سه‌رۆكی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق به فه‌رمی داوایه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه بۆ دیاریكردنی رۆژی ده‌نگدان و متمانه‌به‌خشین به كابینه‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق داوای له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه رۆژی پێنجشه‌می داهاتوو دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌نگدان و متمانه‌به‌خشین به كابینه‌كه‌ی ئه‌نجام بده‌ن.
سوودانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م به نووسراوێكی فه‌رمی داواكه‌ی گه‌یاندۆته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و تێیدا داوای كردووه رۆژی پێنجشه‌م و كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان و متمانه‌به‌خشین به كابینه‌كه‌ی دیاری بكه‌ن.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه سه‌رۆكی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق تا ئێستا 80%ی پۆسته‌كانی كابینه‌كه‌ی دیاری كردووه و به‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ماوه ته‌واوی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێ.
جێی باسه رۆژی 13ی ئه‌م مانگه دكتۆر له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.