Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 13:18

ده‌ست به ‌یارییه‌كانی گه‌ڕی چواره‌می خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی باسكه‌ی كوردستان بۆ ساڵی 2022 به‌رده‌وامه‌.

 رۆژی هەینی 28 - 10 - 2022، ده‌ست به‌یارییه‌كانی گه‌ڕی چواره‌م ده‌كرێت و بۆ ڕۆژی دواتریش یارییه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بەڕێوەدەچێت:-

هەینی 28 - 10 - 2022

ئاسۆ - قه‌ڵا - هۆڵ - یانه‌ی ئه‌كاد - عه‌نكاوه‌ كات - 3:00 ی ئێواره‌.

سۆلافی نوێ - هێرش - هۆڵ - حه‌ی حه‌جاج - كه‌ركوك -  كات - 3:00 ی ئێواره‌.

شه‌ممه‌ 29 - 10 - 2022

زاخۆ - ئه‌كاد - عه‌نكاوه‌ - هۆڵ- بنكه‌ی وه‌رزشی زاخۆ - كات- 3:00ى ئێواره‌.

لە خولی تۆپی باسكه‌ی نایابی یانه‌كانی كوردستان حەوت یانە بەشدارن و خولەکەش  به‌شێوازی خول به‌یه‌ك قۆناغ به‌رێوه‌ده‌چێت، 21 یاری له‌خوله‌كه‌دا له‌ماوه‌ی حه‌وت گه‌ڕدا بەرێوەدەچێت، له‌هه‌ر گه‌ڕێكیش سێ یاری به‌رێوه‌ده‌چێت و یانه‌كه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كات.

یانه‌ به‌شداربووه‌كانیش بریتین له‌:

قه‌ڵا، هێرش ، ئاسۆ، ئه‌كاد، ده‌ربه‌ندیخان، زاخۆ، سۆلافی نوێ.

بەرێوەچوونی کارو چالاکییەکانی یەکێتی ناوەندیییە وەرزشییەکان بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی و بەپشتگیری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.