كۆشكی باكینگهام به فه‌رمی كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م شاژنی به‌ریتانیای له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا ڕاگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ناكاو باری ته‌ندروستی تێكچووبوو.
كۆشكی باكینگهام له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: شاژن ئه‌لیزابێزی دووه‌م دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له شوێنی مانه‌وه‌ی له كۆشكی بالمۆرال له سكۆتله‌ندا كۆچی دوایی كرد.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئه‌مشه‌و ته‌رمی شاژن له كۆشكی بالمۆرال ده‌مێنێته‌وه و به‌یانی سبه‌ی بۆ شاری له‌نده‌نی پایته‌خت ده‌گوازرێته‌وه.
به‌مه‌ش دوای مردنی شاژن ئه‌لیزابێز، كوڕه گه‌وره‌كه‌ی چارلز له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا ده‌بێته شای به‌ریتانیا.
جێی باسه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه گه‌یشتبوونه كۆشكی بالمۆرال دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی تێكچوونی باری ته‌ندروستی شاژن بڵاو كرابووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.