و پێی ڕاگه‌یاندم ئه‌وه‌تا نوسیومه تیپی مۆسیقای منداڵانی بێخود به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌شدارییان له‌م چالاكییه هونه‌رییانه‌دا كردووه :
1/ به‌شداریكردن له‌ڕۆژی مۆسیقای جیهانی( سێیه‌م).
2/ به‌شداریكردن له‌ئاهه‌نگی کۆنگره‌ی ئه‌مین داریتی گشتی کتێبخانه‌ی زانکۆی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان له‌سلێمانی.
3/ چه‌ندین ئاهه‌نگی تایبه‌تی قوتابخانه‌ی بێخود وه‌ك ئاهه‌نگی کۆبوونه‌وه‌ی باوکان له‌قوتابخانه.
4/ به‌شداریكردن له‌فیستڤاڵی مه‌ڵبه‌ندی چالاكی قوتابخانه‌كانی عێراق به‌ناوی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی یه‌وه ، پێشكه‌شكردنی ئۆپه‌رێتی ( ڕووبار) كهلهسهرئاستی عێراق پله‌ی ( یه‌كه‌م) ی به‌ده‌ست هێناوه.
5/ تۆماركردنی چه‌ندین گۆرانی و پارچه مۆسیقا بۆ ئیزگه‌و ته‌له‌فزیۆن.
6/ تیپی مۆسیقای منداڵانی بێخود له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای منداڵانی نه‌ورۆز و پیره‌مێرد به‌هاوبه‌شی به‌شداری فیستڤاڵه‌كانی چالاكی قوتابخانه‌كانی عێراقیان كردووه و پله‌ی به‌رزیان به‌ده‌ست هێناوه.
7/ تۆمارکردنی چه‌ند سروودیکی نیشتمانی به‌هاوکاری تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی که‌درا به ئیستگه‌کانی شۆڕش له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ بڵاکردنه‌وه و خرۆشاندنی گیانی کوردایه‌تی له‌کاتی نهبهردهکاندا وه‌تا ئێستاش ئه‌م سروودانه له‌بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌کاندا لێ ده‌درێت و توانایه‌کی بی وێنه‌یان هه‌یه لهبزوواندنی هه‌ستی کوردایه‌تی ، ئه‌و سروودانه‌ش به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی به‌توانای کورد ناسری ڕه‌زازی بوو ، سرووده‌كان بریتی بوون له ( مامۆستا و هونه‌رمه‌ند حه‌مه سه‌عید عه‌بدوڵڵا ، ناوی سرووده‌كانی نوسیبوو، منیش به‌پێویستم زانی كه ئاماژه به‌هۆنراوه‌و ئاوازه‌كانیان بده‌م ( ج،د) :
1. په‌یامێکی ئاگرین ،هۆنراوه‌ی( حسێن به‌فرین )
2. سه‌ده‌ی بیسته‌مه، هۆنراوه‌ی ( بێ که‌س)
3. کارگه‌رین جه‌نگاوه‌رین، هۆنراوه‌ی ( دڵزار)
4. هیوا هیوا، هۆنراوه‌ی ( سالار قه‌رداخی) و ئاوازی( نامدارقه‌ره‌داخی).
5.دێم و دیم ، هۆنراوه‌ی ( هیمن) و ئاوازی ( ناسری ڕه‌زازی) .
6.دایه ماڵ ئاوا، هۆنراوه‌ی ( دلێر ئیبراهیم ) و ئاوازی ( ناسری ڕه‌زازی) .
7.شه‌هیدان، هۆنراوه و ئاوازی ( محه‌مه‌د تۆفیق وردی)
8.بووکی ئازادی ، هۆنراوه‌ی ( قانع)
9.من پێشمه‌رگه‌ی کوردستانم ، هۆنراوه‌ی ( ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ) ئاوازی ( هۆمه‌ر دزه‌یی).
10. سلاو له‌کای دوور وڵاته‌وه، هۆنراوه و ئاوازی ( خالید دلێر )
11. ده‌می ڕاپه‌ڕین، هۆنراوه‌ی ( گۆران )و ئاوازی ( غالب ته‌یفوور).
له‌گه‌ڵ مۆسیقای سروودی( ئه‌ی ڕه‌قیب) ،
له‌نوسراوه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند و مامۆستا دا ئاماژه‌ی به‌ناوی ئه‌و قوتابیانه كردبوو كه ئه‌ندامی تیپی
مۆسیقای منداڵانی بێخود بوون :
1.دلێر عه‌بدوڵ الهتیف، ئامێری( که‌مانچه).
