فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی توانیویانه چوار گه‌وره تیرۆریستی داعش بكوژن كه پلانیان داڕشتبوو هێرشی خۆكوژی بۆ سه‌ر كه‌مپی هۆلی سووریا ئه‌نجام بده‌ن كه نزیكه‌ی 60 هه‌زار خێزان و ماڵباتی داعشی ده‌ستگیركراوی تێدایه.
كۆلۆنێل جۆ بۆچینۆ گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی داعشمان له دووری 20 كیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌مپی هۆل كرده ئامانج، دوای چوونی هێزكانی سووریا دیموكرات بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، ده‌ركه‌وت كه چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێك له چه‌كداره داعشه‌كان به پشتێنه‌ی خۆكوژی خۆی ته‌قانده‌وه، هێزه‌كانی سووریا دیموكرات توانیان یه‌كێكی تر بكوژن و هه‌روه‌ها یه‌كێكی تریش ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ر دوای ئه‌م هێرشه، ئۆتۆمبێلێكی تریش هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌ی له سنووری كه‌مپی هۆل ده‌دا، ئه‌ویش كرایه ئامانج كه دواتر ده‌ركه‌وت 50 كیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی باركردبوو.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له هه‌ردوو هه‌وڵه هێرشه‌كه‌دا توانرا چوار چه‌كداری خۆكوژی داعش بكوژرێ كه ئامانجیان بوو هێرشی خۆكوژی بۆ سه‌ر كه‌مپی هۆل ئه‌نجام بده‌ن.
جێی باسه له چه‌ند مانگی ڕابردوو چه‌ندان هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر كه‌مپی هۆل له سووریا له‌لایه‌ن چهندارانی داعشه‌وه دراوه به مه‌به‌ستی ئازادكردنی ئه‌و داعشانه‌ی له كه‌مپه‌كه ده‌ستبه‌سه‌رن، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان شكستیان پێ هێنراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.