ئه‌دینۆر تیتی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیڵ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ دوایین دوو یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری به‌ر له مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی غاناو تونس ڕاگه‌یاند.
ئه‌دینۆر تیتی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیڵ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ دوایین دوو یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری به‌ر له مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی غاناو تونس ڕاگه‌یاند.
له پێكهاته‌ی ئه‌مجاره‌ی سیلیساو، تیتی گابریێل خێسوسی هێرشبه‌ری ئارسناڵی دوورخستۆته‌وه، ئه‌ویش سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی یاریزانه‌كه له یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی تیپه‌كه‌ی پێشكه‌شی كردووه.
به هه‌مان شێوه ڕاهێنه‌ره‌كه هه‌ریه‌ك له فیلیپ كۆتینیۆ و دانی ئه‌لڤێشی بۆ پێكهاته‌ی سه‌ماكارانی سامبا بانگهێشت نه‌كردووه، هاوكات ڕاهێنه‌ری به‌ڕازیڵ ئه‌نتۆنی ماتیوس دۆس سانتۆسی ئه‌ستێره‌ی نوێی مانچسته‌ریونایتدو گلیسۆن بریمێری به‌رگریكاری یوڤێنتوس و ڕۆجێر ئیبانێزی به‌رگریكاری ڕۆمای بانگهێشتی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی كردووه.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، تیتی ڕایگه‌یاند كه ئه‌م دوو یاریه دۆستانه‌یه بۆ تاقیكردنه‌وه‌و ئامادهكاریهو ده‌رفه‌ت دانه به چه‌ند یاریزانێك تا تواناكانیان ده‌ربخه‌ن و په‌ره به به‌هره‌كانیان بده‌ن، ڕاهێنه‌ری به‌ڕازیڵ ئاشكراشی كرد كه مۆندیالی ئه‌مجاره جیاوازه‌و كاتی پێویستیان له‌به‌رده‌ست نیه بۆ ئاماده‌كاری.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی خاوه‌نی پێنج نازناوی جامی جیهان له دوو یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریدا له بیست و سێ و بیستوحه‌وتی ئه‌م مانگه ڕووبه‌ڕووی ههڵبژادهكانی غاناو تونس ده‌بێته‌وه، له مۆندیالی قه‌ته‌ریش به‌ڕازیڵ له گڕوپی حه‌وته‌مدایه‌و له قۆناغی یه‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی سڕبیاو سویسرا‌و كامیرۆن یاری ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.