2. ئالان عارف عه‌بدول، ئامێری( که‌مانچه).
3.به‌یاد محه‌مه‌د ئه‌مین، ئامێری( که‌مانچه).
4.کاروان قادر مسته‌فا ، ئامێری( که‌مانچه).
5.ئاری عه‌بدولواحید سابیر ، ئامێری( که‌مانچه).
6.جوتیار عه‌لی عه‌بدوڵا ، ئامێری( که‌مانچه).
7.په‌یجوور عه‌لی عه‌بدوڵا ، ئامێری( که‌مانچه).
8. سۆران حه‌مه شه‌ریف ، ئامێری( که‌مانچه).
9. کارزان عومه‌ر قادر ، ئامێری( که‌مانچه).
10. نه‌وزاد محه‌مه‌د ئیبراهیم ، ئامێری( که‌مانچه).
11. بیستون عوسمان ، ئامێری( که‌مانچه).
12.ڕزگار عه‌بدوڵا حه‌مه‌سوور ، ئامێری( که‌مانچه).
13.نیاز نوری مه‌حمود ، ئامێری( که‌مانچه).
14.زانا فه‌ره‌ج محه‌مه‌د ، ئامێری( که‌مانچه).
15.شه‌ماڵ مه‌حمود حسێن ، ئامێری( که‌مانچه).
16.شازاد شه‌وقی ئه‌حمه‌د ، ئامێری( که‌مانچه).
17.ئاوات عه‌بدوڵا عه‌لی ، ئامێری( که‌مانچه).
18.ئه‌رده‌ڵان که‌مال عیزه‌ت، ئامێری ( گیتار).
19. دارا عه‌بدوڵا شه‌ریف ، ئامێری ( گیتار).
20.ئاری عارف عه‌بدوڵا ، ئامێری ( گیتار).
21.پاکۆ عه‌لی عه‌بدوڵا ، ئامێری (ئۆرگ) .
22.کارزان قادر مسته‌فا، ئامێری( ئۆکۆردیۆن).
23. ئاری ئیبراهیم محه‌مه‌د، ئامێری( ئۆکۆردیۆن).
24.لاوک له‌تیف، ئامێری( ئۆکۆردیۆن).
25. نه‌به‌ز تاهیر ، ئامێری( ئۆکۆردیۆن).
26.جه‌بار مه‌حمود شه‌ریف، ئامێری( ماندۆلین).
27. گۆران عوسمان، ئامێری (نای).
28.دانا فه‌ره‌ج محه‌مه‌د، ئامێری(ئیقاع).
29.ڕێبوارعوسمان، ئامێری( بانگۆز).
30. شێرکۆ که‌ریم، ئامێری( زه‌ڕب ).
31.سامان حه‌سه‌ن، ئامێری (ده‌ف).
32.کاروان که‌مال عیزه‌ت، ئامێری (ده‌ف).
33.داناعهبدوڵاشهریف، ئامێری (ده‌ف).
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی تیپی مۆسیقای منداڵانی بێخود بۆ تۆماركردنی ئه‌و كاسێته سرووده شۆڕشگێڕییه له‌وسه‌رده‌مه‌دا، به‌هاوكاری ئه‌ندامانی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ، مامۆستا و هونه‌رمه‌ند (نامدار عومه‌ر قه‌ره‌داخی) ده‌ڵێـت ( په‌سه‌ندكردن و هه‌ڵبژاردنی تیپی مۆسیقای منداڵانی بێخود بۆئهوكاره، مه‌ترسیی ئاشكرابوونی لهههرتیپێكی تر كه‌متر بوو ، چونكه منداڵانی تیپه‌كه نه‌ك هه‌روه‌ك هونه‌ر پهروهردهكرابوون، به‌ڵكو گیانی شۆڕشگێڕانه و خۆنه‌ویستی و خووڕه‌وشتی جوانی كوردایهتیشیان تیاچێنرابوو، كه به‌رهه‌مه‌كانیش تۆماركرا ئه‌و منداڵانه لای دایك و باوك و كه‌س و كاری خۆشیان نهیاندركاندبوو،بۆئه‌نجامدانی ئه‌وكاره چهندئهندامێكی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی و چه‌ند هونهردۆستێك یاریده‌ده‌ری گه‌وره‌بوون بۆتۆماركردنی ئه‌وكاسێته لهپۆلێكی قوتابخانه‌ی بێخود، هاوكاره‌كانمان جیا له‌تیپی مۆسیقای منداڵان، بریتی بوون له ( سالار قه‌ره‌داخی ، مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید عه‌بدوڵڵا، دكتۆر كاوه قه‌ره‌داخی ، كاك حه‌مه‌ی ئاسنگه‌ر ، شۆڕش عومه‌ر قه‌ره‌داخی ، مه‌حمود محه‌مه‌د سه‌عید و چه‌ند كه‌سێكی تر ) (3).
