ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێڵگه نه‌وتییه‌كان له وڵاتی سووریا.
ئاژانسی (سپۆتنیك)ی ڕووسی بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مشه‌و به مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وز له‌نێو كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له‌نێو بنكه سه‌ربازییه‌كه‌دا بیستراوه.
ئاژانسه‌كه له سه‌رچاوه‌كانی نزیك له كێڵگه نه‌وتییه‌كه گواستییه‌وه: دووكه‌ڵێكی زۆر له‌نێو بنكه سه‌ربازییه‌كه‌دا بینراوه و ئۆتۆمبێڵی ئه‌مبووڵانس و ئاگركوژێنه‌وه‌ش بینراوه، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاش به‌سه‌ر ناوچه‌كه سووڕاوه‌ته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر قوربانیی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی و هاووڵاتییانی نزیك له كێڵگه نه‌وتییه‌كه نه‌زانراوه.
جێی باسه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستاش هه‌مان بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا ڕووبه‌ڕووی هێرشی مووشه‌كی ببووه‌وه و زیانی ماددی زۆر له كێڵگه نه‌وتییه‌كه كه‌وتبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.