سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوونی بۆ چاره‌نووسی ئه‌و 15 گه‌نجه كرد كه له توركیاوه بۆ سووریا دیپۆرت كراون.
ڕێبوار بابكه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی بەڵێنمان بە کەسوکاری ئه‌و 15 گه‌نجه دابوو كه له توركیاوه بۆ سووریا دیپۆرتكراون كه بەدواداچوون بۆ کەیسی ڕۆڵەکانیان بکەین، ئەمڕۆ یه‌كشه‌م سەردانی کونسلخانەی تورکیامان کرد.
بابكه‌یی ڕاشیگه‌یاند: بە گەرمی لەلایەن عارف ئەرەن جێگری کونسوڵی تورکیا پێشوازی كراین کە ئێستا کارەکانی کونسوڵخانە ڕادەپەڕێنێت دوای تەواوبوونی کارەکانی کونسوڵی گشتی تورکیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چارەنووسی ئەو 15 گەنجەی هه‌رێمی کوردستان‌مان كرد کە ئێستا له کەمپێکی سووریا جێگیركراون.
ئه‌و 15 گه‌نجه له كاتی ده‌ستگیركردنیان له توركیا خۆیان به سووری له قه‌ڵه‌مداوه بۆ ئه‌وه‌ی دیپۆرتی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێنه‌وه، به‌ڵام حكوومه‌تی توركیا دیپۆرتی سووریای كردوونه‌ته‌وه و ئێستا له كه‌مپێكی ناوچه‌ی عه‌زاز ده‌ستبه‌سه‌رن كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی سوپای سووریای ئازاده.
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بە ئەمانەتەوە داواکارییەکانی کەسوکاری ئەو گەنجانەمان ڕادەستی كونسوڵخانه‌ی توركیا کرد و هه‌روه‌ها کۆپییەک لە پاسپۆرت و زانیاری لەبارەی شوێنه‌كانیان پێشکەش کرد.
ڕێبوار بابكه‌یی جه‌ختیشی كرده‌وه كه داوایان له كونسوڵخانه‌ی توركیا كرد دەستبەجێ دەست بکات بە پەیوەندیکردن بە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان بۆ ئازادکردنی گه‌نجه‌كان و هه‌روه‌ها دڵنیابوونی سەلامەتی گیانیان و ناردنه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.