هونه‌رمه‌ند و مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید ، وه‌ك كه‌سێكی دڵسۆز و خه‌مخۆر بۆ هونه‌ر و په‌روه‌رده ، به‌رده‌وام ژیانی خۆی ته‌رخانكردووه بۆ فێركردن و په‌روه‌رده‌و فێركردنی مۆسیقا به‌منداڵان و هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی كاره هونه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانی ، له‌ساڵی (1982) به‌هۆی دژواری و فشاره‌كانی حیزبی به‌عس له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندان، هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( نامدار قه‌ره‌داخی) تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی و هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانی به‌جێ دێلێ و ڕووده‌كاته هه‌نده‌ران،به‌هۆی به‌رزی كه‌سایه‌تی و هه‌ڵوێستی كوردپهروهرانهو دڵسۆزیی بۆ هونه‌ر ، له‌ساڵی (1983) هونه‌رمه‌ند حه‌مه سه‌عید عه‌بدوڵڵا ، ده‌كرێته سه‌رۆكی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی و ، به‌هه‌مان گوڕ‌و تینی هونه‌ریی جارانه‌وه خه‌مخۆرانه ئه‌ركی سه‌رشانی جێبه‌جێده‌كات و به‌هاوكاری ئه‌ندامانی تیپ درێژه به‌كارو چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان ده‌ده‌ن،له‌هه‌مان ساڵیش‌دا (1983) بۆته ئه‌ندامی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ، هونه‌رمه‌ند له‌پۆستی سه‌رۆكی تیپ به‌رده‌وام ده‌بێت تاساڵی ( 2000) ، دواتر بۆماوه‌ی (2) ساڵیش ده‌بێته سكرتێری تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی، هونه‌رمه‌ند لهههرپۆست و پێگه‌یه‌كدا بووبێت هه‌ركارو فه‌رمان و ئه‌ركێكی پێسپێردرابێت زۆر به‌ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزانه ڕایپه‌ڕاندووه، هه‌رئه‌و هه‌ڵوێست و خه‌مخۆرییه‌ی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێكی متمانه‌پێكراو خۆشه‌ویستی ناو هونه‌رمه‌ندانی تیپی مه‌وله‌وی و هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ی هاوڕێی.
له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماوه‌ی (33) ساڵ خزمه‌ت به‌هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی واته (1969 تا 2002) هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێی و یه‌كێك له‌قوتابییه‌كانی به‌م شێوه‌یه خوێندنه‌وه‌یان بۆ كه‌سایه‌تی و هونه‌ری، هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌سه‌عید عه‌بدوڵڵا ده‌كه‌ن ،
_ مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( نامدار عومه‌ر قه‌ره‌داخی ) ( من له‌ژیانمدا هاوڕێم كه‌مبووه، به‌ڵام مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید یه‌كێك بوو له‌هاوڕێی ئازیزه‌كانم و هه‌روه‌ها هاوڕێی و هاوكارم بووه له ژیانی هونه‌ریمدا، ئه‌وپیاوه سیمبولێكی زۆرجوان بوو كه‌سێكی دڵسۆز‌و زۆر كوردپهروهربوو، له‌و كاته‌وه‌ی یه‌كترمان ناسیوه له‌بواری هونه‌رییه‌وه هه‌رگیز وشه‌ی (نه‌خێر) ی نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌میشه ئاماده‌یی و پشتیوانی ده‌ربڕیوه له‌كاره‌كانیدا ، پیاوێكی خۆنه‌ویست و خۆشه‌ویست بوو، زۆرجار بۆئه‌وه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانمان بگاته ئه‌نجام له‌گیرفانی خۆی به‌خشیوه‌و ته‌نها مه‌به‌ستی بوو خزمه‌ت بكات ، دوای ئه‌وه‌ی منیش له‌ساڵی (1982) تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی یم به‌جێهێشت ، زۆر به‌ئه‌مانه‌ت و دڵسۆزیی و ئهمهكدارییهوه وه‌ك سه‌رۆك تیپ ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌جێهێناوه) (4) .
