میری ئێزدییان میر حازم تەحسین بەگ نیگەرانی خۆی سەبارەت بە جێبەجێ نەکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەردەبڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەرچی ماوەی هەشت ساڵە ژمارەیەکی زۆری ئێزدی لەناو کەمپەکان ژیان بەسەردەبەن، بەڵام تا ئێستاش حکوومەتی عێراق کەمتەرخەم و بێدەنگە بەرامبەر داواکارییەکانیان.
ئهمرۆ دووشهممه 29 ی 8 ی 2022" میر حازم تەحسین بەگ لە لێدوانێکیدا بهمیدیاكانی راگهیاند: نیگەرانین لە جێبەجێنەکردنی رێککەوتننامەی شنگال لەنێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەمانەوێت رێککەوتننامەکە جێبەجێ بکرێت و ئاوارەکانی شنگال بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان و ئێزدییەکان قەرەبوو بکرێنەوە، هەتا پەکەکە و حەشدی شەعبدی لەناو شنگالدا بن، سەقامگیری و ئاسایشی بۆ ناگەڕێتەوە، بۆیە ئاوارەکانی شنگال-یش ناتوانن بگەڕێنەوە، ھەر کاتێک حەشدی شەعبی و پەکەکە لە شنگال دەرچوون، ئاوارەکانی ئێزدیش دەگەڕێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.