_ هونه‌رمه‌ند سالار قه‌ره‌داخی ( ئه‌وكاته‌ی ماڵمان له‌گه‌ڕه‌كی چوارباخ (گه‌ڕه‌كی هۆلێ) بووین له‌وكاته‌وه هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌سه‌عید عه‌بدوڵا ده‌ناسم ، كه‌سێكی پاك و بێگه‌رد ، دڵسۆز‌و كوردپه‌روه‌ر، خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی زۆر جوان بوو ده‌توانم بڵێم په‌پوله ئاسابوو ، له‌تیپی كۆمه‌ڵ و هونه‌رو وێژه‌ی كوردی پێكه‌وه بووین ، له‌هه‌موو كار‌و چالاكییه هونه‌رییه‌كان به‌شداری هه‌بووه، هاوكارێكی باشی مامۆستا نامداربوو له‌دامه‌زراندنی تیپی مۆسیقای منداڵانی بێخود و مه‌وله‌وی ، من زۆر به‌كه‌سایه‌تی مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید سه‌رسام بووم، چه‌ندین گه‌شتی هونه‌ریمان كردووه ، هه‌میشه ئاماده‌یی هه‌بووه له‌بیرمه پێكه‌وه چوینه ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ و له‌گونده‌كان له‌قوتابخانه‌كان ئاهه‌نگمان سازده‌كرد بۆ قوتابیان و دانیشتوانی ناوچه‌كه ، هه‌روه‌ها ساڵی (1979) پێكه‌وه چوینه خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ( عوسمان كێمنه‌یی) و له‌گه‌ڵ خۆمان هێنامان بۆتیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی) (5) .
_ هونه‌رمه‌ند ( شۆرش قه‌ره‌داخی) ( مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید ، زیاتر هاورێی مامۆستا نامدار بوو ، هه‌تا بڵێی مرۆڤێكی دڵپاك و ڕاستگۆ و ڕاستبێژ بوو، كوردپه‌روه‌رێكی بێ ئه‌ندازه‌بوو ، دڵسۆز‌و زۆر نه‌ته‌وه‌یی بوو، ژه‌نیارێكی ده‌ست و په‌نجه جوان و هه‌میشه پابه‌ند بوو بهكارهكانییهوه ، زۆر به‌ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی جێبه‌جێ ده‌كرد ، هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا له‌ڕوانگه‌ی یه‌كگرتن و یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی یه‌وه كاره‌كان ئه‌نجام بده‌ین دژ به‌خواسته‌كانی حیزبی به‌عس ، مامۆستا زۆر خۆشه‌ویست بوو له‌لای هه‌مووان ،ده‌توانم بڵێم به‌هه‌موو واتایه‌ك مرۆڤ بوو، هونه‌ر خۆشه‌ویست بوو) (6).
یه‌كێك له قوتابیه‌كانی مامۆستا و هونه‌رمه‌ند حه‌مه سه‌عید عه‌بدوڵڵا ، ئێستا نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه ،
_ هونه‌رمه‌ند ( نیاز نوری ) ( هه‌رگیز وێنه‌ی ئه‌و مامۆستا ئازیزه‌م له‌به‌رچاو لاناچێت ، مرۆڤێكی بێده‌نگ و به‌رده‌وام سیما‌و ده‌م به‌خه‌نده و دڵساف، خه‌مخۆر و دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر، له‌هه‌ڵس و كه‌وتیدا هه‌میشه سۆز و میهره‌بانی باوكایه‌تی ئه‌به‌خشییه‌وه) (7).
_ هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار خه‌سره‌و ، به‌وشێوه‌یه خوێندنه‌وه بۆ مامۆستا‌و هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی ده‌كات ( مامۆستا حه‌مه سه‌عید یه‌كێك بوو له‌و هونه‌رمه‌نده دڵسۆز‌و نیشتمان په‌روه‌رانه‌ی كه هیچ كاتێك به‌هه‌ڕه‌شه‌ی ڕژێمی پێشوو كارێكی نه‌كرد كه‌له‌دژی میلله‌ته‌كه‌مان بێت، به‌ڕاستی دڵسۆزی هونه‌ری كوردی بوو ، خۆشه‌ویستی هه‌موومان بوو یه‌كێك بوو له‌مامۆستا خۆشه‌ویستانه‌ی هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی وورهبهخشین بوو بۆ هه‌موومان له‌كۆمه‌ڵ و هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی و دامه‌زراندنی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ، بێگومان هیچ كات ناتوانم گه‌وره‌یی و به‌خشنده‌یی و میهره‌بانی و دڵسۆزیی ئه‌و مامۆستا و هاوڕێ هونه‌رمه‌نده به‌رزه له‌یادبكه‌م) (8).
به‌داخه‌وه ئه‌و مامۆستا و هونه‌رمه‌نده دڵسۆز‌و خه‌مخۆره ، ماوه‌یه‌كی زۆری له‌ته‌مه‌نی به‌خشیی به‌هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی، تاهێزو ووزه له‌جه‌سته‌یدا بووه درێغی نه‌كردووه له‌خزمه‌تكردن و هه‌میشه چاو له‌ئاسۆ بووه كهمیللهتهكهی ئازاد و كوردستانه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆبێت، به‌ڵام جێی داخه له‌ته‌مه‌نی (52) ساڵیدا ، (2002) دووچاری نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن ده‌بێت ، ڕۆژبه‌ڕۆژ نه‌خۆشییه‌كه‌ی فشاری بۆده‌هێنێ و شه‌كه‌تی ده‌كات، لهكهمانچه ئازیزهكهیی و هاوڕێ هونه‌رمه‌نده‌كانی و دنیا جوانه‌كه‌ی هونه‌ر دووری ده‌خاته‌وه، له‌ماڵه‌وه گۆشه‌گیر ده‌بێت و به‌ده‌ست ئازاری جه‌سته‌وه ده‌ناڵێنێ،
سه‌باره‌ت به‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی مامۆستا و هونه‌رمه‌ند حه‌مه سه‌عید ، پێوه‌ندیم كرد به ( تارا) خانی كچی، ئه‌ویش یه‌كێكه لهژهنیارهكانی تیپی كیژانی سلێمانی و لێم پرسی، تاچه‌ند هه‌ڵس و كه‌وت و ژیانی هونه‌ریی مامۆستا و هونه‌رمه‌ند باوكی ئازیزتان ، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خانه‌واده‌كه‌ی هه‌بووه و ، ئایا ئاگاداری به‌رهه‌مه هونهرییهكانیت؟
( باوكی كۆچكردووم ، كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، په‌یوه‌ندی فراوانی هه‌بوو له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان به‌گشتی و كه‌سێكی خۆشه‌ویست بوو، باوكم كه‌سێكی به‌خشنده‌و میهره‌بان و جیا له‌ئه‌ركی باوكایه‌تی ، هاوڕێمان بوو ، به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌رمان هه‌بوو، هونه‌ر خولیایه بێگومان هاندان كاریگه‌ری هه‌یه ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وكه‌سه حه‌زو خولیا له‌ناخیدا بوونی هه‌بێت ، به‌ش به‌حاڵی خۆم ، من عه‌شقێكی زۆرم هه‌بوو بۆ هونه‌ر ، ئه‌ویش بێگومان كاریگه‌ریی باوكم و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی ئێمه‌ی تیادا په‌روه‌رده‌كرد ، ته‌نانه‌ت من ماوه‌ی دووساڵ چاوه‌ڕێ بووم تا له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان ، به‌شی مۆسیقا وه‌رگیرام ، ئه‌ویش به‌هاندانی باوكم بوو، به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌رمان هه‌بوو ، من زۆر منداڵ بووم باوكم ده‌ستی ده‌گرتم و ده‌یبردم بۆ تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ، بیرمه زۆرجار سه‌رزه‌نشتی باوكمیان ده‌كرد و پێیان ئه‌وت ئه‌وكچه بۆئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ خۆتدا مه‌به و منداڵه بافێرنهبێ ، ئه‌وكات و سه‌رده‌مه بیركردنه‌وه‌كان وه‌ك ئێستا نه‌بوو ، باوكم ده‌یووت ئه‌وه كچی خۆمه و ده‌ستی به‌ده‌ستی خۆمه‌وه‌یه بافیربێ و به‌دنیا جوانه‌كه‌ی هونه‌ر ئاشنا بێت، زۆرههوڵی له‌گه‌ڵ براگه‌وره‌كه‌م دا به‌داخه‌وه ئه‌و به‌رده‌وام نه‌بوو، به‌ڵام برایه‌كی ترم هه‌یه ، ئێستا له‌وڵاتی (كه‌نه‌دا) یه ، به‌شی شێوه‌كاری ته‌واوكردو هونه‌رمه‌ندێكی به‌توانایه‌و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاری هونه‌ری ، سه‌باره‌ت به كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌وه‌ی له‌یادم بێت ، كاتی خۆی باوكم باسی لێوه‌ده‌كرد و نوسیویه‌تی به‌وشێوه‌یه : له‌تیپی كۆمه‌ڵ و هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی له (19) ، له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی له ( 48) به‌رهه‌مدا به‌شداری كردووه. ) (9).
هونه‌رمه‌ند و مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید عه‌بدوڵڵا ، له‌ساڵی (1972) ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ خاتوو ( نێرگز ته‌یب حه‌سه‌ن) پێكدێنێ و به‌روبوومی ئهوهاوسهرگیرییه ، (5) منداڵه به‌ناوه‌كانی ( تارا ، شارا، به‌ڵێن، بڵند و تانگۆ).
دوای چه‌شتنی ئازارێكی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بۆماوه‌ی (2) ساڵ ، هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌سه‌عید عه‌بدوڵڵا ، له‌ته‌مه‌نی (54) ساڵیدا ، له‌ڕێكه‌وتی ( 8/12/2004) بۆهه‌میشه چاوه‌كانی لێكده‌نێ و ژیانئاوایی له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان و جگه‌رگۆشه‌و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات ،
له گۆڕستانی ( شێخ محێدین) له‌شاری سلێمانی جه‌سته‌ی پیرۆزی ئه‌و مامۆستا و هونه‌رمه‌نده دڵسۆزه ئهسپهردهدهكرێت و ده‌خرێته ئامێزی خاكی پیرۆزی كوردستانه‌وه، سڵاو و دروود بۆ مێژووی پڕ تێكۆشانی و یاد و یاده‌وه‌رییه شیرینه‌كانی هه‌رده‌م به‌رزو به‌ڕێز بێت.
جه‌مالی ده‌لاك ، 17/10/2022 هه‌ولێر .
سه‌رچاوه :
(1)گۆڤاری (چلاواز) دیمانه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند نامدار قه‌ره‌داخی ، سازدانی ( وریا ئه‌حمه‌د) ژماره ( 47) ی كانوونی دووه‌می (2010) ،لاپه‌ڕه (40) .
(2)په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مامۆستا و هونه‌رمه‌ند نامدار قه‌ره‌داخی ، رۆژی دووشه‌ممه (10/10/2022) .
(3) سه‌روه‌رییه‌كانی ڕۆژانی ڕه‌ش ، گۆڤاری خاك ، ژماره( 39) ی ساڵی چواره‌م ،10/9/2000، لاپه‌ڕه ( 14).
(4) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مامۆستا و هونه‌رمه‌ند نامدار عومه‌ر قه‌ره‌داخی ، ڕێكه‌وتی ( 8/10/2022).
(5) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند سالار عومه‌ر قه‌ره‌داخی ( هۆڵه‌ندا_ هه‌ولێر ) رێكه‌وتی ( 3/10/2022).
(6) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند شۆرش قه‌ره‌داخی ( هۆڵه‌ندا_ هه‌ولێر ) رێكه‌وتی ( 3/10/2022).
(7) په‌یوه‌ندی له‌رێی ماسنجه‌ره‌وه ، به‌هونه‌رمه‌ند نیاز نوری ، نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ، رێكه‌وتی (14/10/2022).
(8) په‌یوه‌ندی له‌رێی ماسنجه‌ره‌وه ، به‌هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار ( خه‌سره‌و فه‌تاح) ، ئه‌ندامی تیپی كۆمه‌ڵ و هونه‌رو وێژه‌ی كوردی و تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی ، رێكه‌وتی (2/10/2022).
(9) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار (تارا) كچی هونه‌رمه‌ندو مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید عه‌بدوڵڵا، ڕێكه‌وتی (8/10/2022).
_ سوپاس و پێ‌زانین و خۆشه‌ویستی بۆ هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئازیزانه‌ی ناوم هێناون بهزانیاریهكانیان هاوكارم بوون، (ج،د).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.